شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پسک بە بۆنەی ٦٨ مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پسک بە بۆنەی ٦٨ مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

کۆماری کوردستان لە کاتێک دا ڕاگەیەندرا کە لەمێژ نەبوو بە هۆی بوونی هێزەکانی (متفقین) لەم مەڵبەندە کوردان بە ئاسوودەیی نەفەسێکی ئازادیان هەڵدەمژی، ئاشکرایە کە هەر ئەم هۆکارەش بووە پاڵنەر بۆ دامەزراندنی کۆماری کوردستان و بوژاندنەوەی بیری نەتەوایەتی. بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان

 پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پسک بە بۆنەی ٦٨ مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان


 
وێنه

نەتەوەی وڵات داگیرکراوی کورد!


کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!


لاوانی جیاوازیخواز و ناسیۆنالیستی کورد!


٢ی ڕێبەندان ٦٨ مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و نەتەوەی گەورەی کورد بە تایبەتی پیرۆز بێت.
٦٨ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی ٢ی رێبەندانی ساڵی ٢٦٤٥ دا، شاری مهاباد بوو بە مەیدانی بڕیارێکی گرنگ و مێژویی و لە بڕیار و ڕاگەیەندنێکی رسمی کە لەلایەن پێشەوا قازی موحەمەدەوە ڕاگەیەندرا، ئەو شارە بوو بە مەکۆی کۆکردنەوەی بیرە نەتەوەییەکان لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی دا، مهاباد بە گشتی و مەیدانی چوارچرا بەتایبەتیی شانازیان بەخۆوە دەکرد کە یەکەم کۆماری کوردستان لەم مەڵبەندە و لە ژێر تیشکی چوار چرا و بۆ یەکەم جار لە مێژووی پڕ سەرەوەری نەتەوەی گەورەی کورد و لەسەر دەستی پێشەوای مەزن ڕادەگەیەنرێت. ڕۆژی ٢ی ڕێبەندانی ٢٦٤٥  هەزاران کەس لە خەڵکی شاری مهاباد و دەورو بەری و بە ئامادە بوونی بەشێکی بەرچاو لە خەباتگێڕانی بەشەکانی دیکەی کوردستان لە مەیدانی چوار چرای شاری مهاباد، پێشەوای مەزنی کورد، جەنابی قازی موحەممەد ڕەسمەن کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند، هەر دوا بە دوای ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، خودی پێشەوا قازی موحەمەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری کورد لە مێژوو دا. بە ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، خۆشی و شادی کەوتە دڵی رۆڵەکانی نەتەوەی گەورەی کورد و لە هەمانکاتیشدا خەم و ماتەم بووە میوانی داگیرکەرانی کوردستان.


کۆماری کوردستان لە کاتێک دا ڕاگەیەندرا کە لەمێژ نەبوو بە هۆی بوونی هێزەکانی (متفقین) لەم مەڵبەندە کوردان بە ئاسوودەیی نەفەسێکی ئازادیان هەڵدەمژی، ئاشکرایە کە هەر ئەم هۆکارەش بووە پاڵنەر بۆ دامەزراندنی کۆماری کوردستان و بوژاندنەوەی بیری نەتەوایەتی. بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە لایەک نەتەوەی گەورەی کورد بۆ جارێکی دیکەش باوەڕ بەخۆ بوونی بۆ گەڕایەوە و، لە لایەکی دیکەشەوە ڕێژیمی داگیرکەری تارانی هیوابڕاو کرد لە بە ئێرانی کردنی کوردستانی هەمیشە کورد. بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ئاڵا و لەشکر و نێوی ئێران لە سەر کوردستان سڕایەوە و نەتەوەی کورد بووە خاوەن نیشتمان و ئاڵا و سروودی نەتەوەیی و لەشکری خۆی، زمانی کوردی بوو بە زمانی ڕەسمی و کتێب و ڕۆژنامە و گوڤاری کوردی لە چاپ دران و چاوی منداڵانی کوردیان پێ گەشایەوە، ڕادیۆ و شانۆ و سینەما بە زمانی شیرینی کوردی دەپەیڤین، کوردان بۆ خۆیان بەڕێوەبەری وڵات و هەر بۆخۆشیان خزمەتکار و گیان فیدای وڵاتی خۆیان بوون، ژنانی چەوساوەی کورد ئازاد و سەربەست هاتنە مەیدان و ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیانیان دامەزراند و چالاکانە بەشداری ژیانی سیاسی بوون لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستان دا، کەمایەتی یە مەزهەبی و نەتەوەییەکانی دانیشتووی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵگای خەڵکی کورد مافی یەکسانیان هەبوو لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی دا، گومان لەوەدانی یە کە بە دامەزرادندنی  کۆماری کوردستان، رۆژهەڵاتی نێوراست بوو بە خاوەن یەکەم دەسەڵاتی ئازاد و دێمۆکرات لە مێژووی دورودرێژی خۆیدا، چون هەتا ئەو کاتەش هیچ دەسەڵاتێک نەبوو کە ڕێزی بەرانبەر بۆ کەمە نەتەوە و مەزهەبیەکان دابنێت و مافی یەکسانیان پێبدات، بەڵام ئەو یەکسانی یە لە کۆماری کوردستان دا رەنگی دابۆوە و  سەرجەم کەمە نەتەوە و مەزهەبی یەکان لەو دەڤەرەدا مافی بەرانبەریان پێ ڕەوابینرابوو.


  هەر چەندە کۆماری کوردستان ساڵێک لە تەمەنی پڕ لە شانازی تێپەڕ نەببوو کە کرا بە قوربانیی بەرژەوەندییە ئابووریەکانی ڕوسیای کۆمۆنیست و لە ئاکام دا کەوتە بەر هێرشی ناڕەوای دەسەڵاتدارانی تاران و تێک ڕوخێندرا و سەرۆک کۆمارەکەی لە سێدارە درا، بەڵام دامەزراندنی کۆماری کوردستان ئەوەی سەلماند کە کورد هیچ کات خۆی بە ئێرانی نەزانیوە و نازانێت و لە هەر هەل و دەرفەتێک دا ئامادەیە بۆ پێکەوەنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، گومان لەوەدانی یە کە کوردان زەبری زۆر گەورەیان وێکەوتوە و بۆ ماوەی کاتیی وازیان لە خەبات هێناوە، بەڵام هەرگیز تەسلیم بە ئیرادەی داگیرکەر نەبوونە و بەچۆکدا نەهاتوون و نایەن، دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری ساڵەکانی ٤٦ / ٤٧ و ٥٧ شاهێدی سەربزێوی و تەسلیم نەبوونی نەتەوەکەمانە بە ئیرادەی داگیرکەر.


وێڕای پیرۆزبایی دووبارەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە سەرجەم نەتەوەی گەورەی کورد، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان، داواکارین لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسی یە کوردستانییەکان بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی بە دەوڵەت بوونی نەتەوەی کورد و وەک ڕۆژی هەستانەوە و ڕابوون بە دژی داگیرکەران ڕێز بگرن. هەر لێرەوە داوادەکەین لە هێز و لایەنە سیاسی یەکانی کوردستان بۆ ئەوەی ڕۆژی دووی ڕێبەندان بکەن بە ڕۆژی یەکێتی نەتەوەیی و ڕۆژی هاوهەڵوێست بوون بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.


بەرز و بەڕێز بێت ٦٨ مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان


ئازاد و ئاوەدان بێت کوردستان


 


ئەنجومەنی سەرکردایەتی


پارتی سەربەستیی کوردستان


٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٣


 


 


 
2014-01-20 13:30:57

12 ساڵ و 1 مانگ و 14 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©