شایانی ئاماژە پێکردنە کە پلەی سەرما لە ئاستێکی بەرزدایە و بەڵام مانگرتووانە لە ١١ی بەیانی رۆژی هەینی تا شەممە ٦ ئێوارە لەبەر ئەو سەرمایە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان
لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج مانگرتن بەمەبەستی ئیدانەکردنی ڕێژیمی ئیران لەسەر لە سێدارەدانی چالاکوانانی کورد دەستی پێکرد.
ئەمرۆ ٨ / ١١/ ٢٠ ١٣ بە دەیان لە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتووی وڵاتی نەرویج، یەکگرتووانە بەمەبەستی ئیدانەکردنی ڕێژیمی ئیران و داوای هەڵویستگرتن لە حکومەتی نەرویج بەرامبەر بەو پێشێلکارییانەی ئێران کە بەرامبەر بە گەلی دەیکات. کە تازەترینیان لە سێدارەدانی ٣ چالاکوانانی کورد و مەترسی بۆ سەر زیاد لە ٢٠ گیراوی دیکەی کوردە، دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن. مانگرتنەکە بە ٢ شێوە دەستی پێکردوە، لە کاتژمێر ١١ تا ٢ی پاشنیوەرۆ لە بەر دەرکی وەزارەرتی دەرەوەی نەرویج بە هەڵدانی خێوەتی سەفەری دەستیان بە مانگرتن کرد، و پاشان مانگرتنەکەیان گوازتەوە بۆ لای ئیزگەی شەمەنەفری(ئیزگەی قیتاری ناوەندی شار) کە دەبێتە ناوەندی شاری ئۆسڵۆ. مانگرتووان تا ڕۆژی شەممە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبن.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە پلەی سەرما لە ئاستێکی بەرزدایە و بەڵام مانگرتووانە لە ١١ی بەیانی رۆژی هەینی تا شەممە ٦ ئێوارە لەبەر ئەو سەرمایە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، وتنەوەی سرودە نەتەوەییەکان، و پێشکەشکردنی چەند دروشمێک بە زمانەکانی کوردی و نەرویجی، و هەروەها بڵاوکردنەوەی داخوازینامە بە زمانی نەرویجی، و پێشاندانی وێنەی لە سێدارە دراوان، درێژە بە چالاکیەکانی خۆیان بە شێوەی مانگرتن دەدەن.
یەکێک لەو دەیان کوردەی ڕۆژهەڵات کە دەستیان داوەتە مانگرتن لە ئۆسڵۆ کاروخ ئەحمەدی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانە. هەر بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتووان بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و چەند ئەندامێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج سەردانی مانگرتووانیان کرد. بەڕێز باوەجانی بە پێشکەشکردنی وتارێکی کورد، دەستخۆشی ئاراستەی گشت مانگرتووان کرد، ئاماژەی بە پێویستی بە یەکێتی و یەکریزی و یەکهەڵویستی گەلی کورد دا لە بەرامبەر رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەلی کورد لە بەرامبەر هەر جینایەتێکی ئەم ڕێژیمە.
ناوەندی راگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٨ / ١١ / ٢٠ ١٣
2013-11-08 13:21:23
10 ساڵ و 5 مانگ و 22 کاتژمێر و 27 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان