چاکسازی يان به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکه‌کان کاميان بکه‌ينه قوربانی ئهويتر?
هه‌روه‌ک هه‌موو ده‌زانين، چاکسازی پرۆسه‌ێکی گرنگی هه‌موو ئه‌و گۆرانکاريانه‌ی ناو دامووده‌زگا جياوازهکانه، چی ئيداری بن، حيزبی، ئابوری وه هه‌موو ئه‌و دامووده‌زگانه‌ی که پيوهنديانهی به ژيانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگاوه هه‌يه. دياره له زۆر جێ باس له چاکسازی وگرنگی ئنجامدانی ده‌کرێت، به‌تايبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که گه‌شه‌و کێشه‌کانی ئابوری ، سياسی وه کۆمه‌ڵايه‌تێکان ده‌گاته ئاستێک که ئيتر هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ستی پێده‌که‌ن و که‌سيش ناتوانێت بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ری. له هه‌موو ئه‌و دامووده‌زگانه‌ی سه‌ره‌وه مه‌سه‌له‌ی چاکسازی به دوو شێوه تاوتێدهکرێت و هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت.
له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ديموکراسی مه‌سه‌له‌ی چاکسازی بربره‌ی پشتی هه‌موو گۆرانکاری و گهشهکردنهکانه، هيچ کام له دامووده‌زگاکانی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه ناتوانن پشت له پرۆسه‌ی چاکسازی بکه‌ن يان فه‌رامۆشی بکه‌ن بۆيه به‌رده‌وام کاری بۆ ده‌کرێت و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاش چالاکانه ده‌بنه به‌شێکی پرۆسه‌که، تاوتێدهکهن وه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ ده‌نێن. له‌م کۆمه‌ڵگانه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا، بێ هيچ جۆره گرنگيدان يان ئاوردانه‌وه‌ێک له ره‌نگ، ئاين، ده‌سه‌ڵات و باری ئابوریان هه‌ڵوێست و بهشداریکردنيان له‌و پرۆسه‌يه به‌رچاو ده‌که‌وێت بۆيه ده‌توانين بڵێن که هه‌ر ئه‌وانن که به ده‌ستپێکه‌ر و هێزی ئه‌و ريفۆرمانه داده‌نرێن. تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا رۆڵێکی زۆر گرنگ له‌و ريفۆرمانه ده‌بينن چونکه له راستيدا ئه‌و پرۆسه‌يه پێش هه‌موو که‌سێک په‌يوه‌نديداره به خودی ئه‌و تاکانه‌و ژيانی رۆژانه‌یان.
له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نێکان تايبه‌تمه‌ندی تاکه‌کان، توانا، به‌هره، حه‌زه‌کان، ژيانی رۆژانه، باری ئابوری وه زۆر شتی تر گرنگێکی زۆری پێده‌درێت له بريارو ئه‌و چاکسازيانهی که پێويستن بۆ ئه‌نجامدانی. هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه رۆڵێکی زۆر گرنگ له گه‌شه‌کردن و پێشخستنی کۆمه‌ڵگا ده‌بينن، که ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگا شمولێکانه. بۆ نموونه به‌هره‌و توانا جياوزهکانی تاکه‌کانی کۆمه‌لگا بربره‌ی هه‌موو ئه‌و گه‌شه‌کردنه جياوازانهيهوه به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکان پیش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندێک ده‌که‌وێت.
له هه‌ندێ ئاينه ئاسمانێکانيش هه‌ست به چاکسازی له فه‌لسه‌فه ئاينێکه ده‌کرێت و به پرۆسه‌ێکی گرنگی مانه‌وه، پاراستن وه خۆ گونجاندنی ئه‌و ئاين و مه‌زهه‌بانه داده‌نرێت له‌گه‌ڵ پێويستێکانی ژيان وگۆرانکارێکان. له ئاينی کرستيانی زۆر زوو هه‌نگاو به‌ره‌و جاکسازی درا. ئه‌م ئاينه گۆرانکاری زۆر به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هات، ئه‌گه‌رچی ئه‌مانيش ئه‌و چاکسازيانهی تيايان ئه‌نجامدرا به گوێره‌ی مه‌زهه‌به جياوازه‌کانی ده‌گۆرێت. ئاينی ئيسلاميش ده‌کرێت به دوو به‌شه‌وه‌و مه‌سه‌له‌ی چاکسازی له‌ناو مه‌زهه‌بی شيعه به پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌بی سوونی که هه‌موو رێنماکانی ئاين مطله‌قه، شيعه پرۆسه‌ی چاکسازی به (آجتهاد) ناوده‌برێت و کاری بۆ ده‌کرێت. له رێگای ئه‌م چاکسازيهوه زۆر له رێنماو فه‌لسه‌فه ئاينێکهی مه‌زهه‌بی شيعه گۆراوه که مرۆڤ له ژيانی رۆژانه‌ی لايه‌نگيرانی هه‌ستی پێده‌کات. زانا ئاينێکانی ئه‌م مه‌زهه‌به به چه‌ند قۆناغێکی خۆێندن و زانستی تێپه‌رده‌بن که له‌و قۆناغانه هه‌موو ئه‌و چاکسازيانهی که پێويستن بۆ گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگاو تاکه‌کانی مه‌زهه‌به‌که تاوتێ ده‌کرێت و هه‌نگاوی بۆدهنرێت.
دياره ئێمه لێره باسه‌که‌مان زياتر په‌يوه‌ندیداره به چاکسازێکانی تری ناو کۆمه‌گا، به ماناێکی تر ئه‌و جاکسازيانهی که زۆر گرنگ و پێويستن بۆ بهرهوپیشخستن و گه‌شه‌کردنی ژيانی رۆژانه‌ی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا. سێ ده‌سه‌ڵات هه‌ن له کۆمه‌ڵگا شمولێکان که رۆڵێکی زۆر گرنگ له‌پرۆسه‌ی چاکسازی ده‌بينن چی له سستکردنی بێت يان گه‌شه‌کردنی. مێژووی ميله‌تان پرن له ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاته شمولێکان، چی ئه‌وانه‌ی که پاش جه‌نگه جيهانيه گه‌وره‌کان سه‌ربه‌خۆی خۆيان وه‌رگرتوه‌و لايه‌نێکی سياسی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست تيايان يان ئه‌وانه‌ی له رێگای کودتا جۆراوجۆر و رووداوه سياسيه گه‌وره‌کانی جيهانه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست هێناوه. هيچ کام له رژێمه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگانه پرۆسه‌ێکی ئه‌وتۆی چاکسازيان ده‌ستپێنه‌کرد بۆ به‌ره‌وپێشخستن و گه‌شه‌کردنی کۆمهڵگاکانيان، تاکو ئه‌مرۆش زۆر له‌و رژێمانه تاکو ئێسقان له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی داناڵینن. پاش هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆيه زۆر له رژێمه‌کانی ئه‌و جۆره وڵاتانه له‌سه‌ر هه‌مان سيستێمی کلاسيکی وڵاته‌کانيان به‌ریوه ده‌به‌ن و هه‌موو پۆسته گرنگه‌کانیان له سه‌ر که‌سوکاری خۆيان و لايهنگيرانيان دابه‌شکردوه، هه‌رچی زۆرينه‌ی خه‌ڵکی وڵاته‌کانيان هه‌يه به‌ده‌ست هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه ده‌ناڵێنن.
له‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه دامووده‌زگا حيزبی و ئيدارێکان ناتوانن هيچ جۆره چاکسازێک ئه‌نجامبده‌ن ئه‌گه‌ر بێتوو ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاته ناوهندێکهی له‌سه‌ر نه‌بێت که چاودیری و بريار بۆ کاره‌کانيان ده‌رده‌کات.. نه‌بوونی چاکسازی له ناو ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه هۆێکی گرنگی ئه‌و بيروکارتيهيه که کۆمهڵگاکانيان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن. له‌م کۆمه‌ڵگانه هه‌مو کار‌و گۆرانکارێکان له ناوه‌نده‌وه برياری له‌سه‌ر ده‌درێت.
ده‌سه‌ڵاته سياسێکه ئه‌م جۆره وڵاتانه هه‌ميشه خۆی به جوانتريين ره‌نگ پێشانده‌دات و خۆی به پارێزه‌ری هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندێکانی وڵات و ميله‌ت ناوده‌بات، هه‌رچی لايه‌نه‌کانی تری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به دوژمنی ترسناک ههرهشهدار ناوده‌بات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی ياسايی، سه‌ربازی و ه ئاسايشی خۆی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان به‌کارده‌هێنیت. له‌م کۆمه‌ڵگانه ميدياکانی ژێره ده‌سه‌ڵاته سياسێکه رۆڵێکی گرنگ له جوانکردن و به‌رگريکردن له ده‌سه‌ڵاته‌که ده‌بينن وه هه‌موو کاره‌کانيان پروپاگهندهکردنه بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
ده‌سه‌ڵات له‌م کۆمه‌ڵگا نامهدهنيانه ته‌نها له چوارچێوه‌ی بازنه‌ێکی داخراو ده‌مێنێته‌وه‌و رێگاش به هه‌موو که‌س و لايه‌ن نادرێت بۆ نزيکبوونه‌وه لێ. هۆی سه‌ره‌کی داخستنی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که له‌خۆ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندێکانیان. ده‌سه‌ڵاتی سياسی له‌م جۆره وڵاتانه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیکانی هه‌ره‌مێکی رێکخستنی وئيداری پێچاوپێچی ئاڵۆز داده‌مزرێنێت که کاری سه‌ره‌کی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیکانی بێت. ئه‌م جۆره رژێمانه پۆسته گرنگه‌کان به‌سه‌ر خزم وکهسووکاریان دابه‌ش ده‌که‌ن،و سه‌رچاوه‌کانی ئابووريش ده‌خه‌نه ژێر ده‌ست ئه‌و کهسانهيان بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای ئه‌و کاره‌وه بتوانن هه‌موو ئه‌وانه‌ی خواره‌وه گرێدروای خۆيان بکه‌ن. ئه‌م گریدانه زۆرجار له شێوه‌ی دامه‌زراندن و پاهروپوولهوه ئه‌نجامده‌درێت بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانياريانه‌ی که په‌يوه‌ندی به بوجه و داهاتی وڵات هه‌يه.
کرينی خه‌ڵکی گه‌نده‌ڵ له‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه زۆر به‌رچاوده‌که‌وێت جی ئه‌وانه‌ی که چالاکن له کاره گهندهڵێکان يان ئه‌وانه‌ی که به‌دوای بهژهوهنديه ته‌سکه‌کانيان ده‌گه‌رێن. چينی رۆشنبيرو ناوه‌ند که به بربره‌ی هه‌موو گه‌شه‌کردن و پێشخستنی کۆمه‌ڵگاکان ناوده‌برێن، که زۆريان له فه‌رمانبه‌رانی دامووده‌زگا جياوازه‌کانی ناو وڵات پێکدێن گه‌وره‌تريين هه‌ره‌شه بۆ ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه درووست ده‌که‌ن، بۆيه ده‌سه‌لات تاکو پێده‌کرێت کار بۆ دوورخستنه‌وه يان پهراوێزکردنيان ده‌دات. ده‌سه‌ڵات له رێگای توانا ئابورێکانی کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌م چينه بگه‌ێنێته ئاست چينی هه‌ژار بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی په‌يداکردنی پێويستێکانی ژيانيان بکات و له هه‌موو پرۆسه‌ێکی رۆشنبيری و گه‌شه‌کردن دووريان بخاته‌وه. بۆ نموونه مووچه‌ی ئه‌م چينه‌ی کۆمه‌ڵگا هه‌ميشه به نزمی ده‌مێنێته‌وه وه فه‌رمانبه‌رێک يان رۆشنبيرێک ته‌نها ئه‌و موچه‌ی ده‌درێتی که بتوانێت به کۆڵه‌مه‌رگی پێبژێت و کاتی ئه‌وه‌ی نه‌مێنێت سه‌رقاڵی رێکخستنی کۆمه‌ڵگاو گه‌شه‌کردنی بێت. په‌رواێزکردنی چينی رۆشنبير و ناوه‌ند له هه‌موو پرۆسه‌ێکی به‌رێوه‌بردن و برياره‌کان ێکێکه له به‌رنامه گرنگه‌کانی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه.
له رێگای ئه‌م سياسه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاته سياسێکه کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که چينی رۆشنبير و ناوه‌ند ناچار بکات تووشی گه‌نده‌ڵی بێت و ده‌ست له هه‌موو که‌سێک پان بکاته‌وه. ئه‌م سياسه‌ته زۆر له کاره ئيداری و غهيره ئيدارێکان له بيروکراتيهت ده‌خنکێنی و ئاڵۆزی ده‌کات. بۆ نموونه ئه‌نجامدانی کارێکی ئيداری ئه‌وه‌نده سه‌خت ده‌بێت له‌م کۆمه‌لگانه که پياو په‌يوه‌ندێکی تايبه‌تی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ێکێ له‌و فه‌رمانبه‌رانه، يان پاره‌وپولێکی شاراوه نه‌داته کاره‌که‌ی به‌رێوه ناچیت و هه‌زار ويه‌ک کێشه‌ی بۆ ده‌خرێته پێش. ده‌سه‌ڵاته سياسێکهش له رێگای سياسه‌تی ناوهنديهوه هيچ جۆره گۆرانێک به‌سه‌ر ياساو دامووده‌زگاکانی ناهێنێت، ئه‌گه‌ر ده‌نگی نارهزايش به‌رزبێته‌وه ئه‌وا له رێگای ميدياکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پروپاگهندێکی باش ده‌کات که گوايه ێکێ له کار‌و به‌رنامه‌کانی داهاتووی گۆرانکاريه له‌و دامووده‌زگانه. ئه‌م پروپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ سهرقاڵيکردن و بێده‌نگکردنی نارهزاێکانه بۆ ماوه‌ێکی دوور.
خاڵێکی تری زۆر گرنگ هه‌يه که ده‌بێت باسی لێوه بکرێت له کاری ده‌سه‌ڵاته ناديموکراسی و نامهدهنێکان، ئه‌ويش ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر زۆربه‌ی داهاتی وڵات و شاردنه‌وه‌ی له خه‌ڵکی. سه‌رانی ده‌سه‌لات له‌م کۆمه‌لگانه به‌ناوی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پاره‌وپولێکی زۆری وڵاته‌که له رێگای که‌ناڵه جياوازه‌کانی خۆيه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت. زۆر له‌و پرۆژانه‌ی پاره‌وپولێکی زۆری بۆ دياریدهکرێت ئه‌وه‌نده‌ی تێناجیت و پرۆژهکانيش له رێگای کۆمپانياکانی خۆيان، يان هاوبهشيان ئه‌نجامده‌درێت. زۆرجار له ميدياکانی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌وه باس له‌وه ده‌کرێت که ده‌سه‌ڵات خه‌ريکی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ێکی گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزاريه بۆ هاوڵاتيان به‌ڵام کاتێک پرۆژه‌کان ته‌واو ده‌بن يان زۆر سه‌قه‌ت ده‌رده‌چن وهيان هه‌ر ته‌واو نابن.
هه‌ندێ له‌م ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و ده‌ستوورێکی مودێرنيش بۆ وڵاته‌که داده‌نین، به‌ڵام به هيچ جۆرێک کار بۆ پراکتيزه‌کردنی خاڵه‌کانی دهستووورهکه ناکه‌ن. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی داوای جێبهجێکردنيان بکه‌ن ئه‌وا هه‌زارو يه‌ک بيانووی جۆراوجۆر ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌نجامنه‌دانی. هه‌رچی هه‌ڵبژاردنه‌کانه له رێگای که‌ناڵه حيزبێکانی خۆيان و ده‌سه‌ڵاته ئيداری، حزبی وه ئابورێکهيانهوه کۆنترۆڵ ده‌کرێت و ئاراسته‌که‌ی دياری ده‌کرێت. ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه تاکو پێان ده‌کرێت خه‌ڵکی به پاره‌وپوول ده‌کرن يان هه‌ره‌شه‌ی جۆراوجۆريان لێده‌که‌ن بۆ ده‌نگدان به لايه‌نه‌کانی ريفۆرمخواز. دياره کارێکی له‌م جۆره له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتۆکان کارێکی ئاسان نيه، به‌ڵکو ته‌نها له‌و کۆمه‌ڵگانه سه‌رده‌گرێت که پێکهاته کۆمهڵايهتێکهی جوتياری بێت يان ده‌ره‌به‌گی چونکه زۆربه‌ی زۆری تاکه‌کانی ئه‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه ئاستێکی رؤشنبيڕی نزميان ههيهو خاوه‌ن هه‌ڵوێست و برياری خۆيان نيين.
زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه له‌به‌ر تايبه‌تمه‌ندی خۆيان، دابوونهرێتی کلتووری و ئاينی رۆڵێکی کاريگه‌ر له ئاراسته‌کردنی هه‌ڵوێست و بڕيارهکانيان ده‌بينێت. بۆ نمووونه ئاغاێک، سه‌رۆک هۆزێک يان پياوێکی ئاينی ئه‌توانێت زۆر به ئاسانی خه‌ڵکه‌که‌ی به‌و ئاراسته ببات که به‌رژه‌وه‌ندێکانی ده‌پارێزێت.
له‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه ده‌سه‌ڵاته سياسێکه له رێگای راوێژکاری تايبه‌ته‌وه سايکلۆجيهت و شێوه‌ی بيرکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئاغا، سه‌رۆک هۆز وه پياوه ئاينيانه تاوتێ ده‌کات و لێکۆڵينه‌وه‌ی تايبه‌تی له‌سه‌ر ده‌کات بۆ نزيکردنهوه له‌خۆ. ئه‌وه‌ی که ئاشکرايه زۆر که‌م له‌و ئاغا‌و پياوه ئاينيانه که دژ به رژێمه‌که بوه‌ستن، هه‌ندێ جار له‌پاڵ دوژمنيش ده‌وه‌ستن دژ به نه‌ته‌وه‌و ميله‌تانی خۆيان.. له‌م جۆره کۆمه‌ڵگانه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه‌ک ژماره چاوی لێده‌کرێت و هيج جۆره رێزیک بۆ خواست و تايبهتمهندێکانی ناگيرێت. تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا لای ده‌سه‌ڵاته نامهدهنێکان به چاوێکی نزمه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێن و ده‌بێت هه‌مووشيان خزمه‌تکارو نۆکه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌که بن. ده‌سه‌ڵات خۆی به خاوه‌ن وڵات و ميله‌ت ده‌زانێ، هه‌موو ئه‌و کاره خزمه‌تگوزاری و ئيداريانهی ئه‌نجامیشی ده‌دات وه‌ک پاداشت ده‌بينێت بۆ هاوڵاتيان،
ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه نه‌ک ته‌نها چاکسازی ده‌که‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌نديه ته‌سکه‌کانيان، به‌ڵکو ئاماده‌ن وڵات و ميلهتيش له پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵات و بهرژههوهندێکانيان بکه‌نه قوربانی. لای ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکان ماناێکی ئه‌تۆی نيهو ده‌خرێته پاش هه‌موو به‌رنامه‌کانی تر. چاکسازی لای ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه گهوهرهتريين ههرهشهيهو تاکو ده‌کرێت دژايه‌تی ده‌کرێت. ئه‌وانه‌ی بانگه‌واز بۆ چاکسازی ده‌که‌ن به‌هه‌موو تواناێک دژايه‌تی ده‌کرێن و له رێگای که‌ناڵه جياوازه‌کانه‌وه رێگايان لێده‌گيرێت. ئێمه‌ی کورد پاش هه‌موو ئه‌و ماڵوێرانی و کاره‌ساتانه ده‌بێت چاکسازی و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گرنگتريين خاڵه‌کانی کاره‌کانمان بێت، بێ گرنگیدان به چاکسازی و بنياتنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆمان و ئاينده‌ی نه‌وه‌کانمان دهکهينه قوربانی به‌رژه‌وه‌نديه ته‌سکه‌کان.
وهاب شاه محمد/سويد
[email protected]