ماڵپەڕی بی بی سی: کورد ستان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو هەڵدەگرێت

رۆژنامەی هەولێر
ماڵپەڕی بی بی سی: کورد ستان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو هەڵدەگرێت

بەڵام هەرێمی کوردستان شوێنێکی ئارام و هێمنە. کاتێکیش سەردانی ئەو هەرێمە دەکەیت وا هەست دەکەیت گەلی کورد لە هەوڵی دروستکردنی دەوڵەتێکی نوێدایە.

ماڵپەڕی بی بی سی: کورد ستان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو هەڵدەگرێت


وێنه


وەرگێڕانی: عەلی هەورامی


لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بیت ئازایەتی دەوێت بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆر لە دروستکردنی پارکێکی پڕ لە یاریدا خەرج بکەیت، بەڵام پرۆژەی چاڤی لاند لە شاری سلێمانی هەنگاوێکی گرنگ و بوێرانەیە

. لە لایەکەوە هەموومان دەزانین هێشتا لە عێراقدا گرنگییەکی ئەوتۆ بە بواری گەشتوگوزار نادرێت و لە لایەکی دیکەوەش دەزانین کە توندوتیژی و کێشەی چەند ساڵی ڕابردووی عێراق بە زیندوویی لە یاده وەرییەکاندا ماوەتەوە.

سەرەڕای هەموو ئەم کێشە و ناڕەحەتیانەی ڕابردوویش پرۆژەی گرنگ لە هەرێمی کورستاندا جێبەجێ دەکرێن و یەکێک لەوانیش پرۆژەی سەرنجڕاکێشی چاڤی لاندە لە شاری سلێمانی.

بەردەوامیش ژمارەیەکی زۆر کەس لە سەرانسەری عێراقەوە سەردانی چاڤی لاند دەکەن بۆ مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش، لەوانەش هاووڵاتیان کە لە شارەکانی وەکو بەغدا و بەسرەوە دێن.

کوردستان هەرێمێکی ئارام و سەرنجڕاکێش
تەقینەوە و توندوتیژی لە ناوچەکانی دیکەی عێراق درێژەی هەیە، بەڵام هەرێمی کوردستان شوێنێکی ئارام و هێمنە. کاتێکیش سەردانی ئەو هەرێمە دەکەیت وا هەست دەکەیت گەلی کورد لە هەوڵی دروستکردنی دەوڵەتێکی نوێدایە.

دەوڵەتێک کە ئەو سنوور و بەربەستانە تێک بشکێنێت لە کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانیدا لە لایەن وڵاتانی زلهێزی جیهانەوە دیاریکران.

بەرپرسێکی پرۆژەی چاڤی لاند (حەسەن محەمەد) بە شانازییەوە دەڵێت باکووری عێراق بریتییە لە کوردستان. ئێرە شوێنێکی ئارامە. خەڵکی بۆ مەبەستی جیاواز ڕوو لە ئێرە دەکات، لەوانەیش بۆ مەبەستی خوێندن و بۆ مەبەستی کاری بازرگانی.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی فەرمی دان بە هەرێمی کوردستاندا بنێت، (حەسەن محەمەد) گوتی بەڵێ، بێگومان. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەو هەنگاوە هەڵگرێت.

ڕاستە باروخێکی تایبەتی و پڕ لە توندوتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتوەتەوە، بەڵام هێشتا گۆڕانکاریەکە نەگەیشتوەتە ئاستی ڕێککەوتن بۆ مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتی نوێ.

لە پاش جەنگی یەکەمی جیهانی وڵاتانی زلهێزی جیهان خاکی کوردانیان بە سەر وڵاتانی سوریا و تورکیا و ئێران و عێراقدا دابەش کرد.

لاوازیی حکوومەتی ناوەندی و بەهێزیی حکوومەتی هەرێم
گومان لەوەیشدا نییە کە قەیرانەکانی ئێستای عێراق و لاوازی حکوومەتی فیدراڵی لە بەغدا دەرفەتێکی زێڕینی بۆ کوردەکان ڕەخساندووە بۆ پاراستنی ئۆتۆنۆمیی هەرێمەکەیان و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشتربردنی و هەڵگرتنی هەنگاویش بەرەو سەربەخۆیی.

هەر شەپۆلێکی توندوتیژی لە ناوچەکانی دیکەی عێراق حکوومەتی فیدراڵی زیاتر لاواز دەکات و زیاتر یارمەتیی کوردەکانیش دەدات بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان بەهێزتر بکەن.

(سۆلی ئۆزیل) له پسپۆڕانی کاروباری سیاسیی تورکیا، ئاماژە بە گرنگی و هەستیاری ئەم بارودۆخە تایبەتییە دەکات کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتوەتەوە. ئەو دەڵێت ئێستا کوردەکان لە باکووری عێراق خاوەنی حکوومەت و دەسەڵاتی خۆیانن.

پێدەچێت دەرئەنجامی ڕووداوەکانیش بەو جۆرە بێت کە هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی کوردی لە سوریاش دابمەزرێت. هەربۆیەش کورد وەکو گەلێک جارێکی دیکە لە گۆڕەپانی سیاسی جیهاندا دەرکەوتوەتەوە. کوردەکان خۆیان خەریکی هەڵوەشاندنەوەی سایکس پیکۆن.

پەیوەندیی نێوان هەولێر و ئەنقەرە
ڕەوشێکی سیاسی پڕ لە گۆڕانکاری تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە. وا دیارە تەواوی هێزەکانی ناوچەکەش سیاسەتێکی تایبەت بە خۆیان پەیڕەو دەکەن. بۆ نموونە، حکوومەتی تورکیا بۆ ماوەی چەندین دەیە شه ڕی پەکەکەی کرد.

حکوومەتی تورکیا لە شەرێکی کولتووریشی هه بوو له گه ڵ گەلی کورددا و تەنانەت وشەی کوردی قەدەغە کرد و لەبری ئەو وشەی تورکی شاخاویـی بە کار دەهێناØ› جاروبار سوپای تورکیا په لاماری ناو سنووره کانی عێراقیش دەدا، له به ر ئەوەی گه ریلاکانی پەکەکە لە بەرزاییەکانی قەندیل بوون.

بەڵام ئێستا سیاسەتی ئەنقەرە زۆر گۆڕاوە و پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی بواری ئابووری و بازرگانی و وزەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا هەیە. ئێستا حکوومەتی تورکیا نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان دەکڕێت و کۆمپانیاکانی تورکیاش پرۆژەی گەورەی وەبەرهێنان لە هەرێم ئەنجام دەدەن. بێگومان ئەم پەیوەندیەش گرنگە و بەردەوامیشی دەبێت، چونکە هەرلایەنێکیان شتێک دەداتە لایەنەکەی دیکەیان کە پێویستیەتی.

تاکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکان پێیان خۆشە ببنە خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە هەر چوار پارچەی کوردستانی گەورە لە خۆی بگرێت. کوردەکان ئەوەش دەزانن کە دامەزراندنی ئەم دەوڵەتەیش کارێکی ئاسان نییە.

حکوومەتی تورکیا پەپوەندیی بەهێزی لەگەڵ هەولێردا هەیە و وا دیارە پشتگیری لە ئەزموونی دەوڵەتداری لەم پارچەیەی کوردستانیش دەکات. حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش زۆر زیرەکانە سیاسەتی خۆی پەیڕەو دەکات.  هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت ئەگەر بێت و ئەو پرسیارە لە هەر کوردێک بکەیت کە ئایا دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیت دەوێت،

ئەوا وەڵامەکەی بەڵێ دەبێت. بەڵام سیاسەتی کوردستان هەڵگرتنی هەنگاوە بەو ئاراستەیەدا لە ڕێگایەکی ئاشتیەوە. ئێمە نامانەوێت هۆکاری پارچە پارچەبوون و لێک هەڵوەشاندنی عێراق بین.

نەوت و پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستان
بێگومان کوردەکان خۆشحاڵ دەبن ئەگەر عێراق لە بەر هۆکاری دیکە پارچە پارچە بێت و لێک هەڵوەشێت. حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە کاتی ئێستادا باوەڕی وایە کە دەتوانێت لە سەر پرۆژە و پلانی خۆی بەردەوام بێت و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی نوێ بە بێ ئەوەی پێویست بکات بە دەنگی بەرز هاوار بکات کە ئەو کارە مەبەستیەتی.

ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەنابەر ــ بە زۆری پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ــ وەردەگرێت. هەرێم خاوەنی ئاڵا و سروودی نیشتمانی و هێزی چەکداری تایبەت بە خۆیەتی. لەوەیش زیاتر، کوردستان خاوەنی نەوتی خۆیەتی.

ئێستا بۆریەکی نەوت لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا دانراوە و لە داهاتوودا لەو ڕێگایەوەش نەوتی هەرێم بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت.

بێگومان سیاسەتی نەوتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پشتگیری لە پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستان دەکات. سەرەڕای ئەوەش، دەبێت بزانین ئەم پرۆژەیە لە کاتێکی زەحمەت و ناوچەیەکی زۆر مەترسیداردایە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانیا


لە ماڵپەری رۆژنامەی هەولێر وەرگیراوە 
2013-10-31 08:30:30

10 ساڵ و 5 مانگ و 16 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©