خۆ سوتاندن‌و خۆ کوشتن یاخود سوکایه‌تی به‌خۆ کردن?
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
گه‌ر ئێمه سه‌یرێکی ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که له وڵاته‌که‌ی ئێمه‌دا خۆکوشتن یان خۆسوتاندن ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ده‌بێت بڵێین زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر سێی کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌ده‌ست نه‌خۆشی ده‌رونییه‌وه ده‌ناڵێنن.
خۆ سوتاندن‌و خۆ کوشتن یاخود سوکایه‌تی به‌خۆ کردن?
مرۆڤ جواترین زینده‌وه‌ره له‌سه‌ر زه‌مین وه هه‌روه‌ها به شارستانێتی له زینده‌وه‌ره‌کانی دی جیاده‌کرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌که‌مداو له سه‌رده‌می فڕین‌و ته‌کنه‌لۆژیاو سات به سات پێشکه‌وتندا هێشتا مرۆڤ به‌های خۆی نازانێت.
له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا دیارده‌ی خۆکوشتن به‌دی ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها له‌و که‌سانه‌دایه که به‌هۆی کاره‌ساتێکه‌وه یان کێشه‌یه‌کی تایبه‌تییه‌وه توشی نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی بوون.
گه‌ر ئێمه سه‌یرێکی ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که له وڵاته‌که‌ی ئێمه‌دا خۆکوشتن یان خۆسوتاندن ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ده‌بێت بڵێین زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر سێی کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌ده‌ست نه‌خۆشی ده‌رونییه‌وه ده‌ناڵێنن.
به‌ڵام له‌بری به‌ره‌نگاری بونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده ترسناکه له وڵاته‌که‌ماندا به‌داخه‌وه هاندانێک ده‌بینین یاخود چه‌ندان که‌سی ئاسایی که‌سانی تر به بێ هۆ توشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌که‌ن، بۆ نمونه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆک عه‌بدوڵا ئۆجالان خۆیان ده‌سوتێنن له ته‌له‌فزیۆنه‌کان به شێوه‌یه‌ک نیشان ده‌درێن که پاڵه‌وان بن ئه‌مه‌ش بۆخۆی هانده‌رێکه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تێکی دیش هه‌مان کار ئه‌نجام بدات.
ڕاسته به‌ڕێز سه‌رۆک عه‌بدوڵا ئۆجالان شایه‌نی هه‌موو شتێکه به‌ڵام نه‌ک مرۆڤ سوکایه‌تی به‌لاشه‌ی خۆی بکات به‌ناوی خه‌باته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی خۆت بسوتێنی ده‌توانی چه‌ک هه‌ڵگریتو بچیته ڕیزی ژنه پێشمه‌رگه‌کانی پارته‌که‌ی به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه‌و له پێناویدا بمریت، به‌ڵام خۆسوتاندن به‌ڕاستی هیچ پێناسه‌یه‌کی جوان یان پاڵه‌وانیێتی تێدا نییه.
با بێینه سه‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤێکی کورد وا لێبکات هانا بۆ خۆکوشتن یان خۆسوتاندن به‌رێت....
گه‌ر ڕێز له به‌هاکانی مرۆڤ‌و مرۆڤایه‌تی بگیرێت هیچ مرۆڤێک بیر له له‌ناوبردنی خۆی ناکاته‌وه، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا تا ئێستا واتای مرۆڤایه‌تی له ناخی مرۆڤه‌کاندا ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه.
چه‌ن پرسیارێک که هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه‌ن.....
1- مامۆستا‌و خوێندکار هه‌ردوک مرۆڤن ئایا ئه‌بێت مامۆستایه‌ک چ مرۆڤایه‌تییه‌کی له خوێندکارێک زێده تر بێت?
له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا هه‌واڵی خۆکوشتنێکی دڵته‌زێنی لاوێکی خوێندکارم بیست که مامۆسته‌که‌ی سوکایه‌تی به مرۆڤایه‌تی ئه‌و خوێندکاره کردبوو. ئه‌و مامۆستایه‌ی که ده‌بێت مرۆڤایه‌تی فێری خوێندکاره‌کانی کات سوکایه‌تی به ووشه‌که کردووه. له‌به‌رچاوی هه‌موو خوێندکاره‌کان ئه‌و لاوه‌ی داوه‌ته به‌ر شه‌ق، ئاخۆ تاوانی ئه‌و خوێندکاره چی بێت تا سوکایه‌تییه‌کی وای پێ بکرێت له‌لایه‌ن هاومرۆڤێکه‌وه. سێرکه چۆن ناخی ئه‌و لاوه کاول کراوه، ده‌رونی چۆن بریندار بووه، جا که ئیتر به‌دوای خۆکۆشتندا گه‌ڕا ئێمه چیمان پێ ئه‌وترێت? بێگومان هیچ....
ئه‌مه ته‌نها نمونه‌یه‌که له ده‌ریای سوکایه‌تی کردن به مرۆڤایه‌تی له وڵاتی ئێمه‌دا.
2- ئایا دابڕان له ئازیزێک کۆتایی ژیانه?
زۆر ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌داو له سه‌رتاپای جیهاندا به‌هۆی دابڕان له خۆشه‌ویسته‌که‌یانه‌وه په‌نا بۆ خۆکوشتن‌و خۆ سوتاندن ئه‌به‌ن. ئه‌مه له لێکۆڵینه‌وه‌کانیشدا ئاماژه‌ی پێکراوه که نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونییه‌و ڕو ده‌کاته ئه‌م که‌سانه‌و زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ناخیاندا، به‌ڵام بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش ده‌رمان هه‌یه که له وڵاتی ئێمه‌دا زۆر که‌م به‌کار دێت.
له ڕێی ڕاگه‌یاندنو هونه‌ره‌وه ده‌توانین ئه‌و ڤایرۆسه ده‌رونییه له ناخی ئه‌و که‌سانه‌دا بسڕینه‌وه، با به به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئازاره‌کانی ئه‌م جۆره که‌سانه باس بکرێت‌و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکرێت با له ڕێی زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنیو فیلم‌و گۆرانی‌و هۆنراوه‌وه به‌و که‌سانه نیشان بده‌ین که دووای وه‌رینی گوڵ خونچه ده‌ڕوێت.
3- بۆ بهێڵین باوه‌ڕمان به‌خۆمان لاواز بێت?
دیاره پیاوسالاسری له وڵاتی ئێمه‌دا به ڕێژه‌یه‌کی ترسناک له‌به‌رچاوه.
ڕۆژانه ده‌بیستین یان ده‌خوێنینه‌وه ئافره‌تێک له‌به‌ر ماڵی خه‌زورانی یان له داخی مێرده‌که‌ی یان له‌به‌ر باوک‌و براکانی خۆی سوتاندووه.... ئاخر با بپرسین بۆ? بۆچی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا باوه‌ڕی به که‌سایه‌تیو مرۆڤایه‌تی خۆی هێنده که‌مه? بێگومان ئه‌مه چه‌ن هۆکارێکی هه‌یه که دیارن‌و چه‌ند هۆکارێکیش هه‌یه که تا ئێستا شاردراوه‌ن.
نه‌خوێنده‌واری هۆیه‌کی زۆر گرنگه، ده‌بینین زۆرینه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خۆیان ده‌سوتێنن دانیشتووی لادێکانی کوردستانن وه زۆرینه‌شیان یان نه‌خوێنده‌وارن یاخود له کاری پراکتیزدا بێ ئه‌زمونن.
4- ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی به‌ناوی مافی ئه‌فره‌تانه‌وه له شار‌و دێکانی وڵاته‌که‌ماندا بڵاوه‌یان داوه ئیشیان چییه?
ڕێکخراوه‌کانی ژنان‌و مافه‌کانیان چه‌ند ئارمانجێکی دیاریکراویان هه‌یه که تا ئێستا زۆر که‌م به‌دیهێنانیانمان دیتووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌م ئاکتیڤی ئه‌و ڕێکخراوانه به‌شێوه‌یه‌کو به لایه‌کی دیشه‌وه بۆ بێ باوه‌ڕی و ترسی ئافره‌ت له که‌سایه‌تی خۆی.
گه‌ر باوکێک به‌زۆر کچه‌که‌ی خۆی بدا به شوو کچه‌که ئه‌و تووانایه‌ی نییه ڕوو له ڕێکخراوێک بکات چون ترس باڵی به‌سه‌رتاپایدا کێشاوه، هه‌نێ جاریش گه‌ر یه‌کێک له‌و جۆره کچانه ڕوو له رێکجراوه‌کان بکه‌ن گوێیان بۆ نابیسترێتو یارمه‌تییان نادرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌شایه‌ری تا ئێستا به هێز تره له مرۆڤایه‌تی له وڵاتی ئێمه‌دا.
5- ڕاگه‌یاندن له کوێیه?
کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له هه‌موو وڵاتێک‌دا زیاتر له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یان لێ ده‌کرێتو ده‌خرێنه به‌رچاوی هاوڵاتیان، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا ڕاگه‌یاندن ڕۆڵێکی نه‌بینراو یان ئێجگار کزی هه‌یه.
بۆ نمونه کێشه‌کانی سه‌رڕه‌شه‌کانی وڵاتی هۆڵندا له ته‌له‌فیۆنه‌کاندا له‌لایه‌ن وه‌زیره‌کانه‌وه باسیان لێ ده‌کرێت، که‌چی لای ئێمه گه‌ر کاربه‌ده‌ستێک یاخود وه‌زیرێک خۆشی دروستکه‌ری کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یاخود ڕوخێنه‌ری که‌سایه‌تی هاوڵاتییه‌کیش بێت که‌س لێی ناپرسێته‌وه‌و بێزیشی نایه ڕوو له ته‌له‌فزیۆنێک بکات.
به‌رنامه ئاینییه‌کان زۆرن بۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نادوێن? ڕێژه‌ی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه ئیسلامن یان کاتۆلیک یان کرستیانن له هه‌موو ئاینه ئاسمانیه‌کانیشدا خۆکوشنتنو خۆ سوتاندن گوناهێکن لێبوردنیان نییه لای خوداوه‌ند.
ئه‌مانه چه‌ن دڵۆپێ بوون له ڕوباری ئه‌و باسانه‌ی که ده‌بێت له‌م باره‌یه‌وه بکرێن ، له‌کۆتاییدا ته‌نها ئه‌وه ماوه که بڵێم مرۆڤ به ڕێزگرتن له مرۆڤایه‌تی خۆیه‌وه مرۆڤه ....
با ئێمه‌ش به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو مرۆڤێک بکه‌ین بێ جیاوازی....با ڕێز له که‌سایه‌تی یه‌کدی بگرین‌و باوه‌ڕمان به خۆمان به‌هێز بێت....با چیتر سوجده بۆ خۆبه‌ده‌ستدانه‌وه نه‌ده‌ینو سوکایه‌تی به لاشه‌و که‌سایه‌تی خۆمان نه‌که‌ین، چون ئێمه‌ی مرۆڤ زۆر به‌نرخترین له‌وه‌ی که خۆمان به ئاگاین لێی.....
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا
2006-12-10 22:50:46
19 ساڵ و 2 مانگ و 4 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان