هه‌ینی 10 خاکه‌لێوه‌ 2724

هەتا کورد خۆی بە ئێرانی بزانێت، پەتی سێدارە بەردەوام میوانی گەردنی لاوانمان دەبێت

قادری خەندەڕەش
هەتا کورد خۆی بە ئێرانی بزانێت، پەتی سێدارە بەردەوام میوانی گەردنی لاوانمان دەبێت

ڕێژیمی داگیرکەری تاران لە ماوەی زیاد لە سێ دەیە دەسەڵاتی ڕەشی خۆی بەسەر کوردستان دا هیچ بەرنامەیەک و هیچ ئالەتێکی ئەشکەنجە و ئازاردان و هیچ ڕێگایەکی نامەشروع نەما کە تاقی نەکاتەوە بۆ کوشتن و لەنێوبردنی کوردان، ڕاونان، گرتن، لێدان، گوللەباران، هەڵواسین، بەردباران و

وێنهلەو ساتەوە کە ئێران دەسەڵاتی لە نەتەوە جیاوازەکان سەندوە، ڕێژیمە یەک لە دوا یەکەکانی تارانØ› کوردستان وێران و ژنان و پیاوانی کورد لە سێدارە دەدەن، سەدان ساڵە کاولکاری و قڕکردنی کوردان بووە بە خوڕەوشتی دەوڵەتی داگیرکەری فارس، سەدان ساڵە بە درۆودەلەسە کورد دەکەن بە ئێرانی و لەژێر ناوی ئێرانی بوون و خانەخوێیی لاوانی کورد زیندەبەچاڵ دەکەن، ژنان و پیاوانی کورد لە سێدارە دەدەن و کوردستان خاپور و وێران دەکەن، سەروەت و سامانی نەتەوەی کورد بە تاڵان دەبەن و کوردستان دەفارسێنن، دەوڵەتی داگیرکەری تاران  بە ئاشکرا کاری کردوە و بەردەوامیشە بۆ لەنێو بردنی زمان و کولتور و داب و نەریتە کوردیەکان و بە نێوی ئێرانی بوون خەریکن نەتەوەی کورد دەفارسێنن، دەوڵەتی داگیرکەری تاران و فارس زمانەکان بە گشتی لە دەرەوە و ناوەوەی ئێرانی بەزۆر لکێندراو بەیەکەوە دا هەموو هەوڵ و تەقەلایان بۆ بە فارس کردنی کورد و بە ئێران کردنی وڵاتێکە کە نێوی کوردستانە، بەنێو دژبەرانی ڕێژیمی ئێستای تاران وێڕای دژایەتی کردنیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاران، کەچی نوکی نێزەیان ڕوو بە سینگی لاوان و ڕووی قسەیان لە نەتەوەی کورد و لەگەڵ نێوبردنی وشەی کوردستانیش دا لەلایەن هەر کوردێکەوە، دەبینی هەر فارس زمانێک کە لە هەر کونج و قوژبنێکی دونیادابێت وەک دووپشکی گەرمەسێر پێوەیبدات هەڵدەبەزێتەوە و یەکسەر کێچ دەکەوێتە کەوڵیەوە و حاوانەوەی لیدەبڕێت! نەتەوەی داگیرکەری فارس بە هەموو ڕەنگ و روخسارە جیاوازەکانیەوە و بێ وەستان کار دەکەن بۆ لەناوبردنی کورد و تواندنەوەی ئەم نەتەوە مەزنە لە هەموو ڕووەکانەوە، بە ڕواڵەت دژبەرەکانی دەسەڵاتدارانی تاران لە دەرەوە و لە ڕێگای دۆستایەتی کردنی کورد و هاوپەیمانێتی و هتد... ڕێژیمی تارانیش لە ڕێگای گرتن، ڕاونان و ئەشکەنجە و لە سێدارەدانەوە خەریکە کورد قڕان کات و لەناوی بەرێت.


ڕێژیمی داگیرکەری تاران لە ماوەی زیاد لە سێ دەیە دەسەڵاتی ڕەشی خۆی بەسەر کوردستان دا هیچ بەرنامەیەک و هیچ ئالەتێکی ئەشکەنجە و ئازاردان و هیچ ڕێگایەکی نامەشروع نەما کە تاقی نەکاتەوە بۆ کوشتن و لەنێوبردنی کوردان، ڕاونان، گرتن، لێدان، گوللەباران، هەڵواسین، بەردباران و زیندەبەچاڵکردن و تەنانەت دەستدرێژی کردنە سەر بەندکراوانیشیان تاقی کردەوە بۆ ترساندنی ژنان و پیاوانی کورد، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو شێوە ئەشکەنجە و ئازار و لەنێوبردنانە، کەچی لاوانی کورد هەر لەسەرپێ وەستاون و بەردەوامن لە خەبات دژی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، لاوانی کورد وێڕای ئەوەی کە زۆر باش دەزانن دوژمنەکەیان دوورە لە هەر جۆرە خوڕەوشتێکی مرۆڤایەتی و ئەوەی هەست و ئیحساسی ئینسانی بێت لە وجودیان دانی یە بەرانبەر بە کورد، کەچی دیسانیش بێ ترس لە گرتن و ئەشکەنجە و ئازار و لێدان و کوشتن دێنە مەیدان و گیانیان دەکەن بە قوربانی لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی وڵاتەکەیاندا.


حەبیبوڵا گوڵپەری پور و رەزا ئیسماعیلی نمونەی لاوانی کورد و گەواهیدەری نەترسی و ئازایەتی ژنان و پیاوانی کوردستانن، هیچ گومان لەوەدانی یە کە رەزا و حەبیبوڵا لە ماوەی بەندکردنیان لە چاڵە ڕەشەکانی ڕێژیمی تاران دا دەیان حەماسەیان خوڵقاندووە و بە داگیرکەرانیان سەلماندووە کە لاوی کورد ئامادەیە بمرێت بەڵام هەرگیز تەسلیم بە داگیرکەر نابێت، ناکرێت و نابێت کە ئیرادە و بیروباوەڕی شۆڕشگێڕانە و کوردانەی ئەو شەهیدە مەزنانە کاریگەری لەسەر جەلادەکان دانەنابێت و باوەڕی شۆڕشگێرانەی ئەو لاوە کوردانە دڵی ئەشکەنجەگەرانی ئێرانی نەخستبێتە لەرزە. ڕاستە کە جەلادەکان توانیان دڵی حەبیبوڵا و ڕەزا لە لێدان بخەن، بەڵام ئەو ڕاستیە باش دەزانن کە هەرگیز بە ئەشکەنجە و لێدان و سێدارە ناتوانن بیروباوەڕی کوردانەو شۆڕشگێرانەی حەبیبوڵا و ڕەزاکان دەستبەسەر و دەستەمۆ بکەن، هەربۆیە هەموو هەوڵ و تەقەلایان ئەوەیە کە لە ڕێگای دۆستایەتی و بە ئێرانی کردنەوە بیروباوەڕی کوردانە و سەربەخۆخوازی لاوانی کوردستان دەستەمۆ بکەن و لەم ڕێگایەوە درێژە بە کوردقڕان بدەن، جا بۆیە پێویستە لاوانی کورد زۆر وشیار بن و ئەو ڕاستیە باش بزانن کە هەتا کورد خۆی بە ئێرانی بزانێت، پەتی سێدارە بەردەوام میوانی گەردنی لاوەکانمان دەبێت و کوردستانیش هەر ژێردەست دەمێنێتەوە، بەڵام بە داخەوە ئەو ڕاستی یە لەلای هەندێک کەس بڤەیەو ئێستاش زۆر لە ژنان و پیاوانی کورد یان نەهاتونەتەوە هۆش خۆیان یان بە ئەنقەست دان بەو ڕاستیە دانانێن کە ئێرانی بوون واتای پەت و سێدارە، ئێرانی بوون واتای مل خستنە بەر چەقۆی دوژمن، ئێرانی بوون مانای بە داگیرکراوی هێشتنەوەی کوردستان و خاپوورکردنی زیاتری وڵاتەکەمان، هەربۆیە شانازی بە ئێرانی بوونەوە دەکەن و کوردایەتی و کورد بوون بە هەواو هەوەس و "غروری جەوانی" دەزانن، بێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە ئەوە خۆیانن کەوتونەتە نێو ئەو داوە ترسناکەی داگیرکەر و ئێرانی بونیان خەریکە کەم کەم دەست و پێیان لە جوڵە دەخات.


٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧١٣
 
2013-10-28 02:41:50

10 ساڵ و 5 مانگ و 22 کاتژمێر و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©