ناوبراو دۆێنی کاتژمیر ١٢ی شەو لە بەندیخانەی ورمی لە سێدارەدراوە حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور تەمەن ٢٩ ساڵەو، و لەدایکبووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. پاییزی ٢٠ ٠ ٩ لەشاری مەهاباد دەستبەسەرکراو، دوای چەند مانگ گوازرایەوە بۆە بەندیخانەی ناوەندی ورمی
بەندییەکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی حەبیبوڵلە گوڵپەریپور لە سێدارە درا.
هێزەکانی سەرکوپکەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە درێژایی دەسەڵاتداریتیان بەردەوام لە هەوڵی گرتن و لە سێدارەدان و ڕاونان و تۆقاندنی لاوان و ئازادیخوازانی کوردستانیاندان. تازەترین کارەساتی ئەم ڕێژیمە مرۆڤکوژە ئەوەیە کە لەڕێکەوتی شەوی٣ی لە سەر٤ی گڵارێزانی ٢٧١٣ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٥ لە سەر ٢٦ / ١٠ / ٢٠ ١٣ ی زاینی، لاوێکی دیکەی کوردیان بە ناوی حەبیبوڵا گوڵپەریپوری لە سێدارەدا. کە بەریزیان بۆ ماوەی ٤ ساڵە بە تاوانی ئەندامبوون لە یەکێک لە پارتەکانی کوردستانی بەند کرابوو. لە ماوەی ئەو ٤ ساڵەدا تووشی زۆر ئەشکنجەو ئازاری جسمی و دەرونی کرابوو. بە گۆێرەی هەواڵێکی تایبەتی لە زاری پارێزەکەی شەهیدی ڕێگای کوردایەتی، ناوبراو دۆێنی کاتژمیر ١٢ی شەو لە بەندیخانەی ورمی لە سێدارەدراوە.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور تەمەن ٢٩ ساڵەو، و لەدایکبووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. پاییزی ٢٠ ٠ ٩ لەشاری مەهاباد دەستبەسەرکراو، دوای چەند مانگ گوازرایەوە بۆە بەندیخانەی ناوەندی ورمی .
وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئەو کردەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە مەحکوم و ڕسوا دەکەین، و سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی کورد و بنەماڵەی شەهیدی جوانەمەرگە حەبیبوڵا دەکەین.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٣ی گڵارێزانی ٢٧١٣ی کوردی، ٢٥ / ١٠ / ٢٠ ١٣زاینی
2013-10-26 04:22:44
10 ساڵ و 5 مانگ و 9 کاتژمێر و 15 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان