کاک ڕەهەند مەریوانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک ڕێکخستن و کۆمیتەکانی شارەزووری پارتی سەربەستیی کوردستانی بەسەرکردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشێکی دیکەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەش تەرخانکرابوو بۆ هیندێک بەرنامەو پرۆژی داهاتووی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ ڕێکخستنەکان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. لە درێژەی ئەو زەنجیرە کۆبوونەوانەدا بەریزیان ئاماژەیان بەچەندین دیدارو پێوەندی گرنگی سەرکردایەتی پ س ک دا لەگەڵ پارت و ڕێکخراوەکانی جیهانی.
کاک ڕەهەند مەریوانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک ڕێکخستن و کۆمیتەکانی شارەزووری پارتی سەربەستیی کوردستانی بەسەرکردەوە.

لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ و ٢١ی مانگی ١٠ ی ٢٠ ١٣. بەڕێز ڕەهەند مەریوانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەگەڵ هەریەک لە ڕێکخستنەکانی هەڵەبجەی تازە، و زەرایەن و نەسرو باریکە، هەروەها ڕێکەوتی ٢٢/ ١٠ / ٢٠ ١٣ لەگەڵ کۆمیتەی گشتی شارەزور کۆبووەوە. بەڕێزیان لەو کۆبوونەوەدا جەندین زانیاری گرنگی لەسە رهەلومەرجی ئەمرۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گۆرانکارییەکانی ناوچە، سیاسەتی نۆی حەسەن رۆحانی بەمەبەستی نزیکایەتی لە گەڵ ئوروپا و ئەمریکا ئاراستەی بەشداران کرد. بەشێکی دیکەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەش تەرخانکرابوو بۆ هیندێک بەرنامەو پرۆژی داهاتووی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ ڕێکخستنەکان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
لە درێژەی ئەو زەنجیرە کۆبوونەوانەدا بەریزیان ئاماژەیان بەچەندین دیدارو پێوەندی گرنگی سەرکردایەتی پ س ک دا لەگەڵ پارت و ڕێکخراوەکانی جیهانی.
بەشی کۆتایی کۆبوونەوەش باسێکی گشتی بوو لە سەر کۆنگرەی نێۆنەتەویەی لیبراڵەکانی کوردستان کە بە سەرپەرەستی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان لە مانگی ١٢ بەڕێوە دەچێت، کە چەندین ڕێکخراوی مەزنی جیهانی لە لایەن سەرۆکی پ س ک بانگهێشتکراون لەو کۆنگرە بەشداری دەکەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. هەرێمی کوردستان.
2013-10-24 16:01:07
11 ساڵ و 6 مانگ و 20 کاتژمێر و 58 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان