پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وڵاتانی کەنداو بە دەم ڕاگەیەندراوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە هات.

Golf - IGO
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وڵاتانی کەنداو بە دەم ڕاگەیەندراوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە هات.

دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو لەمەڕ لەقاودانی زوڵم و زۆریەکانی ڕێژیمی داگیرکەری تاران بە دژی نەتەوەی کورد و نەتەوە جیاوازەکانی دیکەی ئێرانی بەزۆر لکێندراو بەیەکەوە. هەر لەو پێوەندیەشدا ئەمرۆ ١٠ ی نۆڤامبری ٢٠ ١٣ ز ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بە هەر دوو زمانی عەرەبی و ئینگلیسی و بە مەبەستی پشتیوانی لە بانگەوازەکەی پارتی سەربەستیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە

ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وڵاتانی کەنداو بە دەم ڕاگەیەندراوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە هات.


 وێنه


دوا بەدوای بانگەوازەکەی پارتی سەربەستیی کوردستان کە بە زمانەکانی، کوردی، عەرەبی و ئینگلیسی بڵاو کرایەوە، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی پەیامی پشتیوانی خۆی بە مەبەستی مەحکوم کردنی لەسێدارەدانی لاوانی نەتەوە جیاوازەکانی بن دەستی ڕێژیمی ئێرانی بڵاوکردەوە.
پاش ئەوەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی لە پێوەندی بە لە سێدارەدانی ٣ لاوی کورد و چەندین کەسی بەلوچی و عەرەبی ئەحوازی بڵاو کردەوە، ئەو بەیاننامەیە لە چەندین میدیای جیهانیدا بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو لەمەڕ لەقاودانی زوڵم و زۆریەکانی ڕێژیمی داگیرکەری تاران بە دژی نەتەوەی کورد و نەتەوە جیاوازەکانی دیکەی ئێرانی بەزۆر لکێندراو بەیەکەوە. هەر لەو پێوەندیەشدا ئەمرۆ ١٠ ی نۆڤامبری ٢٠ ١٣ ز ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بە هەر دوو زمانی عەرەبی و ئینگلیسی و بە مەبەستی پشتیوانی لە بانگەوازەکەی پارتی سەربەستیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە باس لەو شەپۆلەی لە سێدارەدانی لاوانی کورد و بەلوچ و عەرەبی ئەحوازی دەکات لە دوای هاتنە سەرکاری حەسەنی ڕوحانی دەستی پێکردووە، جیگای باسە کە ڕێکخراوی ناوبراو لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە ڕاگەیەندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی لاوانی کورد و بەلوچ و عەرەبی ئەحوازی دەکات.

دەقی بەیاننامەکە  بە کوردی..

ڕاگەیاندراوی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کەنداو دژی شەپۆلی لە سێدارەدانی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.



ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کەنداو ئیدانەی شەپۆلی لە سێدارەدانی کوردان وبەلوج وئەحوازیەکان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە  دەکات


ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کەندا ئیدانەی شەپۆلی لە سیدارەدان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاند ئاشکرایە کە هیچ چاکسازیەک لە بارودۆخی مافی مرۆڤ نەکراوە، پاش ئەوەی  سەرۆکی نوێ ئێرانی بە ناو ڕێفۆرمخواز  دەسەڵاتی گرتە دەست لەو وڵاتەدا.


لە ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کەنداو ئامژە بەوە کراوە بە پێی سەرچاوەکانی " پارتی سەربەستیی کوردستان " بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کەنداویان ڕاگەیاندوە کە  دەسەڵاتدارانی ئێران سێ لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە سێدارە داوە بە ناوەکانی :  " حبیب اللە " و " ڕەزا " و " شێرکۆ مەعارفی " وە هەروەها 24 کوردی ڕۆژهەڵات لە زیندانەکانی ڕژێمی ئێرانی ژیانیان لە مەترسیدایە ڕووبەڕووی لە سێدارە بوونەتەوە.


هەروەها ڕاگەیانراوی پارتی سەربەستیی کوردستان تەئکیدیان کردەوە کە گەلانی غەیرە فارس کە بە زۆر لکێندراون بە ئێرانەوە قوربانی زوڵمی دەسەڵاتدارانی  ئێرانن، وە ژیانی ئەو گەلانە لە مەترسیدایەو بەردەوام هەڕەشەی  بەردەوامی کاری کۆمەڵکوژیان لە سەرە. وە ڕاستی مەترسی لە سەر ئەو گەلانە ڕژێمی ئێرانی لەم دوو هەفتەی دووایدا  بە لە سێدارەدانی (6) لە عەرەبی ئەحوازو ، (16) لە بەلوج و (3) لاوی کورد سەلماندی .


"ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کەنداو" ئیدانەی ئەو شەپۆلی لە سێدارەدانە دەکات وکە ئەو ڕەفتارانە دژی یاسای نێودەوڵەتیە ، وە هەر وەها ڕاستی نەگۆڕانی بارودۆخی مافی مرۆڤ بەرەو باشی ، پاش ئەوە سەرۆکی نوێی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە مانگی ئاوگوست  کە بە ڕیفۆرمخواز دەناسرێ پاش ئەحمەدی نەژاد کە بە تووندڕەو ناسراو بوو هاتە سەر دەسەڵات.



ئەمی خوارەوە دەقی بەیاننامەکە بە زمانی عەرەبی


المنظمة الدولية الخليجيةتندد بموجة إعدام السلطات الإيرانية للأکراد والبلوش والأحواز


نددت "المنظمة الدولية الخليجية" بموجة الإعدامات التي تمارسها السلطات الإيرانية ضد أبناء إقليم کردستان الشرقية، معتبرة أن ذلک يظهر أن تولى رئيس معتدل الحکم فى إيران لم يحسن وضع حقوق الإنسان فى هذا البلد.

وکانت مصادر من "حزب استقلال کردستان" قد ذکرت للمنظمة الدولية الخليجية أن السلطات الإيرانية قد أعدمت مؤخرا (ثلاثة) من شباب کردستان الشرقية هم: "حبيب الله" و"رضا" و"شيرکو معارفي"، مشيرة إلى أن حوالي (24) من النشطاء الکردستانيين في السجون الإيرانية يواجهون خطر الإعدام في أية لحظة.

وأکدت مصادر حزب استقلال کردستان أن جميع الشعوب غير الفارسية التي تم إلحاقها بايران قسريا، هم ضحايا للنظام الإيراني، وحياة هذه الشعوب في خطر مستمر ومهددين دائما بتنفيذ عمليات إبادة الجماعية بحقهم، ومصداقا لذلک فقد تم خلال الأسبوعين الماضيين تنفيذ أحکام الإعدام في (6) من العرب الأحواز، و(16) من البلوش.

و"المنظمة الدولية الخليجية" تدين موجة هذه الإعدامات المتعارضة کليا مع القوانين الدولية، منوهة أن هذه الإعدامات تظهر أن وضع حقوق الإنسان لم يتغير منذ تولى الرئيس حسن روحانى السلطة، وهو المعتدل الذى خلف المحافظ محمود أحمدى نجاد فى أغسطس الماضي.

دەقی بەیاننامەکە بە زمانی  ئینگلیزی
IGO condemns the mass executions against Kurds, Baluchis and Ahwaz by the Iranian authorities.


IGO denounced the executions carried out by the Iranian authorities against Kurds in Eastern Kurdistan, “ what’s going on now in Kurdistan showing that even after a  moderate president came to power in Iran, human right situation does not go any better in this country” IGO said.


“Kurdish activists Habibolla Golparipor and Reza Ismaiily and also another Kurdish young activist Sherko Maerefi have been recently executed by Iranian authorities” some resources from “The Independence Party of Kurdistan” have reported to IGO, noting that there about 24 Kurdish activist in Iranian prisons are in danger of facing execution penalty at any moment.


These resources confirmed that all non-Persian people, who have been appended to Iran forcibly, are victims to Iranian regime, living in ongoing danger as they threaten all the time by genocides or mass executions against them, for more illustration, through the last two weeks 6 persons from Arab Ahwaz and 16 person from Baluchistan have been executed by the Iranian authorities.


IGO see that these mass executions are totally against the international rules, noting that these executions show that the human rights situation has not changed since the new president Hassan Roohani took the power succeeding Ahmadi Nejad in August last year.


                                                                                                                   


 

2013-11-10 11:55:33

10 ساڵ و 5 مانگ و 2 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©