پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

پێشنیارێک بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و پارلەمانی کوردستان

قادر خەندەرەش
پێشنیارێک بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و پارلەمانی کوردستان

ک هەموولایەک دەزانین سرودی (ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان) لە باشوور و بگرە لە کوردستانی گەورەشدا وەک سرودی نەتەوەیی ناسراوە و زۆربەی خەڵکیش هەر بە سرودی نەتەوایەتی ناوی دەبەن، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی زۆربەی خەڵک و دڵسۆزانی نەتەوەکەمانە، ئەوەیە کە لە ماوەی ڕابردوو دا زۆر جار و لە زۆر شوێنی کوردستان و تەنانەت لە ناو ساڵۆنی

 

وێنه

بەڕێزان سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، شالیاران و پارلەمانتارانی پارلەمانی هەرێمی کوردستان!
وێڕای سڵاو و دەستخۆشی لە کار و زەحمەت و ماندوو بوونەکانتان لەمەڕ خزمەت بە نەتەوەکەمان، ئەگەر ڕێگام پێبدەن و وەک تاکێکی کۆمەڵگای کوردەواری و دڵسۆزێکی نەتەوەی گەورەی کورد، حەز دەکەم پێشنیارێک بخەمە بەرچاو و نەزەری ئێوە بەڕێزان.
هێژایان: ئاڵا و سروودی نەتەوایەتی دوو لەو پیرۆزی یە نەتەوایەتیانەن کە هەر کام لە نەتەوەکانی سەر زەوی شانازیان پێوەدەکەن، لە پێناویاندا گیان دەبەخشن و بە خوێنی خۆیان پارێزگاریان لێدەکەن.
نەتەتەوەی گەورەی کورد بە گشتی و گەلەکەمان لە باشوور بەتایبەتی کە ئەمڕۆ لە کەش و هەوایەکی ئازاد و دێمۆکراتیک دا ژیان بەسەر دەباتØ› جودا نی یە لەو نەتەوانەی دیکەی دونیا کە زۆربەیان خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ و ئاڵا و سروودی نەتەوایەتین و ڕێز لە خاک و وڵات و نرخ و بەها پیرۆزەکانی نەتەوەکەیان دەگرن.
وەک هەموولایەک دەزانین سرودی (ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان) لە باشوور و بگرە لە کوردستانی گەورەشدا وەک سرودی نەتەوەیی ناسراوە و زۆربەی خەڵکیش هەر بە سرودی نەتەوایەتی ناوی دەبەن، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانی زۆربەی خەڵک و دڵسۆزانی نەتەوەکەمانە، ئەوەیە کە لە ماوەی ڕابردوو دا زۆر جار و لە زۆر شوێنی کوردستان و تەنانەت لە ناو ساڵۆنی پارلەمانیشدا کێشەی لێکەوتۆتەوە و هەندێک کەس و لایەن بە کفری دەزانن و پێیانوایە ئەم سرودەØ› نە سروودی نەتەوایەتی یە و نە ڕێز لە پیرۆزی یە ئاینیەکانیش دەگرێت، بەڵکوو پێیانوایە کە ئەو سروودە بێڕێزی دەکات بە ئاینی زۆرینەی نەتەوەکەمان!
من لێرەدا نامهەوێت زیاتر باسەکە بوروژێنم و بچمە نێو وردەکاریەکانی یەوە، بەڵام ئەگەر لێم قەبوڵ بکەن و بە باشی بزانن پێشنیار دەکەم کە بۆ ئەوەی لەمەودوا هەمچون کێشە و هەراو هوریایەک ڕوو بە نەتەوەکەمان نەبێتەوە و بارگژی لە نێوان هێز و لایەن و تاکەکانی نێو کۆمەڵگای کوردەواریدا دروست نەبێتØ› ئەوە لەلایەک، لە لایەکی دیکەش و بۆ ئەوەی هێز و لایەن و تاکەکانی کۆمەڵگای کوردەواری بێڕێزی بە پیرۆزیە نەتەوایەتیەکان نەکەن، شتێکی ئەوەندە قورس و گران نی یە و با لەگەڵ هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستاندا کە بڕیارە لە ماوەی داهاتوو دا ئەنجام بدرێت، پێشریار دەکەم کە دەنگدانێکی گشتی و لەلایەن خەڵکەوە بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایە خەڵکی کوردستان سرودی (ئەی رەقیب هەرماوە قەومی کوردزمان) یان وەک سرودی نەتەوەیی قەبوڵە یان نا? ئەگەر خەڵک پەسەندی نەکردوو قەبوڵ نەکرا ئەوە با پێشنیاری سرودێکی دیکە بکرێت، خۆ ئەگەریش قەبوڵ کراØ› ئەوە ئەوجار شتێکی باش دەبێت کە یاسایەکیش لەو بارەوە دەربچێت و هەر جۆرە بێڕێزی کردنێک لەلایەن هەر کەس و ناوەند و حیزبێکی سیاسی بە پیرۆزیە نەتەوایەتیەکانØ› کە سرودی نەتەوەییش یەکێکە لەو پیرۆزیانەØ› بە گوێرەی یاسا و بڕگەی تایبەت سزا بدرێت، ئیتر ئەو سزایە لێسەندنەوەی بەرپرسیارێتی بێت لە دامودەزگا دەوڵەتیەکان یان سزای نەقدی (سزای ماڵی وەک پوڵ و پارە) و یان بەند کردنی بۆ ماوەیی! بێ گومان لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و تەنانەت تاکەکانی نێو کۆمەڵگای کوردەواریش باش ئەوە دەزانن کە لە دونیای ئازاد و دێمۆکراتیکدا پێویستە کەمینە ڕێز بۆ بڕیارەکانی زۆرینە دابنێت و ملکەچی ئەو بڕیارانە بێت کە زۆرینە پەسەندی دەکات.
لە کۆتاییدا هیوادارم سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و تاکەکانی کۆمەڵگای کوردەواری لە هەر گۆشە و قوژبنێکی کوردستان و دەرەوە دا، هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ هەرچی زیاتر باش کردن و بەرەوپێش بردنی بارودۆخی ئەو هەرێمە ئازادەی کوردستان، بەو ئاواتەش کە تاکەکانی کۆمەڵگای کوردەواری و هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانیش ڕێز لە پیرۆزی یە نەتەوەیی و ئاینی و کەلتوریەکان و ڕای زۆرینەی نەتەوەکەمان بگرن لە پێناو بەرەوپێش بردنی دۆزی ڕەوای نەتەوەییمان دا.


٣٠ /١١/٢٠ ١٣

2013-12-01 02:01:04

10 ساڵ و 3 مانگ و 11 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©