ئاژانسی باسنیوز : چەندین ڕێکخراوی گرنگی جیهانی لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان بەشدارى ده‌که‌ن

باسنیوز جوتیار جاف
ئاژانسی باسنیوز : چەندین ڕێکخراوی گرنگی جیهانی لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان بەشدارى ده‌که‌ن

ە گۆێرەی به‌رنامه‌ى کارى لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەکه‌ که‌ کۆپیه‌کى دەست (باسنیوز) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە کە بە وتارێکی عارف باوەجانی سەۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی کۆنگرە دەستی بە کارەکانی کردوە.

ئاژانسی باسنیوز : چەندین ڕێکخراوی گرنگی جیهانی لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان بەشدارى ده که ن .



 وێنه


 (باسنیوز)  جوتیار جاف


یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان، یەکەمین کۆنگرەی نێوەنەتەوەیی  لە شاری ئۆسڵۆی پێتەختی وڵاتی نەرویج بەڕێوە برد. 


لەو کۆنگرەدا چەندین کەسایەتی دیاری سیاسی و مەدەنی کورد و بێگانە و دەیان حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی و جیهانی بەشدارییان تێیدا هەبووە. 


بە گۆێرەی به رنامه ى کارى لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەکه که کۆپیه کى دەست (باسنیوز) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە کە بە وتارێکی عارف باوەجانی سەۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی کۆنگرە دەستی بە کارەکانی کردوە. 


لەو وتارەدا تێشکخراوەتە سەر  نموونەی خۆراگری کورد وەکو نەتەوەیەکی وڵات داگیرکراو، مێژووی ئەو داگیرکاریەش لە چەندین مانگی دیکەدا پێدەنێتە ٥٠ ٠  ساڵەی یەکەم دابەشکردنی خاکی کوردستان. 


لە ریزبەندی بەرنامەکانی کۆنگره که دا چارلز لینگەرفێلت ئەندامی حیزبی کۆماریخوازانی ئەمریکا پەیامێکی سیاسی و پشتیوانی پێشکەش بە بەشدارانی کۆنگرە کرد، و بەڵێنی دۆستایەتی خۆی و هاندانی پارتەکەشی بۆ کورد نۆێکردەوە.


 جۆناتان فرەیر لە پارتی لیبرال دیمۆکراتی بریتانیا لە وتەیەکدا پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای نەتەوەی کورد دەربری. 


هەروەها بابەتێکی زانستی لە سەر لیبراڵیزم لە رۆژهەڵاتی ناوەراست پێشکەشکرد. 


لارش پێدیر نوردبا کە ئەندامی پارتی لیبراڵی نەرویجی و چالاک و ڵێکۆڵێنەری بواری لیبرالیزم بە پێشکەشکردنی بابەتێکی زانستی لیبراڵیەت و مافەکانی گەلەکان، هەر لەو بوارەشەوە پشتیوانی لە خەباتی حەقخوازانەی نەتەوەی کورد و دۆزە ڕەواکەی دەربری.


یەکێکی دیکە لە کەسایەتییە سیاسییەکانی وڵاتی نەرویج بە ناوی یان ڤیندهەیم لە پارتی سەوزی نەرویجی و دۆست و پشتیوانی هەمێشەیی کورد، و تەیەکی گشتی لە سەر کوردستانی مەزن و کوردەکانی وڵاتی نەرویج پێشکەش کرد. 


لە بەشی دیکەی بەرنامەکەدا عەبدوڵا حیجاب بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی جیهانی (یو ئێن پی) کە ناوەندەکەی لە هۆڵەندایە، بابەتێکی زانستی و یاسایی لە سەر مافی هەموو نەتەوەکانی بندەستی جیهان و کورد پێشکەشکرد.


هەروەها خاتوو کریستینا ئوردینار بە نۆێنەرایەتی پارتی لیبراڵی فەرانسە و ژنانی لیبراڵی نێونەتەوەیی بابەتێکی زانستی لە سەر ژنان پێشکەشکرد. 


بەڕیزان مەروان سولتان و هانا فاتوانی بە نۆێنەرایەتی ڕێکخراوی ڕێکخراوی جی سی سی  کەنداوی عەرەبی کە لە دوبەی پایتەختی وڵاتی ئیماراتەوە هاتبوون بەشداری کۆنگرەکە بوون، و پشتیوانی ڕێکخراوەکەیان لە کێشەی نەتەوەی کورد دەربڕی، ئەو ڕێکخراوە لە ١٥٠ پارێزەری وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دروستبووە، ناوەندەکەی لە دوبەی و ژنێڤی سویسرایە، هەروەها لە چەندین وڵاتی دیکەی عەرەبی وجیهانی بنکەیان هەیە.


بەشێکی دیکەی کاری٢رۆژەی کۆنگرە بە پانێلێکی سیاسی پرسیار و وڵامی بەشداران لەگەڵ نۆێنەرانی لایەنە جیهانییەکان بەڕێوە چوو. لەو پانێلەدا بەشداران بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و بە پرسیار و وڵام لەسەر کێشەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و شیکردنەوەی هەڵوێست و بڕیارەکانی دونیای دەرەوە و بەتایبەت وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئامریکا و بریتانیا لەسەر کێشەی کوردو دۆزی رەوای ئەو نەتەوەیە. شایەنی ئاماژە پێکردنە کە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەی نێۆنەتەوەیی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان بە زمانی ئینگلیسی بوو. کۆنگرەی یەکەمی نێونەتەوەیی لیبرالەکانی کوردستان بە بەشداری پارتی دیمۆکراتی ئەمریکا، پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا. پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا، پارتی دیمۆکراتی فەرانسە، پارتی سەوزی نۆروێژی. پارتی لیبراڵدیمۆکراتی نۆروێژی، پارتی پێشکەوتنخوازی نۆروێژی، ڕێکخراوی زانستی سی ڤی تای نۆرویژی. پارتی سەربەستیی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، پارتی سەربەخۆیی کوردستان، سازمانی خەبات ی شۆرشگێریی کوردستان. بەرەی نەتەوەیی عەرەبی ئەحواز، بەرەی عەرەبی ئازادیخوازی ئەحواز، پارتی ڕزگاریخوازی میعاد ئەحواز، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی بەلوچستان. بە پەیام و بروسکەی دەیان لایەنی سیاسی و ڕێکخراوی مەدەنی  و کەسایەتی سیاسی و سەربەخۆی دیکە لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی ئاسیا، ئەفریقیا و ئوروپا بەڕێوە چوو.


کۆنگره که لە ڕۆژانی ٦ و ٧ ی دیسەمبەری ٢٠ ١٣ی زاینی ئه نجامدراوه
2013-12-09 11:14:06

10 ساڵ و 4 مانگ و 17 کاتژمێر و 36 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©