شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بە ڤیدۆ و بە تێکست: قسەکانی عاف باوەجانی لە کردنەوەی کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان ٦ دیسەمبەر ٢٠ ١٣ لە ئۆسڵۆی پایتەخت نەرویج.

عارف باوەجانی
بە ڤیدۆ و بە تێکست: قسەکانی عاف باوەجانی لە کردنەوەی کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان ٦ دیسەمبەر ٢٠ ١٣ لە ئۆسڵۆی پایتەخت نەرویج.

لە و هەموو نەهامەتیە تاڵانەی ژیانیان هەرگیز کۆڵنیان نەداوەو کۆڵنادەن. بەرخۆدان و خەبات بە شێوەی سەردەمیانە بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ و ئاشتی و تەبایی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین و جیهان بەردەوامە. زمانی کوردی و کولتوری کوردی و ئاڵای کوردایەتی هەر پارێزراوە. بە قسەی زۆر لە مێژوونووسانی جیهان بەمەی کورد وتراوە مێژووی خۆراگر.

بە ڤیدۆ و بە تێکست:  قسەکانی عاف باوەجانی لە کردنەوەی کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان ٦ دیسەمبەر ٢٠ ١٣ لە ئۆسڵۆی پایتەخت نەرویج.
وێنه
تێ بی نی : ڕاستەوخۆ قسەکانی بەڕێز باوەجانی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەشی میوانان دەکرا کە لە گرتە ڤیدۆیەکە دەبینرێت.
بەڕێزان بەشدارانی ئازیزی کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان.
 میوانانی قەدر گرانی بەشدار لە وڵاتانی جیاواز لە جیهانەوە. وەک کوردستان، نەرویج، ئەمریکا، بەریتانیا، فەرانسە، سوید، ئەحواز، بەلوچستان.
بە ناوی لێژنەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان و گشت کوردێکی لیبراڵخواز سوپاسی بەشداری هەموو لایەکتان دەکەین.
بەشدارانی هێژا.
کوردستان ئەو وڵاتە دابەشکراوەی زیاد لە ٥٠  ملۆێن کوردە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.
واتە گەلی کورد بێجگە لەوەی لە سەر خاکی کوردستانی مەزن خۆیان لە لایەن ٤ وڵاتی وەک ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا داگیرکراون. مێژووی یەکەم داگیرکاری کوردستان بۆ ١ مانگی  دیکە پێدەنێتە ٥٠ ٠  ساڵی تەواو. واتە ڕێکەوتننامەی چاڵدران کە لە ١٥١٤دا بوو، ئیستاش بەرەو پێشوازی ٢٠ ١٤ دەرۆین. کورد لەو ماوەدا بەردەوام بە مەبەستی لە بەیندانیان لە لایەن داگیرکەرانەوە تووشی پلانی دوورخستنەوە و کوشتن و قەتڵ و عام و  جینوساید بووەتەوە. لە ماوەی ئەم ٥٠ ٠  ساڵە کورد پەریوەی جیهان بووە، واتە ئیستا کورد هەر لە سەرخاکی کوردستان ناژی، بگرە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی، وەک ئوروپاو ئەمریکا و ئۆسترالیاو ئەفریقا و ئاسیا دەژی.
بە پێێ هیندیک سەرچاوەیی جیاواز باس لە  زیاد٥  ملۆێن کوردی پەریوەی وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکایی و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دەرکرێت. هەروەها لەو سەردەمانەی کە کورد دابەشکرا. زۆربەی کوردەکانیش بە ناچاری یا بە زۆرە ملی دوورخرانەوە بۆ ناوچەکانی یەکێتی سۆڤیەتی کۆن، کە ئیستا دەتوانین بڵێێن کە کوردەکان دانیشتووی زیاد لە ١٠  وڵاتی یەکێتی سۆڤیەتی کۆنن. هەروەها بە سەدان هەزار کورد بۆ لای خۆراسان و تاران و قەزۆێنی ئێران دوورخراونەتەوە کە ئسیتا ژمارەیان لە نێوان ٢ ملۆین مەزندە دەکرێت. هەروەها کورد لە چەند ناوچەیەکی لوبنان کە ئیستا ژمارەیان لە سەرەوەی ٢٥٠  هەزار کەس باسدەکرێن، بێجگە لەوەش کە ژمارەی کەمی کورد لە وڵاتانی دیکەی عەرەبیدا هەن.
ئەوەی زۆر گرنگە و پێویستە چاودێران و لێکۆڵێنەرەوان لە بواری نەتەوەیی خۆراگرەوە لە سەری بکۆڵنەوە ئەوەیە، کە ئەم گەلە پر لە کارەساتە، لە و هەموو نەهامەتیە تاڵانەی ژیانیان هەرگیز کۆڵنیان نەداوەو کۆڵنادەن. بەرخۆدان و خەبات بە شێوەی سەردەمیانە بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ و ئاشتی و تەبایی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین و جیهان بەردەوامە. زمانی کوردی و کولتوری کوردی و ئاڵای کوردایەتی هەر پارێزراوە. بە قسەی زۆر لە مێژوونووسانی جیهان بەمەی کورد وتراوە مێژووی خۆراگر.
من لێرەدا دەمەوێ ئاماژە بە بەشداری خۆم بکەم لە کۆنگرەی نێوەنەتەویەی لیبراڵەکانی جیها ن لە  ئابیدجانی پایتەختی وڵاتی ساحیل و ئەلعاج لە باشوری ئەفریقا بکەم. کە لەگەڵ چەند وەزیری و سیاسەمەدارێکی ئەفریقایی باسی داگیرکاری سەردەمی پێشوومان دەکرد، کە من بە کورتی باسی خۆراگری کوردم دەکر. بۆم باسکردن دوای ئەو هەموو ساڵە داگیرکراوەییە ئیستاش بە کوردی قسە دەکەین و زمان و کولتوری خۆمان پاراستەوە. یەکێک لەوان وتی بەڕاستی پیویستی خۆراگری ئێوەی کورد بکرێتە وانە لە زانکۆکانی جیهانی بۆ ئەزموون وەرگرتن وەک نەتەوەیەکی خۆراگر باسبکرێت. هەر ئەو کەسە ڕایگەیاند کە ئێمە ماوەی ٥٠  ساڵ فەرانسە داگیری کردین، ئیدی هیچ کەس زمانی دایکی خۆی لە بیر نەماوەو، زمانی ڕەسمی وڵاتەکانمان هەموو زمانی فەرانسییە.
ناکریت ئاماژە بەوەش نەکەین کە لە مێژوودا هەڵەمان نەبووە، بە پێێ ئەو نەریتە کۆمەڵایەتی و پر لە کێشەیەی رۆژهەڵاتی ناڤین، هاندانی دەزگا سیخوریەکانی داگیرکەرانی کوردستان ئێمەی کوردیش لە چوارچێوەی ئەو جۆگرافیا هەڵکەوتووە تووشی زۆر کێشەی ناوخۆیی بووین. بەڵام بە پێێ تێپەربوونی هەموو ئەو قۆناخانە کوردایەتی و ڕزگاریخوازی لە پلەی سەرەوە بووە.ئیستا بە خۆشییەوە بەهۆی گۆرانکارییەکانی ماوەی١٠ ساڵ پێشەوە، دۆزی کورد لە ژێر دەسەڵاتی٣ وڵاتی داگیرکەر گۆرانی بەسەردا هاتووە. کە بەشی بندەستی ئێراق  لە ئاستێکی زۆر باشدایە، نزیک بە ٦٠  خاکی ئەو ناوچانەی کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە تا ڕادەیەک بەشێوەی سەربەخۆ کاروباری ئەو ناوچانە بەڕێوە دەبات. لە ئاست جیهاندا وەک وڵاتێکی تایبەت هەڵسکەوتی لەگەڵ دەکرێت
بەڕێزان ئەوەی کە لێردەا بۆی کۆبووینەتەوەو ئامانجی سەرەکی ئەم کۆنگرەیە، ئەوەیە کە بڵێین کورد وەک نەتەوەیەکی خۆراگر و بەردەوام لە خەباتی سیاسیدا بووە. لە نێۆ ئەم ٥٠  ملۆینەدا کورد لە هەمو چەمک و دەستواژە سیاسیەکی مۆدێرن بەشداری هەبووەو بە مەبەستی ڕزگاری گەلەکەی کەڵکی لێوەرگرتووە. بە تایبەت ئیستا یەک حیزبی کوردستانی بە فەرمی ئەندامە لە ڕێکخراوی سوسیال ئینتەرناشیونال و چەندین ڕێکخراوی سیاسی کوردستانیش وەک ئەندامی چاودێرن لەو ڕێکخراوە نزیکن. هەروەها جوڵانەوەی کورد لە سەدەکانی پێشوودا زۆربەیان لایەنی کۆمۆنیستی و ماویستی و مارکسیستی و لینینی بوون. ئەمانە هەر یەکەو بە پێێ تێپەربوونی مێژوو سەلماندویەتی کە ناتوانن وڵامدەری ویستی ڕزگاریخوازی  وڵاتخوازی گەلی کورد بن.  بەڵام تەنیا چەمکێک یا ئایدولۆژیایەک لە کوردستان بە شێوەی فەرمی کاری بۆ نەکراوە، یا بە واتایەکی دیکە بڵێین بۆ هەوێنی پێشکەوتنی کۆمەڵگاو ڕزگاری ولات کەڵکی لێوەرنەگیراوە: ئەویش لیبراڵدیمۆکراتە.
دیارە لە مێژووی جوڵانەوەکانی گەلەکەماندا ناڕاستەوخۆ زۆر شۆرشی پێشوو ئیستاش هەن کە لە لیبرالدیمۆکرات بوون، یا بەو شێوە کاریان کردوە. نموونەی زیندوو شۆڕش و دەوڵەتەکەی شێخ مەحمودی مەلیک بووە. کە لەو ماوەدا پارەی کوردی  لە چاپداوە، هەوڵی داوە کوردستانیش وەک وڵاتانی دراوسێ لە بواری ئابوریی و پێشکەوتنەوە  ببوژێنێتەوە. بەڵام مخابن بەرژەوەندییەکانی ئەو کاتەی وڵاتانی حاکم لە سەرەوەی هەموویانەوە بەریتانیای مەزن ئەو شۆرشەی شێخ مەحمود کۆتایی پێهات. ئیستا زۆر لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی بەرەو هزری لیبراڵیەتەوە هەنگاویان ناوە، بەڵام بە فەرمی ئاماژەیان پێنەکردوە. دروستبوونی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری ٢٠ ١٢ چەترێک دەبێت بۆ کۆکردنەوەی پارت و لایەن و ڕێکخراو کەسایەتییە لیبراڵە کوردستانیەکان.
لیبرالیزم:  لە سەر پێناسەیەکی کورت و پوختە بە لیبرالیزم، من بابەتێکم بە زمانی کوردی ئامادە کردوە بۆ کوردستانیانی هێژا. کە لەبەشی کوردی کۆنگرەکەماندا پێشکەشی دەکەم و لیرا نامەوێ لە کاتەی ئیوە بگرم. بەڵام بە کورتی دەڵێم کاتێک باس لە لیبراڵیەت دەکرێت بە شێوەی جۆراوجۆر پێناسەی بۆ دەکرێت. چوون لیبرالیزم ئایدولۆژیایەکی بەسراو نییە، هەر بە یەک شێوە کەڵکی لێوەر بگیرێت. لیبراڵیزم دەتوانێ بە پێێ هەڵکەوتەی سیاسی و جۆگرافی هەر گەل و وڵاتێک، لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتە بە مەبەستی پێشکەوتنی ئازادی و دیمۆکراتی و بووژانەوەی ئابوری و پێشەسازی کەڵکی لێوەربگیرێت.
سەرهەڵدانی شۆرشە بە ناوبانگەکەی پێشەسازی لە فەرانسە کە ئیستا بووەتە گرنگترین لاپەرەی مێژووی ئوروپا شۆرشی لیبراڵەکان بووە. لەو کاتەوە تا ئیستا ئەو ئەزموونە لە جیهان بەرەو پێشکەوتن دەچێت. هەرکام لەو وڵاتانەی جیهان کە لەو سیستەمە کەڵکوەردەگرن بوونەتە وڵاتی پێشکەوتن لە بوارەکانی دیمۆکراتی و ئازادی و خاوەن ئابوری بە هێز.
ئێمەی کوردیش پێویستە خۆمان لەم چەمکە پێشکەوتووەی بواری ئازادی و دیمۆکراتی و مافی مرۆڤ و ئابوری  خۆمان نزیککەینەوە. هەروەها لێرەدا پێویستە بانگێشەی  گشت ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی جیهانی، بە تایبەت ڕێکخراو لایەنە سیاسی و مەدەنییەکانی لیبرالیزم و لیبراڵدیمۆکرات، لیبرال سوسیالیست دەکەین. کە پشتگیری لە دۆزە ڕەواکانی گەلی کورد بکەن. کوردستان وڵاتێکە بە مێژووەکەی، بە کەلتور و زمان و خۆراگرییەکەی، بە ئابورییە بە هێز و پربەرەکەتی سەر خاکەکەی، سەلماندۆێتی کە ناتوانرێت بشاردرێتەوە. تەماحی ئابورییەکەی وایکردوە داگیرکەران پێداگری لە سەر داگیرکردنی ئەو خاکە بکەنەوە.
پشتگیری ئێوەی بەڕێز لە دۆزی ڕەواو ئاشتئخوازانەی گەلی کورد، پشتگیرییە لە گرێیەکی سیاسی ٥٠  ملۆین خەڵک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە تا ئەو گرێ نەکرێتەوە، هەرگیز ئاشتی لەو ناوچە جێگەی خۆی ناگریت. من لە کۆتاییدا هیواخوازم، کە ئەم یەکێتییەی لیبراڵەکانی کوردستان بە هاوکاری و پشتگیری سیاسی ئێوەی هێژا بتوانێت ساڵانە درێژە بە چالاکیە سیاسیەکانی خۆی لە وڵاتانی جیاواز بدات. داواکارین دۆست و پشتیوانێکی هەمویشەییمان بن.

بە هیوای کۆنگرەیەکی پردەسکەوت و سەرکەوتوو بۆ هەموومان.

بۆ بینینی  تەواوی قسەکان بە کوردی و وەرگێرانیشی بە زمانی ئینگلیزی کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.  
http://www.youtube.com/watch?v=jDgSdMVI07k&feature=youtu.be
2013-12-24 01:30:57

12 ساڵ و 1 مانگ و 2 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©