ڕاگەیندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلئ ئیعدامەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕاگەیندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلئ ئیعدامەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئاشکرایە کە لەسێدارەدانی ئەم پۆلە کوردە تێکۆشەرانە، درێژەی ئەو شەپۆلە ئیعدامانەیە کە ڕێژیمی داگیرکەری تاران لەدوای هاتنە سەرکاری حەسەنی روحانی دەستی داوەتێ. کە وەک پێشاندانی یەکەم هێزی ئەم حکومەتە نۆییە، لە ماوەی ١٠ رۆژدا لە سێدارەدانی ٣ لاوی کورد، و ١٦ کەس لە تێکۆشەرانی بەلوچی و ٦ کەسی دیکەش لە عەرەبەکانی ئەحوازی

ڕاگەیندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان سەبارەت بە شەپۆلئ ئیعدامەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان


                                 وێنه


 
کۆمەڵانی تێکۆشەری خه ڵکی کوردستان!
کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤ دۆستەکانی جیهان!
دیسان ئیعدام و هەڵواسین و پەت و سێدارەی داگیرکەرانە ڕۆژی ڕوناکی کوردستانی کردووە بە شەوەزەنگی ئەنگوستەچاو و شادی و خۆشی و بزەی لەسەر لێوی منداڵانی کورد تۆراندووە، ئەوە پەتی سێدارەی داگیرکەرانی کوردستانە کە بۆتە مۆتەکەی مەرگ و وەک پەڵە هەورێکی ڕەش و چڵکن بارانی مەرگ بەسەر ژیان دا دەبارێنێت. وا شەپۆلی ڕەشی لە سێدارەدان دیسانیش لە کوردستانەوە هەڵیکردووە و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و بەگوڕتر خەریکە گیانی لاوانی ئازادیخواز و نیشتمان پەروەری بە زۆر بە ئێرانی کراو لەگەڵ خۆی ڕادەماڵێت و وشەی ئازادی و دادپەروەری لە گەروی لاواندا قەتیس دێڵێتەوە.

ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستان!
وەک ئاگادارن، لە چەند رۆژی پێشوودا هەریەک لە بەڕێزان حەبیبوڵاو و ڕەزا بە تاوانی پێوەندی بە لایەنی سیاسییەوە لە سێدارەدران. هەروەها ڕۆژی دووشەمە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣ی کوردی بەرانبەر بە ٤/١١/١٠ ١٣ زØ› لاوی نیشتمان پەروەر و ئازادیخوازی کورد شێرکۆ مەعارفی کەوتە بەر ئەو شەپۆلە چاوەڕوانکراوەی لەسێدارەدان و ئەو حوکمە ناڕەوایەی بەسەردا جێبەجێکرا.
ئاشکرایە کە لەسێدارەدانی ئەم پۆلە کوردە تێکۆشەرانە، درێژەی ئەو شەپۆلە ئیعدامانەیە کە ڕێژیمی داگیرکەری تاران لەدوای هاتنە سەرکاری حەسەنی روحانی دەستی داوەتێ.  کە وەک پێشاندانی یەکەم هێزی ئەم حکومەتە نۆییە، لە ماوەی ١٠ رۆژدا لە سێدارەدانی ٣ لاوی کورد، و ١٦ کەس لە تێکۆشەرانی بەلوچی و ٦ کەسی دیکەش لە عەرەبەکانی ئەحوازی، هەموو ڕاستیەکی ناوەرۆکی ئەم حکومەتەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی  پێشانی جیهاندا، کە بە گۆرینی دەم و چاوەکان هەرگیز سیستەمی داگیرکاری و سەرکوپ و کوشتنەکان کەم ناکاتەوە.
هەر لە هاتنە سەرکاری حەسەن ڕۆحانی بێجگە لە بەندییە سیاسیەکان بە دەیان کەسی دیکەشیان بە تاوانی جۆراوجۆر لە سێدارەداوە. لە سێدارەدانی لاوانی کورد بەردەوامەو ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی سەپێندراوی ئیعدام بەسەر ژیانی ٢٤ بەندکراوی دیکەش لەلایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانەوە لە ئارادایە، بەڵام لە ڕاستیدا نەک هەر تەنیا ژیانی ئەم ٢٤ بەندکراوە، بەڵکوو ژیانی سەرجەم نەتەوە جیاوازەکانی غەیرە فارس و بەزۆر بە ئێرانی کراو لە مەترسی مەرگ و لە ناوچوون دانە.
پارتی سەربەستیی کوردستان وێرای مەحکوم کردنی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیەی ڕێژیمی داگیرکەری تاران، داوا لە سەرجەم کۆڕ و کۆمەڵە بەشەردۆستەکان، ئازادیخوازان، وڵاتە زلهێز و دەسەڵاتدارەکان، ڕێکخراوە دێمۆکراتەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکات، کە بە هاواری گەلی کورد و ئەم نەتەوە ژێردەستانەوە بێن و ئەرکی مرۆڤدۆستانەی خۆیان وەک پێویست جێبەجێ بکەن. گومان لەوەدانییە کە چاوپۆشیکردنی هەر کەس و لایەنێک لە ڕاونان و گرتن و ئیعدامکردنی لاوانی ئازادیخوازی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی تاران، بە بەشێک لە هاوکاریکردنی ئەم دەسەڵاتە دیکتاتۆر و خۆسەپێنە دێتە ئەژمار و مێژووی مرۆڤایەتی هەرگیز لە بیری ناکات.
پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ جارێکی دیکەش ئەم کردەوە دژە مرۆڤانەی ڕێژیمی داگیرکەری تاران مەحکوم دەکاتØ› و هەروەها داواش لە سەرجەم لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان دەکات کە یەکگرتووانەتر بێنە مەیدانی بە کردەوە، و بێ گوێدانە بیرو باوەڕ و ئیدئۆلۆژیکی سیاسی دەست لەناو دەست و پشت ئەستوور بە نەتەوەکەیان دژی ڕێژیمی داگیرکەری تاران بوەستنەوە، گومانی تێدانییە کە هاو هەڵوێستی و یەکدەنگیی لایەنە کوردستانیەکان کاریگەری زۆر گەورەی دەبێت لەسەر ئەم بارودۆخە نەخوازراوە و بەرەوپێش بردنی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان.
لە کۆتاییدا سەرەخۆشی خۆمان پێشکەشی بنەماڵەی بەڕێزی هەر سێ شەهیدی نۆیی گەلەکەمان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی و دادپەروەری دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە خوێنیان بەفیرۆ ناچێت ڕێگای پڕ لە شانازیان بێ ڕێبوار نامێنێتەوە.


سڵاو لە شەهیدان و  ورەی بەرزی بەندکراوانی نێو چاڵە ڕەشەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران

ئازاد و ئاوەدان بێت کوردستان


 
پارتی سەربەستیی کوردستان


١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٣


٤/١١/٢٠ ١٣
2013-11-05 01:11:25

10 ساڵ و 5 مانگ و 1 کاتژمێر و 10 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©