ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی لە سیدارە دانی زیندانی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە، شێرکۆ مەعارفی لە سیندانی ناوەندیی شاری سەقز لە سێدارە درا.

ئاژانی کوردپا
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی لە سیدارە دانی زیندانی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە، شێرکۆ مەعارفی لە سیندانی ناوەندیی شاری سەقز لە سێدارە درا.

شێرکۆ مەعارفی زیندانیی سیاسیی کورد رێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی لە ناوچەی بانە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی "شایەق" بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی سێدارەی بۆ بڕایەوە.

ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی لە سیدارە دانی زیندانی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سێدارە، شێرکۆ مەعارفی لەزیندانی ناوەندیی شاری سەقز لە سێدارە درا.
وێنه
سەرچاوەیەکەی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٣ی خەزەڵوە حوکمی لەسێدارە دانی شێرکۆ مەعارفی زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری بانە، لە سالۆنی ملاقاتی نێو زیندانی شاری سەقز بەڕێوەچوو.

خەلیل بەهرامیان پارێزەری ئەو زیندانییە کوردە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندØ› "هەتا ئێستا من لەو مەسەلەیە ئاگادار نەکراوەمەتەوە، بۆیە ناتوانم ئەم هەواڵە پشتڕاست بکەمەوە".

پارێزەری شێرکۆ مەعارفی گوتیشی: ئێمە پێشتر داوای لێخۆشبوون(عفو بخشودگی) مان بۆ کردبوو، بەڵام دیوانی باڵای وڵات رەزامەندیی لەگەڵ ئەو داوایی ئێمە دەر نەبڕی".

شێرکۆ مەعارفی زیندانیی سیاسیی کورد رێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی لە ناوچەی بانە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی "شایەت بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی سێدارەی بۆ بڕایەوە.

حوکمی سێدارەی شێرکۆ مەعارفی لە دادگای پێداچوونە و دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرابوویەوە و سەرەڕای هەڵی دوو پاێزەری نابراو، خەلیل بەهرامیان و ئەحمەد سەعید شێخی، پاش ٥ ساڵ راگیران لە زیندان، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز بەڕێوە چوو.
2013-11-04 03:36:45

10 ساڵ و 5 مانگ و 22 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©