یەکێک لە شایستەترین هەڵویستەکانی نیلسۆن ماندیلای بەڕێز کە هەرگیز لە لای گەلی کورد لە بیرناکرێت، ئەوە بوو کە ناوبراو لە لایەن وڵاتی تورکیاوە خەڵاتکرابوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەتاتورک
پەیامی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی نموونەی خۆراگری لە جیهان نیلسۆن ماندیلا.
بەڕیز جەنابی ژاکۆب زووما سەرکۆماری ئەفریقای باشوور و سەرۆکی ئای ئێن سی!
بەڕێزان گشت گەلانی ئەفریقا بە تایبەت باشوری ئەفریقا.
بەڕێزان گشت گەلانی بندەست و خۆراگر و تامەزرۆی ڕزگاری یەکجاری لە ژێر دەستی.
ڕێکەوتی ٥ / ١٢ / ٢٠ ١٣ هەواڵێکی دڵتەزین بڵاوبووە، ئەویش لە دەستدانی کەسێک کە خۆشەوستی هەموو جیهان بوو، کەسێک کە نموونی خۆراگری جیهان بوو، ئەوە کەسەش بەرێز نیلسون ماندیلا تێکۆشەرو ڕزگارکەری ئەفەریقاو سەرۆکی پێشووی وڵاتی ئەفریقای باشور و کەسایتی ناوداری جیهانە کە ماڵئاوایی لێکردین.
بە ناوی خۆم و گشت تێکۆشەران و ڕزگاریخوازانی پارتی سەربەستیی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز واتە گەلی ستەمدیدەی مێژو، بەڵام سەرکەوتووی ئاکامی خۆراگری، دەکەین.
پێتان دەڵێن کە ڕۆڵی ئەو تێکۆشەرەتان لە گشت لاپەرە زێرینەکانی مێژوودا بووەتە وانەیەکی جیهانی، بەتایبەت بۆ ئەو گەل ونەتەوانەی کە تا ئیستاش بندەستن و چاوەروانی ڕزگاری یەکجاری دەکەین، نموونەش وەک گەلی ئێمەی کوردی بندەست.
یەکێک لە شایستەترین هەڵویستەکانی نیلسۆن ماندیلای بەڕێز کە هەرگیز لە لای گەلی کورد لە بیرناکرێت، ئەوە بوو کە ناوبراو لە لایەن وڵاتی تورکیاوە خەڵاتکرابوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەتاتورک، بەڵام ناوبراو زۆر بەرپرسانە لە پێناو سەلماندنی دۆستایەتی و پشتیوانی بۆ نەتەوە ڕزگاریخوازەکانی جیهان و کوردستان، ئەو خەڵاتەی بە تووندی ڕەدکردەوەو. داوایکرد لە باتی ئەوەی خەڵات بە من بدەن با سیاسەتی خۆیان بەرامبەر بە گەلی کوردەکان باشبکەن.
جارێکی دیکە هاوخەمیتان ئاراستەدەکەین و پێتان دەڵێن نیلسۆن ماندیلا بە ڕەگەز لە ئێوەیە، بە هزرو مێژوو هی هەموومانە.
لەگەڵ ڕێزی زۆرمان
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٧ / ١٢ / ٢٠ ١٣