پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

کۆنگرەی ساڵانەی نەتەوەکانی بندەستی ڕێژیمی ئێران بە٢ شێوەی دیپلوماتی وکۆبوونەوەیی لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوە چووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆنگرەی ساڵانەی نەتەوەکانی بندەستی ڕێژیمی ئێران بە٢ شێوەی دیپلوماتی وکۆبوونەوەیی لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوە چووە.

کۆنگرە سەرەتا لە لایەن سەرپەرەستیاری کۆنگرەی ئۆسڵۆ عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کرایەوە. پاشان ڕۆژەڤی کاری کۆنگرە بە ٢ شێوە دیاریکرا.
بەشی یەکەمی کاری کۆنگرە.

کۆنگرەی ساڵانەی نەتەوەکانی بندەستی ڕێژیمی ئێران بە٢ شێوەی دیپلوماتی وکۆبوونەوەیی لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوە چووە.


وێنه
ڕۆژی ١٤ی سەرماوەزی ٢٧١٣ی کوردی، بەرامبەر بە ٥ ی دیسەمبەری ٢٠ ١٣ی زاینی، ن٠¶ینەرانی پارتە سیاسییەکانی یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران (ئۆنی)  لە بارەگای ئوروپای پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، بە مەبەستی گرێدانی کۆنگرەی ساڵانەیان کۆبوونەوە.
کۆنگرە سەرەتا لە لایەن  سەرپەرەستیاری کۆنگرەی ئۆسڵۆ عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کرایەوە. پاشان ڕۆژەڤی کاری کۆنگرە بە ٢ شێوە دیاریکرا.


بەشی یەکەمی کاری کۆنگرە.
بەشێک دیاریکران بۆ ئەنجامدانی چەند دیدارێکی دیپلوماتی، بەشێکی دیکەش بۆ پێداچوونەوەی  بەرنامەو پرۆگرامی گشتی و ڕاپەراندنی کارەکانی کۆنگرە.


ئەنجامدانی چەند دیدارێکی دیپلوماتی
١ - لە کاتیژمێر١١ی تا کاتژمێر٣ی پاشنیوەرۆ چەندین دیداری دیپلوماتی بە شێوەی خوارەوە لە لایەن چەندکەسێک بەنۆێنەرایەتی ئۆنی لەگەڵ پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی نەرویج ئەنجامدرا.
کاتژمێر ١١ تا ١٢ کۆبوونەوە لە نێوان نۆێنەرانی یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران (ئۆنی)  و بەشی تایبەت بە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤینی وزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو. کە باسێکی گشتی لە سەر کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بەو نەتەوانە، هاتنە سەر کارێ سەرککۆماری نۆێ، و لە  سێدارەدانەکانی لاوانی ئەم نەتەوانە، و زۆر باسی دیکە ٢ لایەنە باسی لێوەکرا. شایانی ئاماژە پێکردنە کە نۆێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج پێشوازی گەرمیان لە شاندی یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران (ئۆنی)  کرد، و ڕایانگەیاند کە حکومەتی نەرویج بەرامبەر هەر جۆرە پێشێلکارییەکی ئێران هەڵوێستی هەبووەو  بەردەوامیش دەبێت، ئاماژەشیان بەوە کرد کە ئەو بەشەی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج لە کۆبوونەوەکانی ژنێڤ لە بواری مافی مرۆڤەوە بەشداری دەبێت و ئەو خاڵانەش ئەمرۆ باسیان لێوەکراوە لە کۆبوونەوەی داهاتوو دەخرێنە بەرباس.
٢ - کاتژمێر ١ تا ٢ کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری کاری چەند ئەندام پەرلەمانێکی پارتی مەسیحی گەلی نەرویجی لە ناو پەرلەمانی نۆرویژ بەڕێوە چوو، بەڕێوەبەری کاروباری پەرلەمانتارانی پارتی ناوبراو ڕایگەیاند کە بە بۆنەی کۆنگرەی ساڵانەی حیزبەکەیانەوە گشت ئەندامانی پەرلەمانیان لە ناوکۆنگرەدان، و بۆیە بە داوای لێبوردنەوە نەیانتوانیوە بەشداری ئەم کۆبوونەوە بکەن، بەڵام شاندی یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران ( ئۆنی) لەوە دڵنیاکردەوە کە گشت پەیامە کانیان بە ئەمانەتەوە دەگات، و کۆبوونەوە و دیداری دیکە لە داهاتوودا بەڕێوە دەچێت.
٣-  لە کاتژمێر  ٢ی تا ٣و نیو، کۆبوونەوە لە نێوان یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران (ئۆنی)  بەڕێزان نورهەیم و مازیار ٢ ئەندام پەرلەمانی نەرویجی لە لیستی پارتی پێشکەوتنخوازی نەرویجی بەڕێوە چوو،  کە بەڕێز نورهەیم ئەندامی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی نەرویج  و  وتەبێژی کاروباری دەرەوەی پارتی پێشکەوتنخوازە.  لە دیدارێکی یەککاتژمیر ونیویدا زۆر خاڵی گرنگ لەسەر پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئێران بەرامبەر بەو گەلانە باسکران. کە هەردوو پەرلەمانتار ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم باسانە لە شۆێنی پێوەندیداردا کاری لە سەر دەکەن، و گشت ئەندامانی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی نەرویجی لێ ئاگادار دەکەنەوە.

بەشی دووەمی کاری کۆنگرە
لە پاش گەرانەوەی شاندی دیاریکراو بۆ دیدارە دیپلوماتیەکان بۆ ناو ساڵۆنی کۆنگرە، درێژە بە کاری کۆنگرە درا. کە بریتی بوون لە تەواوکردنی بەرنامەو پرۆگرام و بریارنامەکانی کۆنگرەی٥ ی دیسەمبەری ٢٠ ١٣ی ئۆسلۆ. بەشدارانی کۆنگرەی ٥ دیسەمبەری ٢٠ ١٣ی یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران (ئۆنی) ی ئۆسڵۆ ئەم لایەنانەی خوارەوەن، کە هیندێک لە لایەنە کوردییەکان سەرەتا وەک میوان بەشداری کۆنگرە بوون، واچاوەروان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا بریاری یەکلایی کەرەوەی خۆیان بدەنە دەرەوە کە ئایا دەبنە ئەندامی فەرمی یەکێتی نەتەوە بندەستەکان یانە.


١ - بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی بەلوچستان، ٢- بەڕەی ڕزگاریخوازی عەرەبی ئەحواز، ٣ - پارتی سەربەستیی کوردستان. ٤ - بەرەی نەتەوەیی عەرەبی ئەحواز.  ٥ - پارتی ئازادی کوردستان. ٦ -  پارتی میعادی ئەحواز، ٧- پارتی سەربەخۆیی کوردستان /  ٨ ئەنجومەنی فەرهەنگی تورکمەن سەحرایی، کە بە هۆکاری تەکنیکی نەیانتوانی لە کۆنگرە بەشداربن، بەڵام ئەندامەتی و ئامادەیی خۆیان لەو یەکێتییە ن٠¶ێکردەوە.  ٩ - جوڵانەوی ڕزگاری نەتەوەیی ئەحواز، کە بە هۆی فریا نەکەوتنیان بۆ کاتی دیاریکراو نەیانتوانی حزوری بەشدارییان هەبێت، بەڵام بە وەکالەت کردنی یەکێک لە حیزبەکانی ئەحواز ئەندامەتیان ڕاگەیاندوە.
بە مەبەستی تەواوکردنی پاشماوەی کارەکانی کۆنگرە، وا چاوەرواندەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا، بریارنامەکانی کۆنگرە بە زمانە جیاوازەکانی ئەو نەتەوانە بڵاو بکرێتەوە.
 هەروەها لە نێوان ئەم حەفتەدا وتەبێژی فەرمی یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران (ئۆنی) دیاری بکرێت.
کۆنگرە تا کاتژمێر ٨ ی ئێوارە درێژەی هەبوو. بە پەسەندکردنی پرۆگرام و بەیاننامەی هاوبەش و چەندین خاڵی دیکەی پێکەوە کارکردن کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.


ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨ / ١٢ / ٢٠ ١٣
2013-12-08 12:26:25

10 ساڵ و 3 مانگ و 8 کاتژمێر و 39 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©