پیته‌ر گاڵبرێس داوا له کورد ده‌کات ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رێکبخه‌ن .
پیته‌ر گاڵبرێس .
راپۆرته‌که‌ی بیکه‌ر “ هامڵتۆن، 9 خاڵی سه‌باره‌ت به عێراق و دراوسێیه‌کانی له‌خۆ گرتووه.
سه‌باره‌ت به کوردستان، راپۆرته‌که له راسپارده‌ی ژماره 30دا داوای دواخستنی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و راپرسی له‌سه‌ر که‌رکوک ده‌کات و چاره‌سه‌رکردنی به ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تی و به گروپی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی ده‌سپێرێ.
پیته‌ر گاڵبرێس داوا له کورد ده‌کات ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رێکبخه‌ن .
پیته‌ر گاڵبرێس داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات ئه‌گه‌ر پێشنیازه‌کانی لیژنه‌ی بیکه‌ر “ هامڵتۆن له عێراق جێبه‌جێکرا، ئه‌وه هه‌موو پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی رابگرێت.
راپۆرته‌که‌ی بیکه‌ر “ هامڵتۆن، 9 خاڵی سه‌باره‌ت به عێراق و دراوسێیه‌کانی له‌خۆ گرتووه.
سه‌باره‌ت به کوردستان، راپۆرته‌که له راسپارده‌ی ژماره 30دا داوای دواخستنی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و راپرسی له‌سه‌ر که‌رکوک ده‌کات و چاره‌سه‌رکردنی به ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تی و به گروپی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی ده‌سپێرێ.
هه‌روه‌ها له راسپارده‌ی 28یشدا، ده‌سه‌ڵاتی به‌ناوهێنانی کێڵکه‌کانی نه‌وت له هه‌رێمه‌کان وه‌رده‌گرێته‌وه و کۆنتڕڵکردن و دابه‌شکردنی داهاته‌کانی نه‌وت بۆ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
پیته‌ر گاڵبرێس له لێدوانێکدا داوا له حکومه‌تی کوردستان ده‌کات، ئه‌گه‌ر پێشنیازه‌کانی لیژنه‌ی ناوبراو جێبه‌جێکرا، ئه‌وه گشت پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا رابگرێ و ریفراندۆمێک بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رێکبخات.
هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاندووه که به‌یاننامه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ری باشی ده‌بێ له جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌م راسپاردانه و پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد له‌سه‌ر دژایه‌تیکردنی ئه‌م راپۆرته به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم
2006-12-12 12:59:47
19 ساڵ و 2 مانگ و 14 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان