لەو دیدارە دۆستانەدا کە نزیک بە ٢کاتژمیری خایاند، باسێکی تێروتەسەل لە سەر کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبرالەکانی کوردستان کرا کە بڕیارە لە ڕۆژانی ٦ و ٧ی دیسامبری ٢٠ ١٣ی زاینی لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ ببەسترێت
رۆژی ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠ ١٣ بەرانبەر بە ١٥ رەزبەری ٢٧١٣ی کوردی دا، اوەندی سەڤیتای زانستی و لێکۆڵینەوەی لیبرالیزمی ئوروپایی، سەردانی ئۆفیسی پ س ک کرد لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ کرد
ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠ ١٣زاینی، بەرانبەر بە ١٥ رەزبەری ٢٧١٣ی کوردی. بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و بە گرنگ هەڵسەنگاندنی کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان، بەڕێز ئەیریک لۆکە ئەندامی بەرێوەبەری سەڤیتای ناوەندی زانستی و لێکۆڵینەوەی لیبرالیزمی ئوروپایی، سەردانی ئۆفیسی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد، لە لایەن هەر یەک لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی و قادری خەندەڕەش راوێژکاری سەرۆکی پارتی یەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەدا کە نزیک بە ٢کاتژمیری خایاند، باسێکی تێروتەسەل لە سەر کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبرالەکانی کوردستان کرا کە بڕیارە لە ڕۆژانی ٦ و ٧ی دیسامبری ٢٠ ١٣ی زاینی لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ ببەسترێت.
درێژەی دیدارەکە باسێکی گشتی بوو لە سەر کێشەی کورد و ڕێژیمە داگیرکارەکان، کێشەی کوردانی پەنابەر لە وڵاتی نۆروێژ و وڵاتانی ئوروپایی بەشێک بوون لە باس و خواسی ئەم دیدارە.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان زۆر بە گرنگی لە لایەن ڕێکخراوە ئازادیخواز و پشتیوانانی مافی مرۆڤ و لیبراڵیەت لە ئاست ئوروپاو جیهاندا پێشوازی لێدەکرێت.
پاش ٢ کاتژمێر لەو دیدارە بەریز ئەیریک لۆکە خۆشحاڵی خۆی پێشانداو، ڕایەگەیاند کە پێوەندییە ناوەندەکەیان لە گەڵ پارتی سەربەستیی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨ ی ئوکتۆبەری ٢٠ ١٣