. کە لە لایەن بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و قادر خەندەرەش ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو دیدارە دۆستانەیەدا کە نزیک بە ٣ کاتژمێری خایاندØ› زۆر خاڵی گرنگ بە شێوەی خوارەوە شرۆڤە کران و هەر دوو لایەن بیرو بۆچوونی خۆیان لەسەر دەربڕی.
جوڵانەوەی نەتەوەیی بەلوچستان سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد.
لە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ٢٧١٣ بەرامبەر بە ٢٤ / ١١ / ٢٠ ١٣ ی زاینی. شاندێکی جوڵانەوەی نەتەوەیی بەلوچستان بە سەرۆکایەتی غەفوربەلوچی ئەندامی سەرکردایەتی جوڵانەوەی نەتەوەیی بەلوچستان. بە بەشداری هەر یەک لە بیژن میرلاشاری و مەنسور رەئیسی ئەندامانی سەرکردایەتی لایەنی ناوبرا، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد. کە لە لایەن بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و قادر خەندەرەش ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو دیدارە دۆستانەیەدا کە نزیک بە ٣ کاتژمێری خایاندØ› زۆر خاڵی گرنگ بە شێوەی خوارەوە شرۆڤە کران و هەر دوو لایەن بیرو بۆچوونی خۆیان لەسەر دەربڕی.
١ - گرنگی پێکەوە کاردنی هەردوو لایەن و گشت نەتەوەکانی بندەستی ئێران.
٢ - باسێکی گشتی لە سەر ئەرکە دیپلۆماتی و تەکنیکیەکانی کۆنگرەی ساڵانەی یەکێتی نەتەوەکانی بندەست کە بڕیارە لە داهاتویەکی نزیکدا لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆروێژ بەڕێوە دەچێت.
٣ - باسێکی تێروتەسەل لە سەر شەپۆلی لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی کوردستان و بەلوچستان و هەنگاوە دیپلۆماتیەکانی ڕەوەندی کوردی و بەلوچی لە تاراوگە.
٤ – هەروەها باس لە سەر دانیشتن و گرفتوگۆی نێوان وڵاتانی ٥ زێدە ١ و ڕێژیمی سەرەڕۆ و داگیرکەری ئێران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٤/١١/٢٠ ١٣