پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

ڕاگەیندراوی یەکێتی نەتەوەکانی بندەست- ئێران . وڵاتانی 5+1 لە ئەرکەکانی خۆیان ئاگادار دەکەینەوە

یەکێتی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران
ڕاگەیندراوی  یەکێتی نەتەوەکانی بندەست- ئێران . وڵاتانی 5+1 لە ئەرکەکانی خۆیان ئاگادار دەکەینەوە

نەتەوەکانی بندەست و غەیرە فارس لە ئێرانی فرە نەتەوەدا، تێدەکۆشن بۆ وەدەست هێنانی مافە رەواکانیان، هەربۆیە لێرەدا داواکارن لە کۆمەڵگای جیهانی و بەتایبەت وڵاتانی ٥+١ کە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتیاکان بۆ ماف و ئازادیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان پشتیوانی خۆیان لەم نەتەوە ژێر دەستانەی ئێران بکەن و گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێرانی فرە نەتەوە بۆ دان پێدانان بە ماف و ئازادیەکانی ئەم نەتەوە ژیردەستانە و بە ئامانج گەیشتنیان.

ڕاگەیندراوی  یەکێتی نەتەوەکانی بندەست- ئێران . وڵاتانی 5+1 لە ئەرکەکانی خۆیان ئاگادار دەکەینەوە

وێنه

 ڕاگەیندراوی  یەکێتی نەتەوەکانی بندەست- ئێران . وڵاتانی 5+1 لە ئەرکەکانی خۆیان ئاگادار دەکەینەوە


یەکێتی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران، ڕێکخراوێکە کە پێکهاتووە لە ٨ هێز و لایەنی سیاسی کارا و ناسراو لە نێوخۆ و دەرەوەدا.
 لێرەدا سەرنجی وڵاتەکانی سەرقاڵ بە دانوستان لەگەڵ ڕێژیمی دەسەڵاتداری ئێران لەبارەی وەستاندنی بەرنامەی ناوکی ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆرە ڕادەکێشین و ڕوی ڕاستی سەرانی ڕێژیم دەخینە بەرچاویان. باش ئاگادارن کە ئێرانی فرە نەتەوەی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی حەسەنی ڕوحانی ڕێگرە لەبەردەم هەموو جۆرە ئازادییە کۆمەڵایەتی و تاکەکەسیەکان و بەتایبەت ڕوو بە نەتەوە غەیرە فارسەکان،  گوشار و هێرشەکان نەک تەنیا بۆ سەر کەسانی ئازادیخواز و نیشتمان پەروەرØ› بەڵکوو گوشارەکان بە گشتی ڕوو لە نەتەوە غەیرە فارسەکانە. رەنگبێ باش ئاگاداری ئەوە بن کە لە چەند مانگی ڕابردوو بەتایبەت دوای هاتنە سەر کاری حەسەنی ڕوحانی نەک هەر تێکۆشانی سیاسی، بەڵکوو چالاکانی فەرهەنگی،مەدەنی و تەنانەت ڕۆژنامە نوسیش حوکم دران و تاوانی دژایەتی کردنی خودایان بەسەر دا سەپێندرا، ئەمە وێڕای ئەوەی کە بەنێو دادگاکانی شۆڕش و دادگای بەرزی وڵات بەبێ ئەوەی هیچ نرخ و بەهایەک بۆ گیانی مرۆڤەکان و یاسا نێو دەوڵەتیەکان قایل بن، حوکمی سێدارە و مەرگیان بەسەر چالاکانی سیاسی، مەدەنی و تەنانەت فەرهەنگی و ڕۆژنامەنوسیشدا سەپاند، سیاسەتی شۆوێنیستانەی سەرانی حاکم بەسەر ئێرانی فرە نەتەوەداØ› کارێکی کردووە کە هیچ دەرفەتێکی بۆ دەربڕینی چالاکی ئاشتیخوازانە نەهێشتۆتەوە.
لە سێدارەدانی لاوانی تێکۆشەر و نیشتمان پەروەر بە دوور لە چاوی مێدیاکان و هەندێک جاریش بە ئاشکرا بووە بە پیشەی هەمیشەیی سەرانی ڕێژیم، ئاشکرایە کە لە هەر چەند کاتژمێرێکدا چەندین کەسی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر لەلایەن ڕێژیمەوە لەسێدارە دەدرێن، دادگایی کردن و لە سێدارە دانی ١٦ کەس لە بەندکراوانی بەلوچی لە ماوەی چەند چرکەیەکدا بە تۆڵەی ١٧ کەس لە سپای پاسداران یەکێکە لە کردەوە نا یاساییەکانی سەرانی ڕێژیمی ئێران.
یەکێتی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران، سەرنجی ئەو وڵاتانە ڕادەکێشێت کە کاریگەری کارایان هەیە لە سەر سیاسەتی نێوخۆو دەرەوەی ڕێژیم لەمەڕ ئەو زوڵم و زۆریەی لە نەتەوە غەیرە فارسەکانی نێو ئێران دەکرێت، بە پێویستی دەزانێت و داوا دەکات کە گوشارکانیان بۆ سەر ڕێژیم زیاتر بکەن و ئازادی ئەم نەتەوە غەیرە فارسانە بکەن بە خاڵێک بۆ هەرچی زیاتر پاشەکشە پێکردنی ڕێژیم لە سەر درێژدان بە بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەØ› و هەروەها لەپێناو پاراستنی گیانی مرۆڤەکان و ڕەچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان لەمەڕ ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ و ئازادییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان لەم وڵاتە فرە نەتەوەیەدا.
نەتەوەکانی بندەست و غەیرە فارس لە ئێرانی فرە نەتەوەدا، تێدەکۆشن بۆ وەدەست هێنانی مافە رەواکانیان، هەربۆیە لێرەدا داواکارن لە کۆمەڵگای جیهانی و بەتایبەت وڵاتانی ٥+١ کە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتیاکان بۆ ماف و ئازادیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان پشتیوانی خۆیان لەم نەتەوە ژێر دەستانەی ئێران بکەن و گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێرانی فرە نەتەوە بۆ دان پێدانان بە ماف و ئازادیەکانی ئەم نەتەوە ژیردەستانە و بە ئامانج گەیشتنیان.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە نەتەوە غەیرە فارسەکان کە لە هەموو مافێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و مێژویی و تەنانەت ئینسانیش بێ بەش کراون، دەیان ساڵە دەستیان داوەتە خەبات و تێکۆشان بە دژی ئەو زوڵم و زۆریانەی ڕێژیمی ئێران، بەڵام ڕێژیمی حاکم وێڕای تاقیکردنەوەی هەموو جۆرە ڕێگایەکی نامرۆڤانە بە دژی ئەم نەتەوانە، تەنانەت لەپێناو لەنێوبردنی ناسنامەی نەتەوەیی نەتەوە غەیرە فارسەکان و بە فارس کردنیان دا، دەبێ منداڵان نێوی فارسیان لێبنرێت و لە قوتابخانە و زانکۆ و دامو دەزگا دەوڵەتیەکانیشدا بەکار هێنانی زمانی زگماکی قەدەغە و جورمی یاسایی هەیە.
لە کۆتاییدا ئێمە وەک ڕێکخراوەکانی ئەندام لە "یەکێتی نەتەوەکانی بندەست- ئێران" دا، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەهۆی ئەو گوشار و زەبرو زەنگەی کە ڕوو بە نەتەوە غەیرە فارسەکان لە ئارادایە و بە هۆی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی وەزاڵە هاتووی غەیرە فارس، گومان دەکرێت کە ڕێژیمی ئێران لە داهاتوویەکی نزیک دا دەست بداتە کوشتن و لە سێدارەدانی ئەم نەتەوانە و بژاردەی نەژادی لە ئێرانی فرە نەتەوەدا دەست پێبکات، بێگومان لە وەها بارودۆخێک دا ڕێکخراوی نەتەوەی یەکگرتووەکان و دونیای ئازاد و دێمۆکرات دەبێ خۆیان بە بەرپرس بزانن لە ئاست هەرجۆرە سەرکوت کردن و بژرادەیەکی نەژادی کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەرهەق بە نەتەوە غەیرە فارسەکان لە ئێران دا بکرێت.

یەکێتی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران


‏2013‏/11‏/07

بەم لینکانەی خوارەوە بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی ئەو بەیاننامە ببینن، 
عربی
http://psk2006.org/article.php?id=2164&lang=ar&%D8%A8%D9%8A%D8%A7%D9%86#.UnvOz_lWydk


فارسی
http://psk2006.org/article.php?id=2163&lang=fa&%D8%A7%D8%B7%D9%84%D8%A7%D8%B9%D9%8A%D8%A9

2013-11-07 11:35:03

10 ساڵ و 4 مانگ و 9 کاتژمێر و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©