خۆپێشاندەران ئاڵای پێشووی باشوری یەمەنیان بەرزکردبووەوە. تەواوی دروشمەکانیان بۆ جیابوونەوە بوو لە حکومەتی ئیستای یەمەن، چوون هەڵگری هیچ شتێک نەبوون کە هیمای حکومەتی ئیستای یەمەن بێت. هەموو ئاماژەبوو بە حکومەتە سەربەخۆکەی پێشوویان
باشوری یەمەن لە خۆپێشاندانێکی هەزاران کەسی داوای جیابوونەوە دەکەن. جوتیار جاف
ڕۆژی شەممە ٣٠ / ١١/ ٢٠ ١٣ بە هەزاران کەس لە خەڵکی باشوری یەمەن لە شاری عەدەنە، بە بەرزکردنەوەی شوعار و ئاڵای سەربەخۆیی بۆ گەلەکەیان ڕژانە سەرشەقامەکان.
سەربەخۆخوازانی باشوری یەمەن، سەرەڕای بوونی هێزێکی زۆری ئەمنی یەمەنی لە دەوروبەری خۆپێشاندەران، بەڵام نەترسانە هەموو بە یەکدەنگ دروشمی بەڵێ بەڵێ بۆ سەربەخۆیی باشوری یەمەنیان دەوتەوە. ئەم خۆپێشاندانە هاوکات بوو لە ساڵیادی ڕزگاربوونی باشوری یەمەن لە ژێردەسەڵاتی بەریتانیا لە ساڵی ١٩٦٧، و پاشان یەکگرتنەوەیان لەگەڵ بەشی باکوری یەمەن لە ساڵی ١٩٩٠ بە یەک دەوڵەتبوون باشور و باکوری یەمەن.
خۆپێشاندەران ئاڵای پێشووی باشوری یەمەنیان بەرزکردبووەوە. تەواوی دروشمەکانیان بۆ جیابوونەوە بوو لە حکومەتی ئیستای یەمەن، چوون هەڵگری هیچ شتێک نەبوون کە هیمای حکومەتی ئیستای یەمەن بێت. هەموو ئاماژەبوو بە حکومەتە سەربەخۆکەی پێشوویان.
شایانی ئاماژە پێکردن کە رەوتی سەربەخۆخوازی ئیستا لە زۆربەی نەتەوە بندەستەکانی جیهاندا سەری هەڵداوەتەوە و ئەگەری بە دەوڵەت بوونی چەند نەتەوەیەکی نۆی لەم نزیکانە بەڕێوەیە، وەک گەلی سکوتلاندا لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیای مەزن، گەلی کاتالۆنیا لە ئیسپانیا، گەلی باشوری یەمەن لە یەمەن. هەروەها خەباتی گەلانی کورد و فەلەستینی و تامیل و تیبەت و هیدیکەش بۆ سەربەخۆیی لە گەرم و گوریدایە.
سەرچاوەی هەواڵ
basnews.net
2013-12-01 02:04:19
10 ساڵ و 4 مانگ و 7 کاتژمێر و 42 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان