کورد‌و ڕاپۆرته‌که‌ی جه‌یمس بیکه‌ر هامڵتۆن....
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
کورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه، چه‌نده‌ها ده‌رفه‌تی له‌باری له ده‌ست داوه، ئه‌و پرسیاره‌ی لێره‌دا ده‌مانوه‌ستێنێت بۆیه، بۆ? بۆ ئه‌زمون له‌دوای ئه‌زمون دوباره ده‌که‌ینه‌وه? وه‌ک ده‌ڵێن مێژو خۆی دوباره ده‌کاته‌وه.
کورد‌و ڕاپۆرته‌که‌ی جه‌یمس بیکه‌ر هامڵتۆن....
وه‌ک هه‌مومان ئاگادارین چه‌ند ڕۆژێکه نیگه‌رانییه‌کی زۆر ڕووی کردۆته ماڵ‌و ناخی گشت کوردێک له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌هۆی ڕاپۆرته سڕ که‌ره‌که‌ی لیژنه‌که‌ی هامڵتۆن. منیش به ئه‌رکی خۆمم زانی که بیرۆکه گچکه‌که‌ی خۆم له‌م باره‌یه‌وه بخه‌مه ڕوو.
کورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه، چه‌نده‌ها ده‌رفه‌تی له‌باری له ده‌ست داوه، ئه‌و پرسیاره‌ی لێره‌دا ده‌مانوه‌ستێنێت بۆیه، بۆ? بۆ ئه‌زمون له‌دوای ئه‌زمون دوباره ده‌که‌ینه‌وه? وه‌ک ده‌ڵێن مێژو خۆی دوباره ده‌کاته‌وه.
به‌لایه‌ک ئاین ده‌که‌نه به‌هانه له‌لایه‌ک وڵاتانی دراوسێ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه بێگانه‌په‌رستی ئه‌مو ئه‌و، به‌ڵام ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌مڕۆش که‌له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان مه‌زن تره وا له ده‌ست ده‌چێت.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌نده‌ها پرسیاری تر ده‌بێ ئێمه جوگرافیای کوردستان‌و شوێنی هه‌ڵکه‌وتنی ئاڕاسته بکه‌ینو به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌کانو ئه‌مڕۆدا.
وه‌ک ده بینین کوردستان وڵاتێکی (قاڕییه) واتا ناکه‌وێته سه‌ر ده‌ریا، ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌سکه‌نده‌رۆنه ئه‌وا پێوستیمان به چه‌نده‌ها سه‌ده هه‌یه تا بگه‌ینه ئه‌و ده‌ریایه. که‌وا بو بمانه‌وێت یان نا ده‌بێت شۆڕش له لایه‌که‌وه کۆمه‌ک بکرێت چونکه به‌ته‌نها له ناوخۆدا ناکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنان به‌هێزن، واتا پێویستیمان به یاریده‌ده‌رێکی ئیقلیمی هه‌یه. ئیقلیمه‌که‌ش هه‌مووی دوژمنه چونکه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی کوردستانیان داگیر کردووه ده‌وری وڵاته‌که‌شیان داوین. بۆیه سیاسه‌ت مه‌دارانیش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن کورد جگه له شاخ دۆستی نییه. ئه‌وه‌ش بۆته هۆی تێکشکانی شۆڕشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی کورد، به‌ڵام ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی گۆڕانکارییه‌کی جیهانی بو نه‌ک شۆڕشێکی ناوخۆ بۆیه ده‌بێ زۆر ئاگاداری بین.
هه‌رچه‌نده له‌م ئه‌زمونه‌دا کورد ده‌ستکه‌وتی زۆری به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام گشتیان کاتین. بۆ ? له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد میلله‌تێکی خۆشباوه‌ڕه، چونکه ت ئه‌و ئه‌مه‌ریکایه‌ی که تا ئێستا دوو شۆڕشی له‌ناو بردین ئه،مڕۆ بۆته هاوپه‌یمانمان، به‌ڵام له ڕاستیدا وانییه، وه سه‌رکرده‌کانمان ته‌نها به ووته نه‌ک به نوسین بڕوایان پێ کردوووه، ئه‌وه‌تا زۆر به زه‌قی له ڕاپۆرته‌که‌ی (بێکه‌ر هامڵتۆن) ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌مه واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت?
ئه‌مه واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که نه پرس به کورد کراوه، نه بانگی ده‌که‌ن بۆ کۆبونه‌وه‌کان، وه ناوی کوردستانیش به‌و شێوه‌یه نه‌هاتووه که ئێمه چاوه‌ڕێ بوین.
ئایا ئه‌مه پاداشتی ئه‌وه‌یه که خزمه‌تی مارێنزو ئاڵای ئه‌مریکیمان کردووه? وه به گوڵباران پێشوازیمان لێ کردون به پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕاستی عیراق که بۆته قوڕاوێکو ئه‌مه‌ریکا به ئێمه ووشکی ده‌کاته‌وه.
ده‌با جارێکی دی بڵێین به‌سه خۆشباوه‌ڕی، به‌سه پشت به خه‌ڵک به‌ستن، به‌سه قۆرخی ده‌سته‌ڵات، با شه‌قامی کوردی بدوێ، وه شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕامیاری ڕۆشنبیری دروست بکات‌و دیسان شاخ بکاته‌وه تاکه دۆستی.
به بڕوای من پێویستیمان به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک هه‌یه که ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له مێژودا کراون دوباره‌ی نه‌که‌ینه‌وه‌و پارێزگاری له‌م ده‌ستکه‌وتانه بکه‌ین
1- ده‌بێت ماڵی کورد زیاتر ڕێکبخرێت، به واتایه‌کی ڕاسته‌قینه پێویسته پارته کوردستانییه‌کانیش وه‌ک هێز له‌گه‌ڵ دوو پارته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌دا کار بکه‌ن ته‌نها بۆ کورد.
2- ده‌بێ خۆمان زیاتر ئاماده بکه‌ین وه چاوه‌ڕێی هه‌موو بارێکی نا ئاسایی بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بین گه‌ر پێشهاته‌که‌ی بێکه‌ر هامڵتۆن بو به یاسایه‌ک له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا.
3- پێویسته باری که‌رکوک زیاتر ئارام بکرێته‌وه وه ململانێی حیزبی تێدا نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پشت‌و په‌نایه‌کی دی په‌یدا بکه‌ینو وه پێ داگرین له کوردستانییه‌تی شاری که‌رکوک، به وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانیدا.
4- ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا کاری به گۆڕانکارییه نوێکه کرد ئه‌وا پێویسته بیرێک له ده‌ورو پشتمان بکه‌ینه‌وه، به واتایه‌کی دی، ده‌بێ ڕێچکه‌یه‌ک بکه‌ینه‌وه له وڵاتانی ده‌ورو پشت واتا به‌و ڕسته‌یه کاربکه‌ین که ده‌ڵێ، دوژمنی دوژمنم دۆستمه.
5- په‌له کردن له‌یه‌کخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌کدار کردنی به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن‌و زیاد کردنی ته‌کتیکی سه‌ربازی. وه پاراستن‌و گه‌ر له توانادا بو به‌رهه‌م هێنانی بیره نه‌وته‌کانو زیاده تر کردنیان، تا باری ئابوری گوڕ تر بێت‌و بچه‌سپێندرێت.
6- پێ داگرتن له‌سه‌ر گۆڕانکاری نه‌کردن له ده‌ستوردا، چونکه ده‌ستیور چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی زۆر گرنگی تێدابو بۆ ئێمه‌ی کورد. له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌وڵ دان بۆ دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی ناوخۆی عیراق دژ به ڕاپۆرته‌که‌ی هامڵتۆن.
7- گه‌ر توانایه‌کی ته‌واوی ڕامیاری‌و دیبلۆماسیمان نه‌بو ئه‌و ساته ئێمه‌ش نه‌ک گۆماوێک ده‌بێت چه‌نده‌ها گۆماو هه‌ڵکه‌نین بۆیان.
8- خۆ تێکه‌ڵ نه‌کردن به‌و شه‌ڕه ناوخۆییه‌ی که ئێستا له باشور‌و ناوه‌ڕاستی عیراقدا هه‌یه.
9- زیاتر ناساندنی گیروگرفته‌کانمان له ڕێی دیبلۆماسییه‌وه به وڵاته‌کانی ئه‌وروپا، چونکه ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌تایبه‌تی(ئه‌وروپای کۆن) دژی سیاسه‌تی تاکڕه‌وی ئه‌مه‌ریکان.
ئه‌مانه به بۆچونی من چه‌ند خاڵێکی گچکه‌ن له‌و خاڵه زۆرانه‌ن کورد ده‌بێ په‌یڕه‌وی بکات تا ڕێ نه‌دا تا باشوری کوردستان جارێکی دی له‌ناو بچێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌شدا ده‌بێ کورد له هه‌وڵی دیبلۆماسی نه‌که‌وێت گه‌ر دیبلۆماسییه‌تیش کۆمه‌کی نه‌کردین ڕێگا زۆره بۆ به‌رگری کردن له خاکه‌که‌مان
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا
2006-12-11 23:00:51
19 ساڵ و 2 مانگ و 4 کاتژمێر و 29 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان