هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

وڵامی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بانگەوازی دڵسۆزانەی ژنانی کورد

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
وڵامی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بانگەوازی دڵسۆزانەی ژنانی کورد

هەربۆیە پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بایەخەوە دەروانێتە ئەم داواکاری‌یە دڵسۆزانەی ژنانی کورد و هەتا ئەو جێگایەی بۆ ئێمە، وەک پارتی سەربەستیی کوردستان دەگەڕێتەوەØ› پێشوازی و پشتیوانی لەو داواکاری‌یەی خوشکانمان دەکەین و ئامادەین بەبێ لە بەرچاو گرتنی بیروباوەڕی سیاسی و ئیدئۆلۆژیکی


وڵامی  پارتی سەربەستیی کوردستان بە بانگەوازی دڵسۆزانەی ژنانی کورد

وێنه



لە داواکاری نامەیەکی سەر ئاوەڵە دا کە لە لایەن کۆمەڵێک لە ژنانی چالاک لە بوارە جیاوازەکانەوە ئاڕاستەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرابوو، ئەو ژنە تێکۆشەرانەی کورد وێڕای دربڕینی هەست و سۆزی نیشتمان پەروەری و باوەر بە نەتەوە و کوردستانی بوونیان، بێزاری خۆشیان لەو دوورە پەرێزی و هاوهەڵوێست نەبوونەی هێز و لایەنە سیاسییەکان دەربڕیبوو، هەر لەو ڕاستایە و بۆ جاری دوهەم ژنانی بە هەڵوێستی نەتەوەکەمان لە نامەیەکی دیکەشدا کە ڕێکەوتی ٨ی نۆڤامبری ٢٠ ١٣ دا بڵاوکراوەتەوە، هەمان داواکاریان بەرەوڕووی لایەنە سیاسیەکان کردۆتەوە و داوای هاوکاری و هاوهەڵوێستیان لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان کردووە.


ئەو کۆمەڵە ژنە چالاکەی کورد کە بێگومان لەو بوارەدا دەکرێت بە نوێنەری سەرجەم ژنانی کوردستان پێناسە بکرێن و داواکەشیان وەک داوای گشتیی تاکەکانی نەتەوەی کورد وەربگیرێت، شتێک نەبوو جگە لە یەکگرتویی و هاوهەڵوێست بوونی هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە پێناو خزمەت بە نەتەوەکەمان و یان لانی کەم هاوهەڵوێست بوون لەسەر کێشەی بەندکراوانی سیاسی کورد و دەرکردنی بەیاننامە و خۆپێشاندانی هاوبەش، کە بێگومان داوایەکی ڕەوا و بەجێ یە و وڵام نەدانەوە و خۆ دزینەوە لەو داواکاریە خزمەت بە خاک و وڵات و نەتەوەکەمان ناکات.


 هەربۆیە پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بایەخەوە دەروانێتە ئەم داواکاری یە دڵسۆزانەی ژنانی کورد و هەتا ئەو جێگایەی بۆ ئێمە، وەک پارتی سەربەستیی کوردستان دەگەڕێتەوەØ› پێشوازی و پشتیوانی لەو داواکاری یەی خوشکانمان دەکەین و ئامادەین بەبێ لە بەرچاو گرتنی بیروباوەڕی سیاسی و ئیدئۆلۆژیکی و ڕێکخراوەیی لە گشت بوارەکاندا هاوکار و هاوهەڵویست بین لەگەڵ لایەنە سیاسی و مەدەنیەکانی کوردستان لە پێناو خزمەت بە نەتەوە و وڵاتەکەمان دا، بۆ ئەوەی چیتر بەهۆی بارودۆخی خۆکردی لێک دوور کەوتنەوە و یەکتر قەبوڵ نەکردنەوە هێز و توانا و ووزەکانمان بە فیرۆ نەچێت، هەروەها بە کردەوە نیشاندانی دڵسۆزی و دوور کەوتنەوە لە پارادۆکس لە کردارەکانماندا، ئێمە ئامادەی هەرجۆرە هاوکاری و دۆستایەتیەکین لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسی و مەدەنیەکانی کوردستان دا، ئەمە وێڕای ئەوەی کە ئەو دڵسۆزی و داواکاریەی ژنانی کورد بەردەوام لە بەیاننامە و ڕاگەیەندراوەکانی ئێمە دا ڕەنگی داوەتەوە و پارتی سەربەستیی کوردستان هەمیشە پێداگر بووە لەسەر یەکڕیز و هاوهەڵوێست بوونی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان.


وێڕای پشتیوانی دووبارە لەو داواکاریەی ژانانی کورد، پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ جارێکی دیکەش پێداگری دەکات لەسەر هاوهەڵوێست و یەکڕیز  بوونی سەرجەم هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە پێناو خزمەتی هەرچی زیاتر بە نەتەوەکەمان، هەر لەو کاتەشدا پێمانوایە کە یەکگرتنمان دەبێتە مایەی کاراتر بوونمان لەپێناو پێشگیریکردن لەم بارودۆخەی کە بەسەر نەتەوەکەمان دا سەپاوە و هەر ڕۆژەی خوشکێک یان برایەکمان بەبێ تاوان و بە دەستی داگیرکەرانی کوردستان لە سێدارە دەدرێت.


 


یەکگرتوو بێت خەباتی حەقخوازانەی نەتەوەی گەورەی کورد


ئازاد و ئاوەدان بێت کوردستان


 


ئەنجومەنی سەرکردایەتی


پارتی سەربەستیی کوردستان


 


١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٣


١٠ ی نۆڤامبری ٢٠ ١٣


 


 


[email protected]       wwww.psk2006.org


 


 


 
2013-11-10 10:34:50

10 ساڵ و 5 مانگ و 17 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©