کوردستانیانی ڕۆژهەڵات و باشور و و باکور و ڕۆژائاوای کوردستان بە یەک دەنگی و پێکەوە دەست لە نێۆ دەست، بە پێشکەشکردنی دروشمی نەتەوەیی و یەکریزی، بەرەو کۆنسۆلگەی کۆماری سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئیران کەوتنە ڕێ
بە ڤیدۆ ببینە: کوردستانیان یەکدەنگ و یەکگرتوو بە ڕێپێوان و بەردباران کۆنسۆلگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە هەولێر رسوا کرد. ئامادەکردنی هەواڵ عەباس ڕۆژهەڵاتی هەولیر.
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ١٧ی گڵاڕێزانی ٢٧١٣ی کوردی، ٨ / ١١/ ٢٠ ١٣ کوردستانیانی ڕۆژهەڵات و باشور و و باکور و ڕۆژائاوای کوردستان بە یەک دەنگی و پێکەوە دەست لە نێۆ دەست، بە پێشکەشکردنی دروشمی نەتەوەیی و یەکریزی، بەرەو کۆنسۆلگەی کۆماری سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئیران کەوتنە ڕێ. بە مەبەستی ئیدانەکردنی لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان. نۆێنەری خۆپێشاندەران نووسراوەیەکیان ئامادەکردبوو، چاوەرڕییان دەکرد کە نۆێنەری کۆنسۆلی ئێران بێتە دەرەوە نووسراوەکەیان لێوەرگرن. بەڵام هیچ کام لە کارمەندانی کۆنسۆلی ئێران لە هەوڵێر ئامادە نەبوون. ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی کە خۆپێشاندەران کەوتنە بەردبارانی کۆنسول خانەکە.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە ژمارەی بەشدارانی خۆپێشاندانەکە لە نێوان ١٢٠ ٠ تا ١٥٠ ٠ کەس دەبوو.
لەم گرتە ڤیدۆیی ئەو خۆپێشاندانەکەی هەولیر لەم لینکەی خوارەوە ببینە https://www.youtube.com/watch?v=8nhd6Nm6ij4
http://youtu.be/8nhd6Nm6ij4?t=33s
2013-11-08 09:01:43
10 ساڵ و 5 مانگ و 23 کاتژمێر و 39 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان