پاش راپۆرته‌که‌ی بيکهرـــ هاملتۆن .
سياسه‌تی زلهێزه‌کانی جيهانی پره له غه‌درو ناعه‌داله‌تی به‌رامبه‌ر ميله‌تانی جيهان، بۆيه لێره ته‌نها هه‌ندی ڵه‌و ميله‌تانه ده‌که‌ين که زيانێکی يه‌کجار گه‌وره‌يان له‌و سياسه‌تانه بينيوهو بوونه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندێکانيان. له ئه‌مريکای لاتينهوه بيگره تاکو ئاسيای رۆژهه‌ڵات، پاشان زۆربه‌ی زۆری ميله‌تانی ئه‌فريقا زۆريان بوونه قوربانی سياسه‌ت وبهرژهوهندێکانی ئه‌و زلهێزانه‌ی که ئه‌مرۆ باس له مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نێکان ده‌که‌ن. رێزگرتن و به‌رگریکردن له مافی سه‌ربه‌خۆی ميله‌تان له هه‌موو دامووده‌زگا نیودهوڵهتێکان باسی لێوه‌ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌نجامدانی تاکو ئه‌مرۆ بۆ هه‌ندێ له ميله‌تانی وه‌کو کورد نامۆيه. فه‌لسه‌فه‌ی ديموکراسی و کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نێکان زه‌مينه‌ی راسته‌قينه‌ی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی ميله‌تانه ، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌نديه سياسی و ئابورێکانی زلهێزه‌کان رێگا به گه‌شه‌کردنی ئه‌م فه‌لسه‌فانه نادرێت له جينهانی سێهه‌م بێجگه له کۆمه‌ڵگاکانی رۆژئاوا. ميله‌تانی جيهانی سێهه‌م تاکو ئه‌مرۆ زۆربه‌ی زۆريان سووته‌مه‌نێکی هه‌رزانی سياسه‌ت و به‌رنامه‌کانی زلهێزه‌کانن.
بێده‌نگی زلهێزه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی دنيای ديموکرات به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ر ميله‌تانی وه‌ک کورد و غيره کورد ئه‌نجامده‌درێت شتێکی تازهنيهو ساڵه‌های ساڵه به‌رده‌وامه. ئه‌ی ئه‌وه نيه که هه‌ر دنيای مه‌ده‌نی و ديموکراته که بێده‌نگه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوان و سياسه‌تانه‌ی وڵاتێکی وه‌ک تورکيا ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کورد. ئه‌ی هه‌ر ئه‌مان نيين که تازهتريين و باشتريين چه‌کی جۆراوجۆر ده‌خه‌نه به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکياو هاوکاری جۆراوجۆری ده‌که‌ن، بێ هيچ ئاوردانه‌وه‌ێک له هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی خه‌ڵکی کورد. هه‌ر زلهێزه‌کانی جيهان نه‌بوون که هاوکاری جۆراوجۆری رژێمی به‌عسيان ده‌کرد و بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و قه‌تل وعامه‌ی دژ به خه‌ڵکی کورد ئه‌نجامی ده‌دا. ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگا ديموکراسێکان نه‌ژێت بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م جيهانه‌ی بۆ ده‌رناکه‌وێت و له ئاڵۆزی وگرنگی به‌رژه‌وه‌نديه جۆراوجۆره‌کانیان تێناگات.
پێش رووخانی به‌عس، کورد به لايه‌نێکی گرنگی پرۆسه‌ی رووخانه‌که مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کراو به هاوپه‌يمانێکی گه‌وره‌ی ئه‌مريکا له قه‌ڵه‌م ده‌درا له ناوچه‌که، له‌به‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کورد هه‌موو لايه‌نه‌کانی تری ناوچه‌که هه‌زارو يه‌ک تومهتيان ده‌خسته پاڵ کورد که گوايه بۆته نۆکه‌ره گه‌وره‌که‌ی ئه‌مريکاو دژ ميله‌تانی ناوچه‌که به‌رنامه داده‌رێژێت. هاوپه‌يمانێتی کورد له پرۆسه‌ی روخانی به‌عس ده‌کرێت به قومارێکی گه‌وره‌ی مێژووی چاولێبکرێت، چونکه قومارێک بوو ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی شکست بوايه، کورد دووچاری کاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بوو له‌وه‌ی جاران، نه‌وه‌کانی ئێستا‌و دوارۆژی رووبه‌رووی مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ی زۆر گه‌وره ده‌بوونه‌وه. کورد له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی له گه‌ڵ رژێمه‌کانی ناوچه‌که به هه‌موو قورسای خۆی خززنه ناو به‌رنامه‌ی رووخانی به‌عس و چالاکانه له‌گه‌ڵ ئه‌مريکا به‌شداری له‌و پرۆسه‌يه کرد.
دياره هه‌موو شه‌ره‌کانی ئه‌مريکا له جيهان لايهنانێک هاوپه‌يمانی بوون که پاشان به براوه‌ی شهر ناوده‌بران. پاش هه‌ر سه‌رکه‌وتنێک هاوپه‌يمانانی ئه‌مريکا ده‌سکه‌وتی سياسی و ئابووری گه‌وره‌يان به‌ده‌ست ده‌هێنا، به‌ڵام پیش ئه‌و هاوپه‌يمانێتيه رێکه‌وتنامه‌ی جۆراوجۆريان له‌گه‌ڵ مۆرده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک بهڵگهنامهێکی زيندوو له هه‌ر پاشگهزبوونهوهێکی ئه‌مريکا به‌کاربهێنرێت. ئايا ئێمه‌ی کورد له‌سه‌ر چی مه‌رج و رێکهوتنامهێک هاوپه‌يمانی ئه‌مريکا بووين له پرۆسه‌ی رووخانی به‌عس، ئايا بۆچی تکاو ئێستا هيچ کام له‌و مه‌رج و رێکه‌وتنامانه ئاشکرا نه‌کراوه بۆ خه‌ڵکه‌که‌مان.
ئه‌مريکا وه‌ک زلهێزێکی جيهانی ده‌توانێت پاش ته‌واوبوونی هه‌ر جه‌نگێکی زۆر له‌و راستيانه بگۆرێت له‌سه‌ر زه‌وی، بۆيه بێ به‌ستنی مه‌رج و رێکه‌وتنامه‌ی مۆرکراوی تايبه‌ت ناکرێت هه‌موو ئه‌و هاوپهيمانێتيهی له‌گه‌ل بکرێت. مۆرکردنی رێکه‌وتنامه تايبه‌ت به مه‌رج و ره‌زامه‌ندی هه‌موو لايه‌نه‌کانی براوه‌ی شهر خاڵێکی گرنگی هه‌ر هاوکاری و ههماههنگيه له‌نیوان هاوپه‌يمانان، بۆيه ده‌بێت له نێوان کورد و ئه‌مريکا رێکهوتنامهێکی له‌و جۆره هه‌بێت، ئه‌گينا هه‌موو ئه‌و قوماره‌ی کورد کردوێتی ته‌نها ساده‌يی و بێئاگای کورد ده‌رده‌خات. . ئه‌مريکا وه‌ک زلهێزێکی جيهانی خاوه‌ن ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له جه‌نگه‌کان، بۆيه ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی له شه‌رێک ده‌بێت مهرجیکی تری به‌دواوه بێت بۆ هاوپه‌يمانانی، که ئه‌ويش پاراستنێتی له‌هه‌ر تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ریگای دامووده‌زگا نێوهدهوڵهتێکانهوه.
پاش رووخانی به‌عس زۆر له‌و به‌رنامانه‌ی که ئه‌مريکا بۆ عيراقی دارشتبوو رێگری بۆ په‌يدا بوو، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ لايه‌ن باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستای ناو عيراق و ناوچه‌که قۆناغی دوه‌می به‌رنامه شاراوه‌که‌ی ئه‌مريکايه. ئه‌مريکا وه‌کو باسمان لێوه‌کرد زلهێزێکی جيهانيهو سياسه‌ت و به‌رنامه‌کانی گریدروای بهرژهوهندێکانێتی، دوارۆژی کورد و غهيره کورد گرنگێکی ئه‌وتۆی بۆ نيه. ئه‌مريکا ئه‌گه‌ر ناچاربێت زۆر له ميله‌تان ده‌کاته قوربانی سياسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندێکانی، بۆيه ده‌بێت کورد پیش هه‌ر هاوپه‌يمانێک له‌گه‌ڵی رێکه‌وتنامه‌ی تايبه‌تی مۆرکردبێت له گه‌ڵی.
ئه‌مرۆ عيراق له ره‌وشێکی زۆر ئالۆز ده‌ژێت، ئه‌مه‌ش وای له سياسهتمهدارو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مريکا کرد که تيمێکی تايبه‌ت به سه‌رۆکايه‌تی وه‌زيری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی، جيمس بيکه‌ر پێکبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بچنه عيراق و له نزيکه‌وه هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزی و کێشانهيان بۆ ئاشکرا بێت که دووجاری ئه‌م وڵاته بۆته‌وه. بريار وابوو که ئه‌م تيمه له رێگای راپۆرتێکی تايبه‌ته‌وه که ناوی لێ‌نرا راپۆرتی بيکه‌ر- هاملتۆن پێشنياری خۆی بخاته به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مريکا بۆ تاوتێکردن و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. زۆر له چاودێرانی سياسی له‌و باوهردابوون که راپۆرته‌که‌ی بيکه‌ر هاملتۆن ره‌چاوی زۆر له‌و راستيانه ده‌کات که ئه‌مرۆ له عيراق به‌رچاو ده‌که‌ون، ێکێ له‌و راستيانهش رۆلی کورده که له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو کاره‌کانی ته‌نها بۆ سه‌قامگيری ره‌وشی ئاسايشی ناو عيراق و نزيکردنهوهی هه‌موو لايه‌نه‌کان بووه.
بێ بوونی کورد له‌م وڵاته مه‌گه‌ر خوا بزانێت چی کوشتارێک له نێوان عه‌ره‌بی سوونه‌و شيعه له لاێک وه له نیوان هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ی به‌رنامه ترسناکه‌کانی وڵاتانی ده‌وروپشت به‌رێوه ده‌به‌ن له عيراق رووی ده‌دا، بۆيه ره‌چاونه‌کردنی گرنگی و رۆڵی هاوسه‌نگێتی کورد له لايه‌ن راپۆرته‌که‌ی بيکه‌ر هاملتنهوه ده‌بێت وه‌ک زه‌نگێکی خه‌ته‌ر چاوی لێبکرێت له لايه‌ن ئێمه‌ی کورده‌وه. راپۆرته‌که‌ی بيکه‌ر- هاملتۆن ئه‌گه‌رچی ته‌نها پێشنيارێکه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مريکا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه زۆر گرنگه ئه‌و خاڵانه‌يه که په‌يوه‌نديداره به کورده‌وه‌و له‌لايه‌ن کهسانیکهوه دارێژراوه که کاريگه‌ر و نزيکن له ده‌سه‌ڵاته سياسێکهوه.
ئه‌و تيمهی بۆ ئه‌م کاره تهرخانکارابوو کتوپر و بێ ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مريکا نه‌بووه، به‌ڵکو به هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری ئه‌وان دياری کراوه، بۆيه ده‌بێت کورد له‌مه‌ودوا هه‌موو هاوکاری و کاره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی له عيراق هه‌زارو يه‌کجار تاوتێ بکات، رای گشتی خه‌ڵکی کورديشی له‌سه‌ر وه‌ربگيرێت پێش ئه‌نجامدانی. زۆر له‌و پێشنيارانهی که په‌يوه‌نديداره به کورده‌وه، ئه‌و خاڵانه‌ن که زۆر ههسيتارو گرنگن بۆ به‌رژه‌وه‌ندێکانی ئێمه، کورديش ساڵه‌های ساڵه خۆێنی له‌سه‌ر رشتوه. هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و ماڵوێرانيانه‌ی له هه‌شتا ساڵی رابردوو به‌سه‌ر کورد هاتوه له‌م به‌شه‌ی کوردستان له پێناو ئه‌و خاڵانه بووه که راپۆرته‌که‌ی بيکه‌ر هاملتۆن رای خۆی له‌سه‌ر دهربريوهو پێشنياری گۆرينی ده‌کات.
راسته ئێمه‌ی کورد خۆشمان زۆر کهمتهرخهمين له هه‌ندێ کار‌و به‌رنامه‌کان، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌يوه‌ندی به که‌رکوک و ناوچه ئازادکاروهکانهوه هه‌يه، يان ئه‌وه‌ی که په‌يوه‌ندیداره به يه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئيداره‌و حکومه‌ته‌که. ده‌بوايه کورد پێش رووخانی به‌عس هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی ئهنجامبدايه، نه‌ک پێش ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر. به‌داخه‌وه تاکو ئه‌مرۆش هه‌ردوو هێزه کوردستانێکه به‌يه‌ک هێز و به‌رنامه له ناوچه رزگارکراوه‌کانی کوردستان به‌رنامه‌و کاره‌کانيان ئه‌نجام ناده‌ن، هه‌ريه‌که به گوێره‌ی سياسه‌ت و به‌رنامه حزبێکهی کار ده‌کات، ئه‌مه‌ش نيگه‌رانی و دڵتهنگێکی زۆری لای خه‌ڵکه‌که‌مان درووست کردوه. بۆ نموونه تاکو ئێستا نوێنه‌رانی هه‌ردوو هیزه کوردستانێکه دوور له عه‌قلی حيزبايه‌تی کاريان نه‌کردوه‌و نه‌يانتوانيوه به‌رنامه‌و کاره‌کانيان بکه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان. تاکو ئێستاش هه‌ريه‌ک له هێزه کوردستانێکان هێزی ئاسايش و سه‌ربازی خۆی هه‌يه، خۆێندن و جالاکێکانی تری ئه‌م شاره‌و شاره رزگارکراوه‌کانی تر له‌سه‌ر به‌رنامه‌و شیوازی جياواز به‌رێوه ده‌چێت. نه‌بوونی يه‌ک ده‌نگی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو حزبه کوردستانێکه له‌م ناوچانه کاريگه‌ری ده‌روونی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر تاکه‌کانی کوردی ئه‌م ناوچانه هه‌بووه، له هه‌مان کات بييڕی حزبايه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی زاڵ کردوه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکان بۆيه ئه‌وانيش له روانگهێکی ته‌سکی حزبايهتيهوه مامه‌له له گه‌ڵ رووداوه‌کان ده‌که‌ن.
زۆرجارگوێمان له لێپرسراوانی کوردی شاری که‌رکوک ده‌بێت کاتی باس له هۆيه‌کانی جێبه‌جی نه‌کردنی ماده‌ی 140 ده‌که‌ن که گوايه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئه‌و پاره پێويستهی که خۆی ده‌دات له 200 ملێۆن دۆلار که حکومه‌تی به‌غدا نايه‌وێت بيخاته ژیر ده‌ست بۆ به‌رێوه‌بردنی کاره‌کان و جێبه‌جیکردنی خاڵه‌کانی ئه‌و ماده‌يه. باشه حکومه‌تی کوردستان و هه‌ردوو هێزه گه‌وره‌که‌ی ناتوانن ئه‌و رێژه پاره‌يه ته‌رخان بکه‌ن بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 که ئێمه‌ی کورد ده‌يه‌ها ساڵه قورباني له پێناو ده‌ده‌ين. بۆچی پاش تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر رووخانی به‌عس و له‌م هه‌موو بهرهڵايهی ئه‌مرۆی عيراق نه‌مانتوانی ئه‌مريکاو هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ی ناو عيراق ناچار بکه‌ين که دان به مافه‌کانی ئێمه بهێنن. ئايا ناکرا ئێمه‌ی کورد زۆر له‌و سياسه‌تانه‌ی سه‌ر زه‌وه‌ی له ناوچه تازه رزگارکراوه‌کان بگۆريين که رژێمه يه‌ک له‌دوا يه‌که‌کانی عيراق به‌رپايان کردبوو له‌م ناوچانه. ئێستاش زۆربه‌ی زۆری ئه‌و کارمه‌ند وفهرمانبهرانهی له‌م ناچانه داده‌مزرێن عه‌ره‌بی هاورده‌ن و پرۆسه‌ی ته‌عريب وه‌کو جاران به‌رێوه‌ده‌چێت له‌م ناچه کوردستانيانه. ئايا رووخانی به‌عس چراێکی سه‌وزی هه‌ڵه‌ی لای ئێمه ده‌رنه‌خست که ئيتر هيچ هێز و لايه‌نێک ناتوانێت وه‌کو جاران هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسیمان بۆ درووست بکات و کورديش هێزێکی گرنگی عيراق و ناوچکهيه که ده‌بێت هه‌موو لايه‌نه‌کان حيسابی بۆ بکه‌ن.
به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزێکی جيهانی وه‌ک ئه‌مريکا ئه‌وه‌نده ئالۆز و پێچاوپێچه، ئێمه‌ی کورد زۆرمان ماوه لێتێبگهين و مامهلهێکی زيرهکانهی له‌گه‌ڵ بکه‌ين. ئه‌م به‌رژه‌وه‌نديانه وه‌ک ئهڵقهێکی گرێدراوه به‌يه‌ک وه زۆر له هێزه‌کانی تری جيهان و ناوجه‌که به‌شێکن لێ، بۆيه ئێمه‌ی کورد به‌و هێزه سنووردارهمان زۆر به ئاسانی تيای گوم ده‌بين ئه‌گه‌ر بێتوو به يهکدهنگی و يه‌ک هه‌ڵوێستی کاری له‌گه‌ڵ نه‌که‌ين. به‌رژه‌وه‌ندێکانی ئه‌مريکا گرێدراوی رووداوه سياسێکانی جيهانهو له‌گه‌ل هه‌موو گۆرانکاری و رووداوه‌کان شێوه‌کانی ده‌گۆرێت. ئه‌م به‌رژه‌وه‌نديانه دوژمنی ئه‌مرۆ ده‌کاته دۆست، دۆست و هاوپهمانيش به دوژمن.
ره‌وشی عيراق به جۆرێک ئاڵۆز بووه که ئه‌مريکا ناچاره هه‌موو کارته‌کانی به‌کاربهێنێت بۆ رێکخستنی به‌رنامه‌کانی، ێکێ له‌و کارتانه‌ش کورده که تاکو ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مريکا ديار نيه چۆن مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. وڵاتانی ناوچه‌که فشارێکی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌مريکا بۆ هاوکاريکردنی، ئه‌م وڵاتانه‌ش هاکاريکردنی ئه‌مريکا گرێداری کێشه‌ی کورد ده‌که‌ن، که گوايه بوه‌ته مايه‌ی هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆيان. جۆرج بوش ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر باسی له‌وه‌کرد که دابه‌شبوونی عيراق بۆ سێ هه‌رێم، که کورد به‌شێک بێت لێ ئارامی و ئاسايشی ناوچه‌که ده‌خاته ژیر مهترسيهوهوئاڵۆزتری ده‌کات.. ئه‌م لێدوانه‌ی جۆرج بوش سه‌ره‌تای زه‌نگی خه‌ته‌ر بوو بۆ کورد، پاش ئه‌وه راپۆرته‌که‌ی بيکه‌ر هاملتۆن زه‌نگه‌که‌ی خه‌ته‌رتر کرد، که ده‌بێت کورد زۆر به ووردی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بکات.
ئه‌مرۆ ئێمه‌ی کورد خۆمان رووبه‌رووی دوارۆژێکی ناديار ده‌بينين، هه‌موو ئه‌و رووداو گۆرانکاريانه‌ی ناوچه‌که‌و عيراق که به ده‌ستکه‌وتمان ناوده‌نا هيچيان نه‌بوونه‌ته راستێک که بتوانيين به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان و نه‌وه‌کانمانی له‌سه‌ر بپارێزيين. ده‌بێت ئێمه‌ی کورد زۆر راشکاوانه‌و بێ هيج ترسێک هه‌ڵوێستی توندی خۆمان به‌رامبه‌ر هه‌موو پێشنيارو بهرمانهێکی ترسناک دهربريين که ده‌بێته هۆی گه‌رانه‌وه‌ی مێژوو بۆ دواوه. ته‌نها هه‌لێک بۆ ئێمه‌ی کورد مابێت مامهلهکردنێکی زيرهکانهيه له‌گه‌ڵ رووداوه سياسێکانی گه‌وره‌ی جيهان و ناوچه‌که، بێ ئه‌و جۆره مامهلهيهش ته‌نها له بازنه‌ێکی داخراو دهسورێنهوهو هيچ کام له مافه‌کانی خۆمان ناهێنينهدی. مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ رووداوه سياسێکانی ناوچه‌که‌مان ته‌نها له کاتێکدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت کاتێ عهقليهتی حزبی و به‌رژه‌وه‌نديه ته‌سکه‌کان بخه‌ينه لاوه‌و ريزه‌کانی ناوه‌وه‌مان يه‌ک ده‌نگ و يه‌ک ره‌نگ بکه‌ين، چونه‌ک پێچه‌وانه‌ی ئه‌م راستيه ته‌نها ماڵوێرانی و کاره‌ساتی تازه‌ی به‌دواوه ده‌بێت بۆمان.
وهاب شاه محمد/ سويد
[email protected]