هێزەکانی ڕێژیم لەنێو زۆربەی شارەکانی کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە

ناوەندی راگەیاندنی پارتی سەربەستی کوردستان
هێزەکانی ڕێژیم لەنێو زۆربەی شارەکانی کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە

بە گوێرەی هەواڵێک کە ئەمشەو ١٦/١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٣ بە ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستی کوردستان گەیشتووە، دوا بەدوای خۆپێشاندانە ئیعترازیەکانی شارەکانی سەقز و مەریوان و سەردەشت، هەر یەک لە شاره‌کانی سەقز، مەریوان، بانه‌، سەردەشت، سنه‌، بۆکان، مهاباد و

 وێنه


بە گوێرەی هەواڵێک کە ئەمشەو ١٦/١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٣  بە ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستی کوردستان گەیشتووە، دوا بەدوای خۆپێشاندانە ئیعترازیەکانی شارەکانی سەقز و مەریوان و سەردەشت، هەر یەک لە شاره کانی سەقز، مەریوان، بانه ، سەردەشت، سنه ، بۆکان، مهاباد و شنۆ و پیرانشار خراونەتە ژێر توندترین ڕێوشوێنی ئەمنی و هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕێژیمی داگیرکەری تاران لە نێویاندا بڵاو کراونەتەوە، شایەنی باسە کە هەر یەک لە هێزەکانی بەنێو دژە شۆڕش و لیباس شەخسی و کۆماندۆ مۆتۆرسوارەکان لە نێو کوچە و کۆڵانەکانی شارەکاندا دەبینرێن. جێگای باسە کە هێزەکانی ڕێژیم ترسێکی زۆریان لێنیشتووە و وا هەست دەکەن کە هەر جوڵەیەکی خەڵک دەبێتە مایەی خۆپێشاندانێکی گەورەی ئیعترازی، هەربۆیە بێ پەروا هەڕەشە لە خەڵک دەکەن و چاودێری هەموو جۆرە پێوەندی گرتنێکی تەنانەت دوو یاس سێ کەسیش دەکەن.
هەر لەم پێوەندیەش و بە گوێرەی چەند هەواڵێک کە لە هەر یەک لە سایتەکانی کوردپا و ناوەندی نوچەو شرۆڤەی ڕۆژ دا بڵاو کراوەتەوە ئێواره ی ڕۆژی چوارشه ممه ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٣ ژماره یه کی بەرچاو لە خه ڵکی  شاری سه قز، له مەیدانی "هه ڵۆ" ی ئه و شاره کۆبونەوە و بە دروشمی نا بۆ ئیعدام ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی بەرانبەر بە شەپۆلی لەسێدارەدانی لاوانی کورد، جێگای بیرهێنانەوەیە کە ئەم کۆبوونەوە ئیعترازیە زیاتر بەهۆی ئەوەوە هاتە ئاراوە کە ڕێژیم ڕایگەیاندبوو بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو دا دوو لاوی تر لە سێدارە بدات، وەک لە هەواڵەکان دا هاتووە، هێزه ئه منیه کان و بەنێو دژە شۆڕش و لیباس شەخسیەکان هێرشیان کردە سەر خۆپێشاندەران و جەندین کەسیان دەستبەسەر کرد، شایەنی باسە کە ڕێژیم تسێکی زۆری لێنیشتووە و هێزە ئەمنی و لیباس شەخسیەکانی لە نێو شاری سەقز دا بڵاو کردۆتەوە.

هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی شاری سەقز، ژماره یه کی بەرچاو لە چالاکوانانی بوارە جیاوازەکانی شاری سه رده شت کۆبوونەوەیەکی ئیعترازیان لە مەیدانی "شێخ مه ولانا" و "سینه ما"ی ئه و شاره سازدا و دروشمی نا بۆ لەسێدارەدانیان گوتەوە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵەی کە کوردپا بڵاوی کردۆتەوە،دوێنێ ١٥ی خەزەڵوەر خه ڵکی شاری مەریوان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان دژی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی کورد بەڕێوەبرد کە لە چوارڕیانی شەبڕەنگەوە دەستی پێکرد و هەتا چوار ریانی " ئەسڵی" ئەو شارە درێژەی هەبوو.
 
شایەنی باسە کە ئەم زنجیره خۆپیشاندانانه دوای ئەوه هات که ڕێژیمی داگیرکەری تاران سزای له سێدارەدانی بەسەر ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد دا جێبەجێکرد.


ناوەندی ڕاگەیاندنی


پارتی سەربەستی کوردستان


١٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٣


٧/١١/٢٠ ١٣

2013-11-06 17:10:04

10 ساڵ و 5 مانگ و 13 کاتژمێر و 50 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©