سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ سمینارێکی تایبەت لەسەر تواناکانی ئوروپا بە فەرمی بانگهێشت دەکریت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بانگهێشکرابوو لە سیمینارێکی تایبەتدا لە ژێر ناوی، (ئایا یەکێتی ئوروپا هێز و تواناکانی خۆی ماوە یا بەرەو لاوازی دەروات ) بەشداریکرد. بەشدارانی ئەو سیمینارە زۆربەیان دیپلوماتکاران و نۆێنەرانی باڵۆێزخانەکان
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ سمینارێکی تایبەت لەسەر تواناکانی ئوروپا بە فەرمی بانگهێشت دەکریت.

لە درێژەی کارو تیکۆشانی دیپلوماتی و سیاسی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست وڵاتانی جیهاندا، ئەمرۆ
١٨ ڕەزبەری ٢٠ ١٣ی کوردی بەرامبەر بە ١٠ / ١٠ / ٢٠ ١٣ ی زاینی. بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک ، کە بەفەرمی بانگهێشکرابوو لە سیمینارێکی تایبەتدا لە ژێر ناوی، (ئایا یەکێتی ئوروپا هێز و تواناکانی خۆی ماوە یا بەرەو لاوازی دەروات ) بەشداریکرد. بەشدارانی ئەو سیمینارە زۆربەیان دیپلوماتکاران و نۆێنەرانی باڵۆێزخانەکان و ڕێکخراو کومپانیا گەورەکانی جیهان بوون. لەو سیمینارەدا کە ١ کاتژمێرونیو بوو، ماوەی٧خولەک موڵەتدرا بە بەریز عارف باوەجانی کە خۆی بناسێنی و قسەکانی پێشکەش بکات، لەو ماوە کورتەدا بەڕێزیان تێشکیان خستەسەر گرنگی پێدانی ڕۆلێ ئوروپا لە هاوکاریکردن و پشتیوانی کردنی پرۆسەی ڕزگاریخوازی ودیمۆکراسی لە رۆژهەڵاتی ناڤین، بە تایبەت کوردستان. هەوروەها پێناسەیەکی کوردی لەسەر کورد و کوردستان و هەلومەرجی ئیستای ئاراستەکرد. شایانی ئاماژەیە کە قسەکانی بەڕیزیان لە لایەن زۆربەی بەشدارانەوە پێشوازی لێکرا و لە کاتەکانی پشووی سیمینار و هەروەها کاتی کۆتایی سیمینارەکەش نۆێنەرانی زۆربەی لایەنەکانی بەشداری ئەو سیمینارە لەگەڵ سەرۆکی پسک دیداری کورتیان هەبوو، پێشنیاری بەردەوامی پێوەندییان ئاراستەی ناوبراوکرد. هەروەها زۆربەشیان خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەشداری لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان پێشاندا.
لە پاش کۆتایی سمینارەکە، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ١٥ خولەکی لەگەڵ بەڕێز لارش پادی سەرۆکی بەشی نەرویجی ڕێکخراوی زانستی و ئابوری و لیبرالیزمی ئورپا پێکهێنا. و ناوبراوی بانگهێشتکرد بۆ بەشداری لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2013-10-10 05:53:36
11 ساڵ و 6 مانگ و 5 کاتژمێر و 25 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان