پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک وتەبێژی گشتی یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران دیاریکرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک وتەبێژی گشتی یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران دیاریکرا.

کە بەتێکرای دەنگی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەو کۆبوونەوەی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێراندا عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەتا کۆنگرەی داهاتوو وەک وتەبێژی ئەو ڕێکخراوە هەڵبژێردرا.

عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان  وەک وتەبێژی گشتی  یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران  دیاریکرا.


 وێنه


لە کۆبوونەوەیەک دا کە زۆربەی لایەنەکانی ئەندام لەو یەکێتی یەدابەشدار بوون، عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک وتەبێژی  یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران دیاریکرا

لە پاش بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران لە رۆژی٥ دیسامبری ٢٠ ١٣ لە ئۆسڵۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ، ئەورۆ ١٣ / ١٢ / ٢٠ ١٣  بە مەبەستی درێژەدان بە درێژەی کاری کۆنگرەکەی ٥ دیسەمبەر، لایەنەکانی ئەندام لەو یەکێتییەØ› کۆبوونەوەیەکی ٢ کاتژمێرییان ڕێکخست و لە سەر چەند خاڵی گرنگی پێوەندیدار بە یەکێتی نەتەوە بندەستەکان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد،
یەکێک لەو خاڵانە هەڵبژاردنی وتەبێژی ڕەسمی یا بەرپرسی کاری یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران بوو، کە بەتێکرای دەنگی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەو کۆبوونەوەی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێراندا عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەتا کۆنگرەی داهاتوو وەک وتەبێژی ئەو ڕێکخراوە هەڵبژێردرا.


یەکێتی نەتەوە بندەستەکانی ڕێژیمی ئێران لە ٢٨ /  ٩ / ٢٠ ٠ ٦ لە شاری  تۆرەنتۆی کانا دا و بە بەشداری چەندین لایەنی سیاسی لە نەتەوە جیاواز و  بندەستەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دامەزراوە. لەو ماوەدا٤ کۆنگرەی لە هەر یەک لە وڵاتەکانی کانادا، بریتانیا، بێلژیک و  نۆروێژ گرێداوە.
وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان ئەو سەرکەوتنە لە بەڕێز عارف باوەجانی و گشت ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز دەکەین.


ناوەندی ڕاگەیاندنی


پارتی سەربەستیی کوردستان


١٣ / ١٢ / ٢٠ ١٣  
2013-12-13 15:57:29

10 ساڵ و 3 مانگ و 1 کاتژمێر و 8 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©