نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم به‌شی 3هه‌م
مسته‌فا شه‌مامی (دیاکۆ)
له حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌لاسیک دا که بۆ ته‌نزیم کردنی په‌ێوه‌ندییه‌کانی نێوان دهۆلهتانی سه‌روه‌ر گه‌لاله کرابوو،گه‌لان جێگه‌سرنج و هه‌ده‌فی لێدوان‌و دراسه‌ی مافه‌وانی نه‌بوون،ئه‌وه‌ی راستی بێت له سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا،ئه‌سلی میلییه‌ته‌کان له پرۆسه‌ی تێئۆریزاسیۆن و ماتریالیزه‌کردنی دا سه‌ره‌رای خۆتیارکردنی له بوواری تێئۆریکی،له گۆره‌پانی پراکتیک و ماتریالیزه‌کردنیشی‌دا سه‌رکه‌ۆتنی به‌رچاۆ وه‌ده‌ست ده‌خات،به‌لام
نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم به‌شی 3هه‌م
مافی گه‌لان له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی
مسته‌فا شه‌مامی (دیاکۆ)
له‌به‌شی یه‌که‌می نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم دا له‌مه‌ر گرینگی پرسی سه‌روه‌ری سیاسی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی،وچۆنییه‌تی ره‌ۆتی ساغکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه له لایه‌ک، وه فه‌قر‌و لاوازی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی کورد له هه‌مبه‌ر پرسێکی ئاوه گرینگ‌و چاره‌نووس سازدا له لایه‌کی دیکه‌وه، ئاماژه به‌م خالانه‌ی خواروو کرابوو :
1.خه‌ڵک وه‌ک تووخم و ئێلێمێنتی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌ت.
2.ئیده‌ی نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی سیاسی.
3.ئیده‌ی نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی کولتووری.
4.پرۆسه‌ی مێژوویی سه‌رهه‌لدان‌و شکل‌گیری(فۆرماسێون) سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌شی دووهه‌م ته‌رخان کرابوو به ناسیۆنالیزم له روانگه‌ی لیبرال- دێمۆکراسی وه مارکسیستی، پرینسیپی میلییه‌ته‌کان، وه ئه‌سلی مافی دیاری کردنی چاره‌نووس.
به‌شی سێهه‌م ته‌رخان کراوه به لایه‌نی حقووقی ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی.
>>ته‌به‌عییه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌یی<<
¢که‌سایه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌یی گه‌لان و ئه‌کتۆرگه‌لی‌تر
هاۆرێ ده‌گه‌ل ده‌ۆله‌تان و رێکخراوه‌و ئۆرگانیزاسیۆنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی،ئه‌کتۆرگه‌لێکیتر یه‌ل له‌وان خه‌لک هه‌ن که له په‌ێۆه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌توانن خاوه‌نی ته‌به‌عییه‌تی یاسامه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی بن،هه‌ر چه‌ند که ئه‌م که‌سایه‌تیه حقووقیه مه‌حدوودیش بێت
ئه‌م ئه‌کتۆرگه‌له بریتین له خه‌لکه‌کان، چه‌ندین بوونیادی په‌ێوه‌ندیدار به ئه‌کتیویته‌ی ئایینی وه‌ک واتیکان ،گرووپگه‌لێک که له حاله‌تی شه‌ردان وه یان له چوارچێوه‌ی کاربووردی پرینسیپی ئه‌ۆتۆدێتێرمیناسیۆنی گه‌لاندا چالاکن، بزووتنه‌وه‌گه‌لی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی،وه هه‌نووکه گشت ئه‌شخاسی فیزیکی وه یان حقووقی واته رێکخراوه غه‌یری حکوومییه‌کانong ،وه شه‌ریکه‌کان،هه‌مووی ئه‌مانه‌ی که ئاماژه‌یان پێکرا، کۆی ئه‌ۆ ئه‌کتۆرگه‌له پێکدێنن که له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ک ته‌به‌عه‌ی خاوه‌ن ماف و ئه‌رک حیسابیان بۆ ده‌کرێ.
¢خه‌لکه‌کان، گه‌لان
جێگه‌ی گه‌لان له چوارچێوه‌ی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌نووکه‌ییدا
له حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌لاسیک دا که بۆ ته‌نزیم کردنی په‌ێوه‌ندییه‌کانی نێوان دهۆلهتانی سه‌روه‌ر گه‌لاله کرابوو،گه‌لان جێگه‌سرنج و هه‌ده‌فی لێدوان‌و دراسه‌ی مافه‌وانی نه‌بوون،ئه‌وه‌ی راستی بێت له سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا،ئه‌سلی میلییه‌ته‌کان له پرۆسه‌ی تێئۆریزاسیۆن و ماتریالیزه‌کردنی دا سه‌ره‌رای خۆتیارکردنی له بوواری تێئۆریکی،له گۆره‌پانی پراکتیک و ماتریالیزه‌کردنیشی‌دا سه‌رکه‌ۆتنی به‌رچاۆ وه‌ده‌ست ده‌خات،به‌لام ئه‌وه‌شمان ده‌بێ له به‌رچاۆ بێت که ئه‌سلی میلیه‌ته‌کان،وه‌ک پرینسیپیکی سیاسی ته‌نیا له جووغرافیای ئۆروپا دا توانی زه‌مینه‌ی عه‌ینی و بواری ماتریالیزه‌کردنی بۆ فه‌راهه‌م بێت،بۆیه له‌م په‌ێوه‌ندییه‌دا ده‌توانین ئاماژه به دوو واحیدی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی،وه‌ک ئیتالیا و ئالمان بکه‌یین که عه‌مه‌له‌ن توانیان به سوود وه‌رگرتن له‌م پرینسیپه ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی درووست بکه‌ن،هه‌لبه‌ت پێویسته ئه‌وه‌ش بگووترێ که چه‌ندیین ئه‌قه‌لییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئۆروپایی توانیان به سوود وه‌رگرتن له‌ۆ ئه‌سله جیهانیه که له ئه‌نجامی هێندێک په‌ێمان و قه‌رارداد که کۆتای‌یان به شه‌ری یه‌که‌می جیهانی هێنا،خۆیان به پێکهاته‌ی ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی ته‌یار بکه‌ن،له درێژه‌ی ئه‌م ره‌ۆته‌شدا بوو که له سالی 1918 ویلسۆن سه‌رۆک کۆماری وه‌ختی ئه‌مریکا له ناۆ 14 خاله به ناۆبانگه‌که‌ی دا، کۆنسێپتی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن ،مه‌تره‌ح ده‌کا وه پێی وابوو که ئه‌م ئه‌سله ده‌توانێ وه‌لامده‌رێکی گوونجاۆ بێت بۆ حه‌للی زۆر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی که تا ئه‌ۆکات به بێ چاره‌سه‌ری مابوونه‌وه،دیاره نیگه‌رانیک که ویلسۆنی بۆ گه‌لاله‌کردنی ئه‌م ئه‌سله و چارده خاله‌که‌ی پالی پێوه‌نا ئه‌ۆه بوو که به بێ چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌کان مه‌حاله بکرێت ئاشتی و ئه‌منییه‌ت له داهاتووی ئۆروپا دا مسه‌ۆگه‌ر بێت، دیاره پێویسته لێره‌دا ئاماژه به‌م راستیه‌ش بکرێت که ئه‌م ئه‌سله له غه‌یری ئۆروپا بۆ هیچ شوێنێکی دیکه‌ی سه‌رتۆپی ئه‌م ئه‌رزه قابیل به ئیجرا‌و جێگه‌ی سوودلێوه‌رگرتن نه‌بووه، گه‌لانی وه‌لاتانی مووسته‌عمه‌ره واته وه‌لاتانێک که دابه‌ش کردنیان له نێوان هێزه‌کانی ئۆروپاییدا،له لایه‌ن حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ۆ کاتدا پاساۆ و گارانتی کرابوو،عه‌مه‌له‌ن له ده‌ره‌وه‌ی کارتێکه‌ری وه ئیجرائاتی ئه‌م ئه‌سله قه‌رارایان گرتبوو ، هه‌ر چه‌ند پرینسیپی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لان وه‌ک ئه‌سلێکی گرینگ له بیر و ته‌فه‌کوری سیاسی مۆدێرندا دوابه‌دوای شه‌ری یه‌که‌می جیهانی زه‌قکرابۆوه،به‌لام له مه‌ر ئه‌وه که ئه‌سلی میلییه‌ته‌کان،پرینسیپێک بوو که ته‌نیا له چواچێوه‌ی قاره‌ی ئۆروپا دا وه به‌س بۆ حه‌للی کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئۆروپا کارامه‌یی هه‌بوو، به‌ۆ مانایه ئه‌م پرینسیپه به‌خاتری هێندێک ملاحزاتی سیاسی زلهێزه‌کانی سه‌رکه‌ۆتوو له شه‌ردا، که خاوه‌ن مووسته‌عمه‌راتیکی زۆر بوون،زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ره‌خسا که له په‌ێماننامه‌ی جامیعه‌ی میللدا ئاماژه‌ی پێ بکرێ، به‌لام توانرا له‌م په‌ێماننامه‌یه‌دا رژیمێکی ئه‌دمینیستراسیۆن(ئیداری) نێۆنه‌ته‌وه‌یی بۆ مووسته‌عمراتی وه‌لاتانی دۆراۆ له شه‌ری یه‌که‌می جیهانیدا ره‌چاۆ بگیردرێت، به‌پێ ئه‌م نیزامه ئیدارییه،دهۆلهتانی ئه‌دمنیسترادۆر(ئیداره‌که‌ر) ته‌نیا ئه‌م ئه‌رکه‌یان له‌سه‌ر شان بوو که جاروبار له جامیعه‌ی میلل له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ره‌خساندن‌و پێشچوونی ره‌فاه و ئاسایش وه هه‌روه‌ها ته‌ۆسیعه‌و گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گه‌لانی وه‌لاتانی مووسته‌عمه‌ره له ژێر ناویی "مه‌ئموورییه‌تی پیرۆزی سڤیلیزه‌کردنی ئه‌م گه‌لانه، ئاگادار بکرێته‌وه. وه‌ک له‌م ره‌سته‌یه‌ی ئاخر ده‌رده‌که‌وه‌ێ وه‌لاتانی زلهێز، گه‌لانی مووسته‌عمره وه‌ک وحووش و به‌ربه‌ر چاۆلێده‌که‌ن و قۆستنه‌وه‌ی به‌رو‌بووم و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م گه‌لانه‌یان به‌ئه‌نقه‌ست له‌چوارچێوه‌ی رامکردن‌و سڤیلیزه‌کردنی ئه‌م گه‌لانه پاساۆ کردوه، دوای شه‌ری دووهه‌می جیهانی و په‌سه‌ندکردنی مه‌نشووری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان،ئه‌م رێکخراوه‌یه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاشتی وئاسایشی جیهانی و ره‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانی هه‌لگیرسانه‌وه‌ی شه‌رێکی نوێ و هه‌ر ئاواش به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی په‌ێوه‌ندی دۆستانه‌و ئاشتیخوازانه له نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا ،توانرا پرینسیپی ئازادی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لان له‌م مه‌نشووره‌دا ئاراسته بکا(فه‌سلی1- به(2به‌لام ئه‌م ئه‌سله وه‌ک پێویسته له‌م جارنامه‌یه‌دا باسی‌لێنه‌کراوه ،دیاره هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م که‌مایه‌سیه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌لایلی سیاسی،یه‌ک له‌مانه پێداگری هێندێک له وه‌لاتانی سه‌رکه‌ۆتوو له‌شه‌ردا به سه‌رۆکاییه‌تی بریتانیا و فه‌رانسه بوو که خاوه‌نی مووسته‌عمراتێکی زۆر و پان و به‌ریین بوون له دونیادا،)بۆ وێنه ئیستیعماری بریتانیای گه‌ۆره قه‌ت رۆژی لێ ئاوا نه‌بووه به‌ۆمانایه که ئه‌گه‌ر له به‌شێک له مووسته‌عمراتی،رۆژ ئاوا بووه هاۆکات له به‌شێکی‌تری رۆژ هه‌لاتووه(، بۆیه سه‌رئه‌نجام بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی چاره بۆ کێشهی‌گه‌لانی وابه‌سته که بتوانرێت له مه‌نشووری رێکخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا ئاماژه‌ی پێ بکرێ،دامه‌زراندنی دوو نیزامی ئیداری به‌لام جێواز له یه‌ک ره‌چاۆگیران،یه‌ک بۆ وه‌لاتانی سه‌رکه‌ۆتوو له‌شه‌ردا (وه‌لاتانی غه‌یری ئۆتۆنۆمی)و دووهه‌می بۆ وه‌لاتان‌و مووسته‌عمراتی زلهێزانی تێکشکاۆ له شه‌ری دووهه‌می جیهانی(وه‌لاتانی تحت الحمایه) و هێندێک وه‌لاتیش که له دوای شه‌ر, خوازیارانه وه له‌سه‌ر ئیراده‌ی خۆیان که‌ۆتبوونه ژێر ده‌سه‌لاتی هێزه‌کانی ئیستیعمارگه‌ر(وه‌لاتانی fideicometidos)،له په‌ێوه‌ندی ده‌گه‌ل وه‌لاتانی تحت الحمایه و به پێ فه‌سلی 12و13 مه‌نشوور، سیستمی ئیداری له ژێرکۆنترۆل وچاۆه‌دێری رێکخراویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و له‌سه‌ر ئاستی ته‌وافووقی شۆرای ئه‌منییه‌ت‌و هه‌رکام له هێزه‌کانی ئدمنیسترادۆر و ئۆرگانی چاوه‌دێر به‌ناویی شۆرای ئیداری fiduciaria، ئیداره ده‌کران دیاره بۆ وه‌لاتانی غه‌ێری ئۆتۆنۆم هیچ ئۆرگانێکی تایبه‌تی بۆ کۆنترۆل و چاۆه‌دێری چه‌شنی ئیداره‌ی ئه‌م وه‌لاتانه له لایه‌ن زلهێزی ئه‌دمنیسترادۆر ره‌چاۆ نه‌گیرابوو،به‌لکوو ته‌نیا ئه‌م زلهێزانه ته‌عه‌هوودی ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر شان بوو که جاروبار گووزاریشێکی ئاماری یان به هه‌ر تێکنیکێکی‌تر سه‌باره‌ت به‌هه‌ل‌ومه‌رجی ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی،و په‌روه‌رده‌ۆبارهێنانی ئه‌م وه‌لاتانه بۆ رێکخراویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئاراسته بکه‌ن.
ته‌ۆسیعه‌ۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌لگای جیهانی هاۆرێ ده‌گه‌ل کارتێکردنی فاکتۆرگه‌لێکی مووناسیب و گوونجاویی سیاسی له ره‌ۆتی پرۆسه‌ی دژی ئیستیعماری ،زه‌مینه‌خۆشکه‌ر بوون بۆ ئه‌وه که نه‌زم و مقه‌ره‌راتی محافزه‌کارانه‌ی په‌سندکراو له مه‌نشووردا تووشی ترازان له شیرازه‌ی دارێشتراویی خۆی بێت و عه‌مه‌له‌ن به لای به‌رژه‌وه‌ندی و داخواز‌و مووتالیباتی گه‌لانی وابه‌سته‌دا بشکێته‌وه و له‌ئه‌نجامدا مه‌ۆقعییه‌تی نوێی وه‌لاتانی مووسته‌عمره له ئاستی جیهانیدا به کۆمه‌لێک گۆران له بواری حقووقی ئاراسه‌بکات.
¢مافی گه‌لان بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسیان، مافی گه‌لانی مووسته‌عمه‌ره
له په‌ێوه‌ندی ده‌گه‌ل حاله‌تی کۆلۆنیالی گه‌لان، " پرینسیپی ئه‌ۆتۆدێتێرمیناسیۆن له بوواری حقووقی مافی لێپرسین بۆ گه‌لانی مووسته‌عمه‌ره قاییله، که به شێوه‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌ست،عه‌قیده‌و بیرورای خۆیان له هه‌مبه‌ر چۆنییه‌تی ساغکردنه‌وه‌ی شه‌رایه‌تی سیاسی و ئابووری وه‌لاتیان ده‌رببرن وه ئه‌گه‌ریش بخوازن و بیانهه‌وێت مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه که له چوارچێوه‌ی ده‌ۆله‌تێکی سه‌روه‌ر‌و حاکم وه سه‌ربه‌خۆ دا،چاره‌نووسی خۆیان دیاری بکه‌ن" ئه‌م ئه‌سله که په‌ێوه‌ندی هه‌یه به حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی پۆزیتیڤ، له ئه‌نجامی چه‌ند بریارنامه‌یه‌ی گرینگی مه‌جمه‌عی گشتی رێکخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان شه‌رعییه‌تی وه‌رگرتوه،بۆ وێنه قه‌تعنامه‌ی 1514ی 14/12/1960 که له مه‌ر ئه‌همییه‌تی زه‌ق و به‌رچاویی وه‌ک "carta magna" ی دێسکۆلۆنیزاسیۆن(پرۆسه‌ی هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی سیستمی ئیستیعماری جیهانی) پێناسه‌کراوه.
ئه‌م بریارنامه‌یه((resolucionله باره‌ی دانه‌وه‌و گه‌راندنه‌وه‌ی ئیستیقلال و سه‌ربه‌خۆیی بۆ وه‌لاتان و خه‌لکانی مووسته‌عمه‌ره به شێوه‌ی خواروو ناوه‌رۆکه‌که‌ی رازاوه‌ته‌وه:
¢را‌گرتن و به‌ستنه‌وه‌ی گه‌لان له ژێر سوولته‌و فه‌رمانی ده‌ۆله‌تگه‌لی خاریجی، وه‌ک چه‌شنێک رێزلێنه‌نان و بگره نه‌فی سه‌ره‌کیترین مافه‌کانی مرۆف له‌لایه‌ک‌و هه‌رئاوه‌ش دژی مه‌نشووری رێکخراویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه که بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و هاریکاری جێهانی ئاماده‌کراوه.
¢هه‌موو گه‌لان مافی دیاریکردنی چاره‌نووسیان هه‌یه،وه به سوود وه‌رگرتن له‌م مافه بۆیان هه‌یه به شێوه‌یه‌کی ئازاد‌و سه‌ربه‌ست شه‌رایه‌تی سیاسیان دیاری بکه‌ن و هه‌ر ئاوه‌ش به شێوه‌یه‌کی ئازاد ره‌ۆتی گه‌شه‌و ته‌ۆسیعه‌ی ئابووری ،کۆمه‌لایه‌تی و کلتووری خۆیان ته‌عقیب بکه‌ن.
¢ که‌می و که‌ماسی گه‌لانی مووسته‌عمه‌ره له بوواری نه‌زمی سیستمی سیاسی و ئابووری،کۆمه‌لایه‌تی و په‌روه‌رده‌ۆ بارهێنان نابێ هیچ کاتێک له لایه‌ن وه‌لاتانی مێترۆپۆلی وه‌ک به‌هانه‌یه‌ک بۆ دواخستنی پرسی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م گه‌لانه وه‌ک به‌هانه سوودی لێوه‌ربگیرێت.
¢به مه‌به‌ستی ئه‌وه که گه‌لانی وابه‌سته بتوانن له هه‌مبه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆییان ،به شێوه‌یه‌کی پاسیفیک و ئازادانه و بۆ ته‌کمیلی ساز‌و کاری پێویست بۆ ئیجرائات له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به‌بێ له‌مپه‌ر هه‌لسووکه‌ۆت بکه‌ن،پێویسته وه ده‌بێ گشت ئاکسیۆن و چالاکی چه‌کدارانه که ده‌توانن له‌سه‌ر ئاستی چێ‌بوونی ئه‌م پرسه کاردانه‌وه‌ی نێگاتیفیان هه‌بێت، راگیربکرێن وه ده‌بێ ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وه‌لاتانه رێزی لێبندرێت.
¢بۆ وه‌لاتانی تحت الحمایه و غه‌یری ئۆتۆنۆم وه هه‌موو وه‌لاتانێک که نه‌یانتوانیوه ئیستیقلال و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن،ده‌بێ به بێ راوه‌ستان وه له زووترین کاتدا ،و به بێ هیچ مه‌رج و ملاحزه‌یه‌ک،هه‌موو ده‌سه‌لاته‌کان بۆ گه‌لانی ئه‌م وه‌لاتانه مدام ئاوا ئیراده بکه‌ن،ئینتیقال بدرێنه‌وه، وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا نابێ هیچ مه‌رجێک وه‌ک جێوازی ئیتنیکی و نیژادی و ره‌نگ پێستی ده‌خیل بدرێن،بۆ ئه‌وه که ئه‌م گه‌لانه بتوانن له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی مووتله‌قیان سوود وه‌ربگرن.
¢هه‌ر چه‌شنه ئیقدام و هه‌لسووکه‌ۆتێک که ببێته هۆی شێواندن‌و لێکپچراندنی هه‌موو وه یان به‌شێک له یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی،وه یان ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی یه‌ک وه‌لات ،وه‌ک ئیقدامێک که ده‌گه‌ل پرینسیپه‌کانی مه‌نشووری رێکخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سه‌ری سازگاریان نی‌یه،دێته‌نرخاندن.
¢هه‌موو ده‌ۆله‌تان ده‌بێ وه‌فاداربن به‌رامبه‌ر به ناوه‌وۆکی مه‌نشووری رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان،به‌رامبه‌ر به جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆف، به ئه‌سلی یه‌کسانی، خۆپاراستن له ته‌داخوول و ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری ناۆخۆیی ده‌ۆله‌تانی‌تر و ئیحترام‌و رێزلێنان به‌رمبه‌ر به مافی سه‌روه‌ری‌و حاکمییه‌تی گشت گه‌لان و ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی ئه‌م وه‌لاتانه.
له ناوه‌رۆکی ئه‌م کارتا ماگنا دا،به راشکاویی ده‌رده‌که‌وێ که ته‌نیا گه‌لانێک مه‌شموولی ئه‌م بریارنامه‌یه ده‌بن که مووسته‌عمه‌ره بن،بۆیه گه‌لانی وه‌لاتانی مووسته‌عمه‌ره بۆیان هه‌یه و ده‌توانن خاوه‌نی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان بن به بێ ئه‌وه که هیچ مانع و له‌مپه‌رێک له راستای پراکتیکه‌کردنی ئه‌م مافه‌دا به مه‌به‌ستی دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسی و هه‌ۆل‌و ته‌قه‌للا بۆ ره‌خساندنی هه‌ل‌ومه‌رجیکی یه‌کسان له بوواری گه‌شه‌و ته‌ۆسیعه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه پێشگیربن، له واقئعدا ئه‌م گه‌لانه له پرۆسه‌ی خۆ ته‌یارکردن و راده پراکتیکه‌کردن و بگره سه‌لماندنی خاوه‌نییه‌تی ئه‌م مافه دایه که قابیلییه‌تی ئیجرایی و عه‌مه‌لی خۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن وه به‌م چه‌شنه پرۆسه‌ی دگه‌ردیسی و ته‌بدیل له گه‌لێکی مووسته‌عمه‌ره‌و بێ که‌سایه‌تی حقووقی وه سیاسی به نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی به نووخته‌ی گۆرانی قه‌تعی ده‌گه‌یه‌نن‌و راسته‌ۆخۆ وه به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیک ستاتووتی ته‌به‌عییه‌ت وه خاوه‌نییه‌تی که‌سایه‌تی حقووقی له چوارچێوه‌ی حقووقی نێۆنه‌ته‌واییه‌تیدا محقق ده‌که‌ن.
له فه‌سلی 73ی مه‌نشووری رێکخراویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان چه‌مکی گه‌لی مووسته‌عمه‌ره به‌م چه‌شنه پێناسه کراوه " گه‌لی مووسته‌عمه‌ره، گه‌لێکه که خاوه‌نی ده‌سه‌لات‌و حکوومه‌تی خۆمالی نی‌یه به‌لام له پرۆسه‌یه‌ک دایه که ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ ئه‌م ئاسته واته ساغکردنه‌وه‌ی حکوومه‌تی خۆمالی‌و نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌شکێته‌وه، گه‌لێکه که له‌سه‌ر خاکێک ده‌ژی که له بوواری جووغرافیایی دوور و هه‌روه‌ها له بوواری ئیتنیکی و‌نیژادی وه کوولتوریه‌وه،جێوازییان هه‌یه ده‌گه‌ل وه‌لاتی مێترۆپۆلی که ئه‌رکی ئه‌دمنیستراسیۆن‌و ئیداره‌ی وه‌لاتی مووسته‌عمه‌ره‌یان له ئه‌ستۆیه. له عه‌مه‌لدا پێناسه‌کردنی مه‌ۆقعییه‌تیکی کۆلۆنیالی بۆ گه‌ل‌و وه‌لاتێک ته‌نیا به که‌لک‌وه‌رگرتن له لیسیه‌یه‌ک ده‌کرا مسه‌ۆگه‌ربێت که ئه‌م گه‌له‌و وه‌لاته له‌م لیسته‌یه‌دا ناویی هاتبێ که له لایه‌ن کۆمیته‌ی دێسکۆلۆنیزاسیۆن وه له سالی 1961 له‌سه‌ر ئه‌ساسی قه‌تعنامه‌ی 1654ی مه‌جمه‌عی گشتی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئاماده کراوه. له‌م پرۆسه‌ی دێسکۆلۆنیزاسیۆنه‌دا، پرسی ئیستیقلال و سه‌ربه‌خۆیی وه‌لات وه‌ک هه‌ده‌ف‌و ئامانجێکی به‌رجه‌سته‌و زه‌ق له پراکتیکه‌کردنی ئه‌م مافه‌دا خۆ ده‌نوێنێ، به‌لام بریارنامه‌ی 1541 چه‌ند ئۆپسیۆن‌و گووزینه‌ی غه‌یری سه‌ربه‌خۆییش به ره‌سمی ده‌ناسێ،وه‌ک ئازادی ملحق بوون،ئینتیگرال بوون له ده‌ۆله‌تێکی موستقیل دا(فه‌سلی6)، له هه‌ر حالدا مادام ئاکامی ئه‌م ته‌سمیمه واته الحاق و ئینتیگرالبوونه پشت ئه‌ستووربێت به ئیراده‌ی ئازاد‌و دلخوازانه‌ی خه‌لکه‌که،که له هه‌لبژاردنێکی ئازاد وه له ژێر چاوه‌دێری مه‌ئموورانی چاوه‌دێری رێکخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان وه یا خوود ئۆرگانگه‌لێکی‌تری نێۆنه‌ته‌وه‌یی(گرووپی (ad hocله راستای چاوه‌دێری به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌رکی پرسکردن به بیرورای گشتی خه‌لک بۆ سوودوه‌رگرتن له ئازادی‌و مافی دیاریکردنی چاره‌نووس ره‌وانه‌ی ئه‌م وه‌لاتانه ده‌کرێن به‌ده‌ست دێت، بۆ وێنه ئه‌ۆ پرۆسه‌یه له مه‌ۆرید وه‌لاتی نامبیا و له‌م‌سالانه‌ی دوایشدا له چه‌ند وه‌لاتێکی‌تر ره‌چاۆگیراوه.
مافی دیاریکردنی چاره‌نووس وه‌ک ماف،مافێکی سووبژێکتیڤه که گه‌لانی خاوه‌ن‌و هه‌لگری ئه‌م مافه، ته‌نانه‌ت بۆیان هه‌یه له موواریدی ئستیسناییدا به شێوه‌ی مقاوومه‌ت‌و به‌رگری ودیفاعی ره‌وا و چه‌کدارانه بۆ مقابیله ده‌گه‌ل زولم و زه‌خت‌و فشارێک که له لایه‌ن دهۆلهتانی مێترۆپۆلی پێیان ئیعمال ده‌کرێ، له شکلی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیبه‌خشی نه‌ته‌وه‌ییدا ماتریالیزه بکرێت وه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه وه‌ک ئۆرگانی سیاسی گه‌ل حیسابی بۆ بکرێ،ئه‌م مافه،مافێکه پێوه‌ند‌و په‌ێوه‌ست کراو به مافی مرۆف،هه‌روه‌ک قه‌تعنامه‌کانی 1514و 2625 ئه‌م مافه ده‌سه‌لمێنن ،مافێکه که خاوه‌نی سروشتێکی ئاشکرای حقووقی/عۆرفییه و په‌سندکراوه‌ی تریبوونالی قه‌زایی نێۆنه‌ته‌وه‌ییه)، بۆ وێنه بریاری ئه‌م تریبووناله سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نامبیا- سه‌حرای غه‌ربی) که مووته‌کی‌و پشت‌ئه‌سووره به یه‌ک پرینسیپی حقووقی، به‌ۆ مانایه که مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لان،مافێکه په‌ێوه‌ندیدار به سێکتۆری(ius cognes=نۆرمی ئیجباری) نێۆنه‌ته‌وه‌یی، بۆیه‌شه له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا ته‌جاوز به‌م مافه وه‌ک جینایه‌تێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی پێناسه‌کراوه.
¢مافی به کارهێنانی پرینسیپی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن بۆ مه‌وارێد و حاله‌تگه‌لێکی غه‌ێری کۆلۆنیالی (واته بۆ گه‌لانێک که مووسته‌عمه‌ره نین)
مافی به کارهێنانی ئه‌سلی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن بۆ مه‌وارید و حاله‌تگه‌لێکی غه‌ێری کۆلۆنیالی که له بریارنامه‌کانی رێکخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ،به تایبه‌ت قه‌تعنامه‌ی 2625 و هه‌روه‌ها تێکستگه‌لێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی وه‌ک په‌ێمانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆف سالی 1966و ئه‌سلی هه‌شته‌می دانیشتنه‌کانی نه‌هایی هێلسینکی 1975، هاتووه به‌م چه‌شنه باسی لێکراوه: " هه‌موو گه‌لان،خاوه‌نی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسن "، پرینسیپی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن واته مافی دیارکردنی چاره‌نووسی گه‌لان،وه‌ک پرینسیپێک که خاوه‌نی به‌هاو بایخێکی جیهانیه دێته‌نرخاندن، به کارهێنان‌و پراکتیکه‌کردنی ئه‌م ئه‌سله ده‌توانێ له پرۆسه‌یه‌کی زه‌مه‌نیدا گه‌لان له حاله‌تی مووسته‌عمه‌ره بۆ دۆخی ئستیقلال‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌رباز بکات،به‌لام حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی زه‌مانه‌تی ئه‌وه ناکات که که‌مینه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کان و قه‌ۆم و گه‌لانی ئینتێگرال و ئاویته‌کراۆ له ناۆ ده‌ۆله‌تێکی موه‌حه‌د دا(بۆ وێنه وه‌لات و ده‌ۆله‌تی ئێران ،عێراق،،،،،) به سوودوه‌رگرتن له‌م ئه‌سله بتوانن له‌م وه‌لاتانه جوێببنه‌وه وه یان خوود هه‌ۆلی دامه‌زراندنی ده‌ۆله‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ بد‌ه‌ن، بۆیه ده‌ۆله‌تان‌و زلهێزان بۆ پێشگیری له هه‌مبه‌ر روودانی حاله‌تگه‌لێکی ئه‌ۆتۆ دا که ساختاری نیزامی ساغکراوه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، ناوه‌رۆکی ئه‌م پرینسیپه‌یان به په‌سندکردنی چه‌ند خال‌و تێبینی محافزه‌کارانه،به‌ربه‌ست‌و قه‌تیس کردۆته‌وه بۆ وێنه: بریارنامه‌ی 1514 له دژایه‌تی ده‌گه‌ل مه‌نشووری رێکخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌م بوواره‌دا په‌سندکراوه،هه‌ر وه‌ک به راشکراویی ئاماژه به‌وه ده‌کا که هیچ چه‌شنه هه‌ۆل‌و چالاکیه‌ک بۆ شێواندنی شیرازه‌ی وه‌حده‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌و ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی یه‌ک وه‌لاتی خاوه‌ن ده‌ۆله‌تێکی موه‌حه‌دی نه‌ته‌وه‌یی به‌لام خاوه‌نی پێکهاته‌یه‌کی چه‌ند ره‌نگی و چه‌ند ده‌نگی له بوواری زمانی،ئێتنیکی،کوولتوری بێت له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئه‌سلی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس دا ته‌ۆجیه‌و پاساۆ ناکرێ، ته‌نانه‌ت له بریارنامه‌ی 2625 دا ئه‌م تێ‌بینی‌یه له ئاست چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لانی غه‌ێری مووسته‌عمه‌ره که بۆیان نی‌یه له ژێر ناویی ئه‌سلی به‌رابه‌ری‌و یه‌کسانی مافی ئازادی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لاندا شیرازه‌ی موه‌حه‌د و یه‌کگرتوویی وه‌لاتانی فره‌نه‌ته‌وه بشوێنن،لێره‌دا به‌م چه‌شنه پێداگری ده‌کا : "وه‌لاتان ده‌توانن خاوه‌نی ته‌نیا ده‌ۆله‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی بن که روو له ده‌ره‌وه وه‌ک نوێنه‌ری حه‌شیمه‌تی ئه‌م وه‌لاته حیسابی بۆ ده‌کرێ‌و خاوه‌نی که‌سایه‌تی حقووقی‌و سیاسیه له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌ییه،جا ئه‌گه‌ریش پێکهاته‌ی کۆمه‌لایه‌تی‌و ته‌رکیبی ئێتنیکی،زمانی،کوولتوری ئه‌م حه‌شیمه‌ته یه‌ک ره‌نگ یان خوود چه‌ند ره‌نگ‌و چه‌ند ده‌نگ بێت، هه‌ر وه‌ک واحیدێکی سیاسی روو له ده‌ره‌وه حیسابی بۆ ده‌کرێ.
مافی دیاریکردنی چاره‌نووس راسته که وه‌ک پرینسیپێکی جیهانپه‌سند له تێئۆری حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی دا حیسابی بۆ ده‌کرێ به‌لام نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێ له له پرۆسه‌ی ماتریالیزه‌کردنی ئه‌م ئه‌سله‌دا ،له ژێر ناویی پاراستنی ئاشتی و ئه‌منیه‌تی جیهانی که ئامانجی سه‌ره‌کی رێکخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه، ئه‌سلی یه‌کسانی‌و به‌رابه‌ری هه‌موو گه‌لان بۆ سوودوه‌رگرتن له‌م پرینسیپه بۆ گه‌ێشتن به قه‌واره‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه، عه‌مه‌له‌ن پێشێلکراوه وه به‌شێک له گه‌لان،یه‌ک له‌وان گه‌لی کورد قووربانی پاراستنی ئاشتی‌و ئه‌منییه‌ت،وه راگرتنی قه‌واره‌ی سیستمی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه‌ی مه‌ۆجوود له جیهاندا کراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه ناوه‌رۆکی بریارنامه‌ی 2625 له تێئۆریدا هه‌موو شکل‌و فۆرمێکی ئیجرایی مافی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن،له چوارچێوه‌ی ئیستیقلال،الحاق‌و په‌ێوه‌ست بوون،وه ئینتیگرال‌و ئاویته‌بوون له پێکهاته‌ی ده‌ۆله‌تێکی پلوریناسیۆنال(چه‌ند میلیه‌تی) نه‌ک به ره‌سمی ده‌ناسێنێت،ته‌نانه‌ت " ده‌ستخستنی هه‌ر چه‌شنه شه‌رایه‌تێکی سیاسی جێواز له‌مانه‌ی ئاماژه‌ی پێکرا،مادام خه‌لک به‌شێوه‌ی ئازادانه بریاری بۆ دابێت به مافێکی ره‌وا‌و مه‌شرووع ده‌سه‌لمێنێت " ،به‌لام له پراکتیکدا ئه‌م مافه بۆ گه‌لانی غه‌ێری مووسته‌عمه‌ره ته‌نیا له چه‌شنێک ئۆتۆنۆمی سیاسی وه یان ئیداری له چوارچێوه‌ی یه‌ک ده‌ۆله‌تی فره‌نه‌ته‌وه دا ره‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌ی راستی بێت له پراکتیکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی هاۆچه‌ر‌خدا مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی که‌مینه‌کان‌و گه‌لانی وه‌لاتێکی فره‌نه‌ته‌وه ته‌نیا روو له ژووره‌وه هاتۆته سه‌لماندن،به‌ۆ مانایه که روو له ده‌ره‌وه خاوه‌نی که‌سایه‌تی حقووقی‌سیاسی‌نین وه ته‌نیا وه‌ک شاروه‌ندی ئه‌م وه‌لاتانه‌ی که تێدا ئه‌ژین روو له ده‌ره‌وه له چوارچێوه‌ی یه‌ک ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه له لایه‌ن به‌شی دیپلۆماسی ده‌ۆله‌تی موه‌حه‌د، ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێن، که‌وایه هه‌ر وه‌ک ئه‌بینرێ ئه‌م که‌مینه‌و گه‌لانه له راستای سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه، هێچ گارانتی‌و بگره مکانیزمگه‌لێکی حیمایه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌ییان بۆ ره‌چاۆنه‌گیراوه، بۆ پێناسه‌کردنی گه‌لانی غه‌ێری مووسته‌عمه‌ره ده‌توانین بلێین:" گه‌لانێکن که له بوواری جۆراۆجور و به راده‌یه‌کی جێواز ده‌توانرێ هێندێک کاراکتێری په‌ێوه‌ندیدار به کۆنسێپتی خه‌لک وه یان گه‌لیان تێدا به‌رجاۆ بێت: وه‌ک پاراستنی پارتیکوولاریزمی کوولتوری(زمان،ئایین،ترادیسیۆن،ئینستیتووسیۆنی جێواز له باقی گه‌لانی‌تر)،به‌ستراوه‌یی به‌ۆ خاکه‌ی که تێیدا ده‌ژین، autoidentificasion(خۆپێناسه‌کردن)، ووشیاری‌وخوودئاگاهی گرووپی ، ئه‌م گه‌لانه له به‌تنی /گرووپی کاری بۆ گه‌لانی ناۆخۆی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان (دیپلۆماسی کورد یئۆتۆنۆمیخواز پێویسته بۆ په‌ێوه‌ندی ده‌گه‌ل ئه‌م "گرووپیی کارییه"چالاکی بنوێنێت) دا/ متالیباتیان تا سه‌رحه‌دی ده‌سته‌به‌ر‌کردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس له ناۆخۆی ئه‌ۆ ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وانه دا که تێدا ده‌ژین،جێگه‌ی ده‌راسه‌ت‌و حیمایه‌تی حقووقییه، به‌لام ئه‌م مافه مه‌حدوده و له چوارچێوه‌ی ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی ئه‌م ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وانه‌دا قابیلی ته‌حقووقه، ئه‌م چه‌شنه له مافی گه‌لان له‌م ئاسته‌دا پشت ئه‌ستووره به ئیعلامییه‌ی جیهانی په‌ێوه‌ندیدار به مافی گه‌لان که له 26ی ئه‌گۆستی 1994 په‌سندکراوه وه دواتریش وه‌ک ئیعلامییه‌ی جێهانی سه‌باره‌ت به مافی گه‌لان له 26ی مانگی 2ی سالی 1997 ئاراسته کراوه، ئه‌م ئیعلامییانه مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ ئه‌م گه‌ل‌و کۆلێکتیڤانه له چوارچێوه‌ی مۆدێلگه‌لێکی کراوه وه‌ک )autogobierno)خوودگه‌ردانی، خوودئیداری autogestion) ، وه‌هه‌روه‌ها به‌شداری‌و مشاره‌که‌تی هه‌مه‌لایه‌نه له هه‌موو بریاراتی ده‌ۆله‌تی ناوه‌ندی که په‌ێوه‌ندی هه‌بێت به چاره‌نووسی ئه‌م گه‌لانه‌وه به ره‌سمی ده‌ناسێ، هه‌ر وه‌ک روونه، ئه‌م شێوازه له پیاده‌کردنی مافی‌دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لانی غه‌ێری مووسته‌عمه‌ره،خاریجه له کۆنتێکستی دێسکۆلۆنیزاسیۆن به‌ۆ مانایه که ئه‌گه‌ر پرینسیپی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لانی مووسته‌عمه‌ره،کراوه‌تر و بریتی بوو له مافی دامه‌زراندن و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه که روو له ژووره‌وه سه‌ربه‌ست بوو وه روو له ده‌ره‌وه‌ش خاوه‌ن که‌سایه‌تی حقووقی‌و سیاسیه، وه وه‌ک واحیدێکی سیاسی خاوه‌ن که‌سایه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له ساحه‌ی جیهانی وه له پراکتیکی دیپلۆماتیک دا ده‌پارێزێ و ده‌بنه‌ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، به‌لام ئه‌م مافه بۆ گه‌لانی ناۆخۆ مه‌حدود و به‌ستراوه‌یه‌و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئۆتۆنۆمی داخیلی له ناۆ ئه‌م ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وانه دا ئیمکانی خۆ ئاراسته‌کردن‌و عه‌رزی‌ئه‌ندامیان هه‌یه، به چه‌شنێک که ئیستیقلالی سیاسی و ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی ئه‌م ده‌ۆله‌تانه مۆحته‌ره‌م‌و جێگه‌ی رێز بێت،که‌وایه وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م مافی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن بۆ گه‌لانی غه‌ێری مووسته‌عمه‌ره وه یان به‌واته‌یه‌کی‌تر بۆ که‌مینه‌کانی ئێتنیکی،زمانی،کوولتوری‌و ئایینی که پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی‌و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌م ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وانه،پێک دێنن، له پرۆسه‌ی پراکتیک‌و عه‌مه‌لیدا،ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هێندێک پرینسیپی ئه‌خلاقی،حقووقی، وه دێمۆکراتیکی به‌لام ئینتیگرال‌و ناوه‌ندگه‌را دا قه‌تیس ده‌کرێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رابه‌ری‌و یه‌کسانی وه به دوور له هه‌ر چه‌شنه ته‌بعیز‌ودێسکریمیناسیۆن ره‌نگ ده‌داته‌وه به چه‌شنێک که ئه‌م که‌مینه ئێتنیکی،زمانی،کوولتوری‌و ئایینیانه،ته‌وانای خۆپاراستنیان له ئاست سیاسه‌تی ئه‌سیمیلیزاسیۆن و تواندنه‌وه هه‌بێت وه زه‌مینه‌ی خۆ ته‌یارکردنیان بۆ گه‌شه‌ی کوولتوری‌و پاراستنی ئیدێنتیسیته‌ی خاکی‌و ته‌ۆسیعه‌ی ئابووری و به‌شداری‌و مشارکه‌تی سیاسیان بۆ بره‌خسێت،به‌لام هه‌مووی ئه‌مانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی یاسا و رسا و بگره نه‌زمی سیاسی ئه‌ۆ ده‌ۆله‌تانه‌دا که تێدا ژیان ده‌که‌ن، قابیلی پراکتیک‌و تحقق وه سه‌لماندنن.
¢ نه‌ۆعێکی‌تر له مافی گه‌لان وه یان قه‌ۆمه‌کان(واته نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌ۆله‌ت)
ئه‌سلی ئۆتۆدێتێرمیناسیۆن وه‌ک ئه‌سلێک له چه‌ندین بووار و بگره له چوارچێوه‌ی چه‌ندین ته‌رحی جۆراۆجۆردا(سیاسی،کۆمه‌لایه‌تی،ئابووری،کوولتوری.مرۆفایه‌تی‌و ئینسانی)دا قابلیه‌تی ئیجرایی هه‌یه و به ته‌جرووبه ئیسباتی کردوه که له راستای سه‌لماندنی ماف بۆ گه‌لان(چ گه‌لانێک که ئینتیگرالی ده‌ۆله‌تان بن و چ مووسته‌عمه‌ره بن)له ژێر ناۆ و نیشانی جۆراۆجۆردا،کارگه‌رو رۆلی دیاریکه‌ری هه‌بووه، هه‌روه‌ک بینیمان گه‌لانی مووسته‌عمه‌ره به سوودوه‌رگرتن له‌م پرینسیپه خۆیان له ده‌ستی ئیستیعمار رزگار کرد،دیاره له پرۆسه‌ی رزگاری وه‌لاتانی مووسته‌عمه‌ره دا که دژ به هێزی داگیرکه‌ری خاریجی وه یان دژ به رێژیمگه‌لێکی راسیستی خه‌باتیان ده‌کرد دیسانیش له ره‌ۆتی خه‌باتدا به که‌لک وه‌رگرتن له‌م ئه‌سلی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس توانیان ئه‌م مافه بۆخۆیان بچه‌سپێنن که له درێژه‌ی خه‌بات و مقاۆمه‌تی رزگاریخوازانه‌یان دا،له لایه‌نی سێهه‌م(ده‌ۆله‌تی 3هه‌م ،ئۆرگانیزاسیۆنی نێۆنه‌ته‌وه‌یی) داوا و داخوازی یارمه‌تی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌که خه‌باتی دژی ئیستیعماریان به که‌لک‌وه‌رگرتن له ئه‌سلی مافی‌دیاریکردنی چاره‌نووس، به لۆتکه‌ی سه‌رکه‌ۆتنی نه‌هایی بگه‌یه‌نن وه به‌م چه‌شنه پرۆژه‌ی ساغکردنه‌وه‌ی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه مسه‌ۆگه‌ر بکه‌ن،له لایه‌کی دیکه‌وه بابزانین مافی گه‌لان به که‌لک وه‌رگرتن له جارنامه‌ی مافی مرۆفی رێکخراویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چۆناۆچۆن تێئۆریزه‌کراوه، به پێ مافی مرۆف، ئه‌وه ئیراده‌ی گه‌له که ده‌توانێ وه‌ک پایه‌ۆ بنچینه‌ی ئۆتۆریته‌ی ده‌سه‌لاتی گشتی خه‌لک بێته‌نرخاندن(ئه‌سلی 21یئیعلامیه‌ی جیهانی مافی مرۆف)، که‌وایه ده‌کرێ بلێین که ئه‌م پێناسه‌یه وه‌ک مافی به‌شداری‌و مشارکه‌ت له هه‌لبژاردنی ئازاد و ده‌ۆره‌ییدا، مانا ده‌داته‌وه بۆیه‌شه که بۆ گرینگ نرخاندن و سالم به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له پراکتیک دا عه‌مه‌له‌ن هه‌ۆل دراوه ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه وه یان به واته‌یه‌کی‌تر ئه‌م پرۆسه‌ی به‌شداری و مشارکه‌تی خه‌لک له هه‌لبژاردن‌دا،له ژێر چاوه‌دێری ئۆرگانگه‌لێکی په‌ێوه‌ندیدار به رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌رێوه بچێ، بۆ ئه‌وه که بتوانرێت ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌لک له ساغکردنه‌وه‌ی ئۆتۆریته‌ی ده‌سه‌لاتدا ده‌خیل بکه‌ن.
هه‌روه‌ها حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، به راشکراویی مافی گه‌لان بۆ خۆپاراستن و بقا و مانه‌وه به ره‌سمی ده‌ناسێ وه له‌م په‌ێوه‌ندیه‌دا هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌ک که به مه‌به‌ستی ته‌خریب‌و سرینه‌وه‌ی گرووپگه‌لی ناسیۆنالی،ئێتنیکی،ئایینی ئه‌نجام بدرێن مه‌حکووم ده‌کات(کۆنواسیۆن ده‌رباره‌ی پێشگیری‌و هه‌روه‌ها سه‌زادانی جنایه‌تی ژێنۆساید،9ی دیسامبری 1948) هه‌ر بۆیه‌شه له‌م په‌ێوه‌دیه‌دا وه له راستای حیمایه‌ت و پاراستنی مافی گه‌لان بۆ بقا و مانه‌وه،به نیسبه‌ت ئۆرگانیزه‌کردنی مکانیزمگه‌لێکی حیمایه‌تی ئیقدام کراوه.
2006-12-04 18:42:55
19 ساڵ و 2 مانگ و 8 کاتژمێر و 49 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نی‌یه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان