لە پێوەندییەکی تەلەفونی نێوان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ بەڕێز بەهمەن حسێن، پیرۆزبایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک ئاراستەی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
لە پێوەندییەکی تەلەفونی نێوان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ بەڕێز بەهمەن حسێن، پیرۆزبایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک ئاراستەی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.

بەڕێز باوەجانی ڕایگەیاند کە لە سەرەتایی دروستبوونی پ س ک لە ٨ ساڵ پێشەوە بەردەوام پێوەندی گەرم لە نێوان هەردوو حیزبدا هەبووە، بۆیەش بە ئەرکی خۆمان دەزانن کە لە چوارچێوەی پرینسیپی دۆستایەتی سیاسی نێوانمان،

لە پێوەندییەکی تەلەفونی نێوان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ بەڕێز  بەهمەن حسێن، پیرۆزبایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک  ئاراستەی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.
وێنه
ئێوارەی رۆژی ١٨ / ١/ ٢٠ ١٤ کە رۆژی کۆتایی کۆنگرەی هەشتەمی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بوو، بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە هەواڵی سەرکەوتووانەی کۆتایی کۆنگرەی حیزبی دۆست، بە تەلەفون لەگەڵ بەڕێز بەهمەن حسێن ئەندامی هەڵبژێردراوی سەرکردایەتی حیزبی ناوبراو، پیرۆزبایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانی ئاراستەی گشت ئەندامان و سەرکردایەتی نۆی کۆنگرەی هەشتەمی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.
بەڕێز باوەجانی ڕایگەیاند کە لە سەرەتایی دروستبوونی پ س ک لە ٨ ساڵ پێشەوە بەردەوام پێوەندی گەرم لە نێوان هەردوو حیزبدا هەبووە، بۆیەش بە ئەرکی خۆمان دەزانن کە لە چوارچێوەی پرینسیپی دۆستایەتی سیاسی نێوانمان، دەسپێشخەرانە لە سەرکەوتنی کۆنگرەو ئاکامەکانی بپرسینەوە.
بەڕێز بەهمەن حسێن بە ناوی گشت هەڤاڵانییەوە سوپاس و پێزانی حیزبەکەیانی گەیاندە سەرکردایەتی پ س ک.  کورتەیەکی لە سەر گۆرانکاریە نۆییەکانی ناو کۆنگرەکەیانی ئاراستەی بەڕێز باوەجانی کرد.
لە درێژەی زیاد لە ١٥ خولەک ئاخاوتنی ٢ لایەنە، باس لە هیندێک کاری دیپلوماتی دوو لایەنەکرا، کە لە داهاتوودا لە نێوان بەشی پێوەندییەکانی هەردوولایەن کاری لە سەر بکرێت.


ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان


١٨ / ١ / ٢٠ ٠ ١٤


 


 
2014-01-18 17:25:32

10 ساڵ و 3 مانگ و 2 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©