به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له سه‌ر ئاکامی ڕاپۆرته‌که‌ی "گرووپی لێکۆڵینه‌وه له ڕه‌وشی ئێراق"
هاوڵاتیانی وڵات داگیرکراوی کوردستان! ئه‌ویندارانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان!
وا ماوه‌ی 15 ساڵه که پارچه‌یه‌ک له کوردستانی مه‌زن له ژێر چنگی داگیرکه‌ران ڕزگار بووهØ› هه‌رچه‌ند که به‌شێک له شاره گرنگه‌کانی کوردستان نه‌که‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و به‌شه ڕزگار کراوه‌یه، به‌ڵام ئه‌و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌ی ئه‌و پارچه‌یه له وڵاته‌که‌مان، ترووسکاییه‌کی هیوا و ئومێد بووه و هه‌یه بۆ هه‌موو گه‌لی کوردستان. به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه، وێرای ده‌یان کۆسپ و ته‌گه‌ره و پلانی وڵاتانی دراوسێ و داگیرکه‌ری کوردستان، توانراوه په‌رله‌مانی کوردستان، و هه‌ڵبژاردنی ئازاد، و چه‌ندین ده‌سکه‌وتی دیمۆکراتیک و نه‌ته‌وه‌یی له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا به‌ده‌ست بهێنرێت. سه‌رکه‌وتنه‌کانی باشووری کوردستان‌مان هه‌میشه هه‌ڵگری په‌یام و مزگێنیی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌و به‌شه‌دا بووه. هه‌ربۆیه له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌وڵه‌کانمان له پێناو پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌دا خستووه‌ته گه‌ڕ.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕزگار کرانی خاکی کوردستان له ساڵی 1991، و هه‌روه‌ها له پاش پرۆسه‌ی ئازادیی ئێراق و نه‌مانی حکومه‌تی شۆفینیستی به‌عس له‌و وڵاته‌دا له ساڵی 2003، گه‌لی کورد له باشووری کوردستان به تایبه‌ت، و کوردستانی گه‌وره‌یش به گشتی، هه‌رده‌م چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی شاری که‌رکوک و باقی شاره دابڕاوه‌کانی تر بوون بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. به‌ڵام، هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، له‌م چه‌ند حه‌فته‌ی پێشودا، ڕاپۆرتی "گرووپی لێکۆڵینه‌وه له ڕه‌وشی ئێراق" که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه پێکهێنرابوو بۆ لێکۆڵینه‌وه له ڕه‌وشی گشتیی ئێراق، و دواڕۆژی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا، که ناسراوه به ڕاپۆرتی به‌یکه‌ر- هامڵتۆن، ترس و نیگه‌رانییه‌کی زۆری خسته نێو دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا وێڕای له‌به‌رچاونه‌گرتنی که‌مترین داوای دێمۆکراتیک و مرۆڤدۆستانه‌ی کورد، ئاماژه به دواخستنی ماده‌ی 140 کراوه، که کلیلی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تری ئه‌م به‌شه‌ی وڵاته‌که‌مانه و ده‌ستووری ئێراق پشتگیریی لێکردووه.. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ڕاپۆرتی ناوبراو هه‌وڵیداوه که وێڕای به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵات به‌غدا، له توانا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان که‌م بکاته‌وهØ› و هیچ به‌هایه‌ک بۆ ئه‌و هه‌موو خوێن و فرمێسک و ڕۆژڕه‌شییه‌ی کورد دانه‌نێت که هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه تووشی بووه...
هه‌ر بۆیه له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، ده‌نگی ناڕه‌زایی له نێو سه‌رکرده و ڕۆشنبیران و چاودێران و گشت کۆڕ و کۆمه‌ڵی کوردستان به‌رزکرایه‌وه. ئه‌وه بوو، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی کوردستان به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی، و پاشان سه‌رۆکی کۆماری ئێراق به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه به دژی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌ڵوێست گیرا و ڕه‌تکرایه‌وه... بێگومان ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رکرده‌کانی، ده‌توانێ کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه یان که‌مبایه‌خ کردنی ئه‌و راپۆرته دا هه‌بێتØ› و به دونیا و ئه‌مریکایش ڕابگه‌یه‌نێت که ئه‌و ڕاپۆرته نه‌ک هه‌ر تیماری برینه‌کان ناکات، به‌ڵکوو زامه‌کان قووڵتر ده‌کاته‌وه و که‌لێنی نێوان پێکهاته‌کانی گه‌لی ئێراق فراوانتر ده‌کات.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقیی خۆی ده‌زانێت که شانبه‌شانی خوشکان و برایانی باشووری وڵاته‌که‌مان، زۆر به تووندی دژی ڕاپۆرته‌که‌ی به‌یکه‌ر- هامڵتۆن هه‌ڵویست وه‌ربگرێØ› و ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی سه‌رۆکی کوردستان و گه‌له وریا و چاوکراوه‌که‌ی. هه‌ر لێره‌وه، داوا له خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین، که له که‌مپینه‌کانی ناڕه‌زایی به دژی ئه‌و ڕاپۆرته له ده‌ره‌وه و ناوخۆی کوردستان به‌شداری بکه‌نØ› و به واژۆی ناڕه‌زایی ئه‌و که‌مپینانه ده‌وڵه‌مه‌نده بکه‌نØ› و ئه‌رکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به جێ بگه‌یه‌نن.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. 22 ی سه‌رماوه‌زی 2706 ی کوردی .