کورد دەبێتە خاوەن کۆدی ئینتەرنێت

باس
کورد دەبێتە خاوەن کۆدی ئینتەرنێت

لە نزیکترین کاتدا داخوازێک بۆ دامەزراوەی نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردنی ئینتەرنێت (Internet Corporation for Assigned Names and Numbers-ICAAN) بەرز بکەنەوە و داوای کۆدی (.kur) بۆ کوردستان بکەن. کۆدەکە بۆ هەموو گەلی کوردستان دەبێت و کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان و هەندەرانیش دەتوانن بەکاری بهێنن.



کورد دەبێتە خاوەن کۆدی ئینتەرنێت





وێنه
هەندێک کۆمەڵە و ڕێکخراوی کوردی بەنیازن بەمەبەستی بەدەستهێنانی کۆدێکی ئینتەرنێتی تایبەت بە کورد، داوایەک بۆ دامەزراوەی (ICAAN) بەرز بکەنەوە. پێشتریش گەلانی کەتەلۆن و باسک داوای کۆدی تایبەت بە خۆیان کردووە و لە داخوازەکانیاندا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.


هەر وڵاتێک کۆدێکی ئینتەرنێتی تایبەت بە خۆی هەیەØ› بۆ نموونە: ئەڵمانیا (.de)، سوێد (.se)، ئێران (.ir) و هتد... بەڵام مەرج نییە تەنیا دەوڵەتە سەربەخۆکان کۆدی ئینتەرنێتیان هەبێت. بەڵکوو گرووپە کولتوورییەکان، گەلانی بێ دەوڵەت و هەرێمەکانیش بۆیان هەیە داوای کۆدی تایبەت بە خۆیان بکەن. 


تا ئێستە چەند گەلێکی وەک کەتەلۆن (.cat)، باسک (.eus)، گالیسی (.gal)، بریتۆن (.bzh) و سیکەلی ڕۆمانیا (.sik) داوای کۆدی ئینتەرنێتی تایبەت بە خۆیان کردووە و هەندێکیان بەدەستیان هێناوە و ئەوانی تریش لە قۆناغی بەدەستهێنان نزیک بوونەتەوە. 


ئەم کۆدانە بەشێوەیەکی گشتی بەمەبەستی ئافراندنی کولتوورێکی دیاریکراو و پێشخستن و گەشەپێدانی زمان بەکار دەهێندرێن. ئەو گرووپانەی کە کۆدی ئینتەرنێتی تایبەت بە خۆیان وەرگرتووە، هەندێکیان لە وڵاتەکانی خۆیاندا خاوەن سیستەمی ئۆتۆنۆمی یان فیدراڵین و هەندێکیشیان هیچ قەوارەیەکی سیاسییان نییە. کۆدی دەوڵەتە سەربەخۆکان لە دوو پیت و کۆدی گرووپ و گەلانی بێ دەوڵەت بەشێوەیەکی گشتی لە سێ پیت پێکدێت. 


لێپرسراوێکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP) لە ئامەد بە ماڵپەڕی (خەبەر دیاربەکر)ی ڕاگەیاندووە کە کەسانێکی شارەزای بواری ئینتەرنێت لە ئامەد خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا داخوازێک بۆ دامەزراوەی نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردنی ئینتەرنێت (Internet Corporation for Assigned Names and Numbers-ICAAN) بەرز بکەنەوە و داوای کۆدی (.kur) بۆ کوردستان بکەن. کۆدەکە بۆ هەموو گەلی کوردستان دەبێت و کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان و هەندەرانیش دەتوانن بەکاری بهێنن. 


بەپێی هەمان سەرچاوە، تورکیا ناتوانێت تەگەرە بۆ دانانی کۆدی ئینتەرنێتی تایبەت بە کوردستان دروست بکات، چونکە دامەزراوەی ئاماژە بۆکراو کە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە دامەزرێندراوە و تەنیا وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا مافی ڤیتۆی تێدا هەیە. 


ئەو گەلانەی کە کۆدی ئینتەرنێتی تایبەت بە خۆیان بەدەستهێناوە، باس لە سوودەکانی ئەو هەنگاوە دەکەن، بەتایبەتی بۆ ئەو گەلانەی کە نشتیمانیان بەسەر وڵاتاندا دابەش کراوە. بۆ نموونە، ڕۆڵەکانی گەلی کەلت کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا دەژین و هەڕەشەی فەوتان لەسەر زمان و کولتووریان هەیە، کۆدی (.ker)یان بەدەست هێناوە و دەڵێن لە سایەی بەکارهێنانی ئەو کۆدەدا خەریکە لەبەرەوە زمانەکەیان دەگەشێتەوە و هەستی نەتەوەیی لای گەنجەکانیان پەرە دەسێنێت. گەلی گالیسیش کە کۆدی (.gal)یان هەیە، لە ماڵپەڕی تایبەت بە کۆدەکەی خۆیاندا نووسیویانە: ’ئەگەرچی لە ڕووی جوگرافییەوە دابەش کراوین، بەڵام لە ڕووی زمان و مێژوو و کولتوور و پەیوەندیی کۆمەڵاتەییەوە پێکەوە بەستراوین.’


ماڵپەڕی (خەبەر دیاربەکر) بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیی کردووە بە لێپرسراوێکی (ICAAN)وە بەناوی کیم داڤیس و ئەویش لە وەڵامدا گوتوویەتی: ’هیچ تەگەرەیەک لەئارادا نییە بۆ ئەوەی کورد داوای کۆدی (.kur) یان کۆدێکی هاوشێوەی ئەو بکات.’ 


بەپێی لێدوانی داڤیس، ماوەی پێشکەشکردنی داخوازی بۆ ساڵی ٢٠ ١٢ کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هەر کاتێک سەرلەنوێ دەرگای وەرگرتنی داخوازی بکرێتەوە، ئەوا کورد دەتوانن داخوازینامەی خۆیان پێشکەش بکەن.



لە ماڵپەری باس وەرگیراوە
2013-12-19 11:56:26

10 ساڵ و 4 مانگ و 23 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©