دیالۆگی دۆستانەی نێوان ئەحوازو- کوردستان لە شاری ئۆسلۆ

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
دیالۆگی دۆستانەی نێوان ئەحوازو- کوردستان لە شاری ئۆسلۆ

هەروەها سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وتەکەیدا ئاماژەی زیاتری دا بەم شیوەی خوارەوە: بەستنەوەو نزیکبوونی ئێمەی کورد واتە پارتی سەربەستیی کوردستان بە پرسی عەرەبی ئەحواز

دیالۆگی دۆستانەی  نێوان ئەحوازو- کوردستان لە شاری ئۆسلۆ / 
وەرگێرانی لە عەرەبییەوە  بۆ کوردی لە سایتی دەنگی ئەحواز.  لە لایەن سەربەست جاف
وێنه



ڕێکەوتی ٦ / ١٢ / ٢٠ ١٣ لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی شانشینی نەروێژ. لە کاتی بەستنی کۆنگرەی لیبرالەکانی کوردستان دانیشتنێکی هاوبەشی شاندی بەرەی عەرەبی بۆ ڕزگاری ئەحواز بە سەرۆکایەتی  تێکۆشەر ئەلتەیار ئەحمەد جاسم ئەبو شەهاب جێگری ئەمینداری گشتی بەرە. شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی برای تێکۆشەر عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک کۆبوونەوە. دانیشتنەکە بە وتەی برای تێکۆشەر عارف باوەجانی دەستی پێکرد، وێرای بە خێرهاتنی شاندی ئەحوازی، ڕایەگەیاند دەبێت ئامانجی خەباتی نەتەوەیەکی مافزەوتکراوی وەک کورد و ئەحوازی وا پێناسە بکەین، کە دارخورمای ئەحواز شانازی ئەحوازەو، ئاوی ئەحواز خەیرە بۆ ئەحوازو ئەحوازییەکان ، وە وشککردنی ڕوبارەکانی ئەحواز لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری فارسەوە ئەوە پیلانگێڕیەکە دژی ئەو هەرێمەو گەلی عەرەبی ئەحوازە. بەڕێزیان ئاماژەیان بە پیرۆزییەکانی گەلی کوردو هەمان پلانی وشککردنی ئاوی ورمێ کرد.


هەروەها سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وتەکەیدا ئاماژەی زیاتری دا بەم شیوەی خوارەوە: بەستنەوەو نزیکبوونی ئێمەی کورد واتە پارتی سەربەستیی کوردستان بە پرسی عەرەبی ئەحواز یەکەمجار لە ڕێگەی بەرەی عەرەبی بۆ ڕزگاری ئەحوازە بوو. ئەم بەرەیە کە خاوەنی مێژوویەکی دوورو درێژی خەباتی سیاسیە، کە مێژووی دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٨٠  وە بووە.  ئاگادارین کە کۆنترین ڕێکخراوی ئەحوازیە لە گۆڕەپانی خەباتی ئەحوازدا، و خاوەنی کۆمەڵێک شەهیدە و لە نێوان شەهیدەکانیدا ٢ئەمینداری گشتی شەهیدکراون لێرەوەو لەلایەن خۆمانەوە ئیدانەی تێرۆرکردنی هەردوو ئەمینداری گشتی دەکەم، کە لە عێراق شەهید حسێن مازی حسن ترورکراو، و لە ئیماراتیش شەهید مەنسور مەناحی- ئەبو عەواد لە سەر دەستی دەزگای هەواڵگری ئیرانەوە و شەهیدکرا.


لە لایەن هەردوو بەرپرسی بەرەی ڕزگاریخوازی ئەحواز و پارتی سەربەستیی کوردستان بریاری بەهێزکردنی پێوەندی ڕاگەیاندنەکانی هەردوو لایەن نۆێکرایەوە. هەروەها باس لە هاوکاری زیاتر لە بوارەکانی سیاسی و کولتوری وئاڵۆگۆڕی ئەزموون وزانیاری پەیوەندیدارو گرنگ بە پرسە هاوبەشەکانمان و پرسی گەلانی غەیرە فارسی ئەو جوگرافیایەی پێی دەڵێن ئێران کرا.


هەروەها تێکۆشەر ئەلتەیار ئەحمەد جاسم – ئەبو شەهاب جێگری ئەمینداری گشتی و سەرۆکی شاندی بەرەی عەرەبی بۆ ڕزگاری ئەحواز ئاماژەی بە پێوەندی مێژوویی نێوان برایەتی ئەحواز و کورد کرد، و وتی ئێمەی ئەحوازییەکان پەیوەندیەکی میژوویی بەستنیەتیەوە بە کوردەوە،  لە بواری کولتوری وسیاسی وخەباتی ڕزگاریخوازی هاوبەش دژی داگیرکاری فارس لە لایەن گەلەکانمانەوە. وە هەروەها سنوری هاوبەشی هەرێمەکانمان پەیوەستین بە یەکەوە.


تێکۆشەر بەڕیز جاسم ئاماژەی بە پەیوەندی برایانەی ڕێکخسنی نێوان بەرەی عەرەبی بۆ ڕزگاری ئەحواز و پارتی سەربەستیی کوردستان کرد، کە لە ساڵی ٢٠ ٠ ٦ وە دەستی پیکردوە هەوەها ئامادەیی بەرەی عەرەبی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا لە پیناو ڕزگاری ئەحوازو کوردستان لە داگیرکاری فارسیدا.


لە پاش تاوتۆی کردنی زۆر خاڵی هاوبەش کۆتایی بە دانیشتنە هاوبەشەکە هات، بە ڕیکەوتن لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:


١ - ئیدانەو ڕیسواکردنی ڕەشبگیری ولە سێدارەدان لە هەردوو هەرێم لە لایەن دەسەڵاتدارانی داگیرکاری فارسیەوە.


٢- ڕووبەڕووبوونەوەی دزینی سەروەت ووشککردنی ڕوبارەکان ویشکردنی سروشت وژینگە لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری ئیرانەوە.


٣ - هەردوولا ڕیکەوتن کە تاکە چارەسەری گونجاو بۆ پرسی هەردوو گەلی ئەحوازو کورد وگەلانی تری غەیرە فارس سەربەستی خاکە داگیرکراوەکەیان لە لایەن ئێرانەوە، و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی تایبەت بەخۆیان وەک سەردەمی پێشداگیرکاری ئێران.


٤ - دامەزراندنی لیژنەی کاری هاوبەش نێوان بەرەی عەرەبی بۆ ڕزگاری ئەحواز و پارتی سەربەستیی کوردستان.


٥ - بە هێزکردنی یەکێتی گەلانی چەوساوە، لە ئەو جوگرافیای ناوی ئێرانە.


هەروەها لەو دانیشتنە هاوبەشەدا وتووێژو گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی کاری هاوبەش لە ئێستا وداهاتوودا،  هەردوو لا دووپاتیان کردەوە گرنگی دانیستن وتووێژی برایانە و ڕێکخراوەیی نێوان هەردوولا.


وەرگێرانی لە عەرەبییەوە بۆ کوردی لە سایتی دەنگی ئەحواز.  لە لایەن سەربەست جاف
2013-12-11 23:59:10

10 ساڵ و 4 مانگ و 5 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©