بوش سه‌رۆک بارزانى دڵنیا ده‌کاته‌وه که له نیگه‌رانیه‌کانى گه‌لى کوردستان له راپۆرتى بێکه‌ر ـ هاملتۆن تێ ده‌گه‌ن
کوردستان تی ڤی.

13.12.06 “ KTV . ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له نێوان به‌ڕێزان جۆرج بوش سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌کانی عێراق قسه و باسیان لێ‌کرا. سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌و نیگه‌رانییه‌ی گه‌لی کوردستان کرد که له پاش راگه‌یاندنی راپۆرتی بێیکه‌ر هامڵتۆن که‌وته‌وه و سه‌رۆک بارزانیشی دڵنیا کرده‌وه که وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌و نیگه‌رانییه‌ی گه‌لی کوردستان تێده‌گات و پێش وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێک له باره‌ی سیاسه‌تی کارکردنی ئه‌مریکا له عێراق گوێ له راوبۆچوونی هه‌موو لایه‌ک ده‌گرێت و نیگه‌رانییه‌کان ره‌چاو ده‌کات.
هه‌ر له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا سه‌رۆک بوش پابه‌ندیی خۆی و وڵاته‌که‌ی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردوولا که سه‌رخستنی عێراقێکی فیدراڵ و دیموکراته بۆ سه‌رۆکی کوردستان دووپات کرده‌وه و ته‌ئکیدیشی له‌وه کرده‌وه که رێگا نادات کارێکی وا بکرێت زیان به‌و ده‌سکه‌وتانه بگات که به‌دی هاتوون.
2006-12-14 21:36:01
19 ساڵ و 2 مانگ و 5 کاتژمێر و 55 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان