پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

یەکەمین کۆنگرەی نێوەنەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان، بە بەشداری چەندین ڕێکخراوی مەزنی جیهانی کۆتایی بە کاری ٢ رۆژەی خۆی هێنا

عارف باوەجانی
یەکەمین کۆنگرەی نێوەنەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان، بە بەشداری چەندین ڕێکخراوی مەزنی جیهانی کۆتایی بە کاری ٢ رۆژەی خۆی هێنا

ڕۆژانی ٦ و ٧ ی دیسەمبەری ٢٠ ١٣ی زاینی. یەکەمین کۆنگرەی نێوەنەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نۆروێژ و بە بەشداری چەندین کەسایەتی نێودار و حیزب

یەکەمین کۆنگرەی نێۆنەتەوەیی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان بەبەشداری چەندین رێکخراوی گرنگی جیهانی بە سەرکەوتویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
وێنه


بە بەشداری چەندین حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتی سیاسی و مەدەنیی کوردستانی و جیهانی یەکەمین کۆنگرەی نێوەنەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان بە سەرکەوتویی کۆتایی بە کاری ٢ رۆژەی خۆی هێنا. هەروەک ئاگادارن و پێشتر ڕاگەیەندرابوو، ڕۆژانی ٦ و ٧ ی دیسەمبەری ٢٠ ١٣ی زاینی، یەکەمین کۆنگرەی نێوەنەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان لە شاری ئۆسڵۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ و بە بەشداری چەندین کەسایەتی دیاری سیاسی و مەدەنی کورد و بێگانە و دەیان حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی و جیهانی کۆتایی بە کاری ٢ رۆژەی خۆی هێنا.
یەکەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبرالەکانی کوردستان بەشێوەی خوارەوە کار و بەرنامەکانی ٢ رۆژەی خۆی بە سەرکەوتویی بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە: ٦ / ١٢ / ٢٠ ١٣
کاتژمێر ١٠ ی سەر لە بەیانی ڕۆژی ٦ی دێسامبری ٢٠ ١٣ ز، بە سروودی ئەی ڕەقیب و خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی دەستی بە کارەکانی کرد، وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان کردنەوەی بەرنامەکانی کۆنگرە لە لایەن بەڕێز شێرکۆ پاڵانی جاف بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی. بەڕێز عارف باوەجانی سەۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان پەیامێکی لە سەر مێژووی کورد و خەبات لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان پێشکەش بەشداربوان کرد کە دەقی پەیامەکە هاوکات بە زمانی ئینگلیسیش پێشکەش دەکرا. پاشان بەڕێز چارلز لینگەرفێلت کەسایەتی سیاسی و هاوکات ئەندامی حیزبی کۆماریخوازانی ئەمریکا پەیامێکی سیاسی و پشتیوانی پێشکەش بە بەشدارانی کۆنگرە کرد، و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرە و بە ئامانج گەیشتنی بۆ نەتەوەی گەورەی کورد خواست، دوا بە دوای پشوویەکی کورتی پازدە خولەکیØ› بەڕیز جۆناتان فرەیر لە حیزبی لیبرالدێمۆکراتی بریتانیا لە وتەیەکدا پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای نەتەوەی کورد کرد و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ کۆنگرەکە خواست. لە پەیامێکدا کە لەلایەن لاش پێدیر نوردباکە ئەندامی پارتی لیبراڵی نەرویجی و  چالاک و ڵێکۆڵێنەری بواری لیبرالیزم خوێندرایەوە، پشتیوانی لە خەباتی حەقخوازانەی نەتەوەی کورد و دۆزە ڕەواکەی کرد و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ کۆنگرەکە بە ئاوات خواست. ڕێزدار یان ڤیندهەیم لە پارتی سەوزی نەرویجی وتەیەکی پێشکەش کرد و لە پەیامەکەشیدا وێڕای باس لە کێشەی کورد، پشتیوانی لەو دۆزە ڕەوایەی نەتەوەی کورد دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ کۆنگرەکە بە ئاوات خواست.
بەڕێز عەبدوڵا حیجاب بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی یو ئێن پی ئۆ و لە پەیامێکدا باسێکی بە پێزی لەسەر کێشەی کورد و نەتەوە بێ وڵاتەکان کرد کە جێگای سەرنجی بەشدارانی کۆنگرەکە بوو. لە درێژەی کاری کۆنگرەدا بەڕیز مەروان سولتان و هانا دوبەی ئەندامانی ڕێکخراوی جی سی سی  کەنداوی عەرەبیکەد بەشداری کۆنگرەکە بوون، پشتیوانی خۆیان  لە کێشەی نەتەوەی کورد دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشیان بۆ کۆنگرەکە خواست.


کاتژمێر  ٣ و ٣٠  خولەک هەتا کاژمێر ٥ ی ئێوارە پشویەکی یەک کاژێر و نیوی بۆ نان و چایی خواردن ڕاگەیەندرا و میوانان لەو پشووە دا زیاتر یەکتریان ناسی و بیررایان ئاڵوگۆر کرد.  


دوا بڕگەی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە کە لە کاتژمیر ٥ هەتا ٨ ی ئێوارە درێژەی کێشا، پانێلێک پێکهێنرا و لەو پانێلەدا بەشداران بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و بە پرسیار و وڵام لەسەر کێشەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و شیکردنەوەی هەڵوێست و بڕیارەکانی دونیای دەرەوە و بەتایبەت وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئامریکا و بریتانیا لەسەر کێشەی کورد و دۆزی رەوای ئەو نەتەوەیە.


شایەنی باسە کە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەی نێۆنەتەوەیی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان بە زمانی ئینگلیسی بوو. کۆنگرەی یەکەمی نێونەتەوەیی لیبرالەکانی کوردستان بە بەشداری پارتی دیمۆکراتی ئەمریکا، پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا. پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا، پارتی دیمۆکراتی فەرانسە، پارتی سەوزی نۆروێژی. پارتی لیبراڵدیمۆکراتی نۆروێژی، پارتی پێشکەوتنخوازی نۆروێژی، ڕێکخراوی زانستی سی ڤی تای نۆرویژی. پارتی سەربەستیی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، پارتی سەربەخۆیی کوردستان، سازمانی خەبات ی شۆرشگێریانی کوردستان. بەرەی نەتەوەیی عەرەبی ئەحواز، بەرەی عەرەبی ئازادیخوازی ئەحواز، پارتی ڕزگاریخوازی میعادØ› ئەحواز، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی بەلوچستان و دەیان لایەن و کەسایەتی سیاسی و سەربەخۆی دیکە لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی ئاسیا، ئەفریقیا و ئوروپا بەڕێوە چوو.
کە هەر یەک لە بەڕێزان چارلسر لینگەرفیلت، خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جونازان فریەر لە وڵاتی بەریتانیا، چریستینیا لە وڵاتی فەرانسە، هەر یەک لە بەڕێزان لارش  و یان ڤیندەهەیم لە نۆروێژ، چەندین کەسایەتی ئەحوازی و بەلوچی و نەرویجی و کوردستانی دیکە بەشداری ئەو کۆنگرەیە بوون.


ڕۆژی دووەمی کۆنگرە: ٧ / ١٢ / ٢٠ ١٣


بە مەبەستی تەواوکردنی چەند برگەیەکی رۆژی یەکەمی کۆنگرە، کۆنگرەی نێۆنەتەوەیی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان رۆژی ٧ی دێسامبر کاتژمێر ١٢ بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی بە کارەکانی کرد.
سەرەتا بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان، باسێکی پوختی لەسەر لیبرالیزم و چەمکە جیاوازەکانی ئەو ئیدئۆلۆژیەو جۆری بەکار بردنی پێشکێش کرد و لە هەمان کاتیشدا وڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە بەشداران ئاڕاستەیان کرد، پاشان درێژە بەو  پانێلە درا کە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە زۆر لە بەشداران لەبەر کەمیی کات نەیانتوانیبوو پرسیارەکانیان ئاڕاستە بکەن، دیارە لەو پانێلە دا وێڕای پرسیار و وڵام لەمەر کێشەی کورد و هەڵوێستی دونیای دەرەوە، بەشدارانی کۆنگرە بیرورایان ئاڵوگۆڕ کرد و مناقشەی زۆریان لەسەر کێشەی نەتەوە کورد و دۆزی رەوای ئەوە نەتەوە سەربزێوە کرد.


کۆنگرەی نێۆنەتەوەیی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان کاتژمێر ٤ی سەر لە ئێوارە بە سەرکەوتویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.


 


ناوەندی ڕاگەیاندنی


پارتی سەربەستیی کوردستان


٧ی دێسامبری ٢٠ ١٣


بۆ دیتنی وێنەی زیاتر دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە کەڵکوەرگرن


www.psk2006.org


  

بۆ دیتنی دەیان وێنەی ئەو کۆنگرە  ئەم لینکەی فایسبووکیە بکەرەوە
https://www.facebook.com/abawecani/media_set?set=a.10201111982463341.1073741845.1282440767&type=1
2013-12-07 12:25:18

10 ساڵ و 4 مانگ و 20 کاتژمێر و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©