بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە یادی ٦٩ ساڵەی کارەساتی هۆلاکۆست.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
کارەساتی هەڵەبجەو ئەنفال بە هۆلاکۆستی دووەمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێناسە دەکرێت. بەڵام کوردیش هەرگیز کۆڵی نەداوە و کۆڵنادات و رۆژ تا رۆژ هەستی کوردایەتی و دەوڵەتخوازی کوردستانی پەرە دەستێنێ. ئەمەش وا پێشاندەدا کە پاش ئەو هەموو خۆراگریەی گەلی کورد،
ڕێکەوتی ٢٧ / ١ / ٢٠ ١٤ کە یادی ٦٩ ساڵەی کارەساتی هۆلاکۆست بوو، لە لایەن ڕێکخراوێکی نەرویجی بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل، بەرنامەیەکی تایبەت بە ساڵیادی کارەساتی هۆلاکۆست لە ناوچەی ئۆسف٠¶ڵدی نەرویج ڕێکخرا. کە چەندین باڵۆێز و دیپلومات وپەرلەمانتار بۆ ئەو ساڵیادە بانگهێشتکرابوون، کە بەڕێز عارف باوەجانی وەک سەرۆکی پارتی سەربەستی بە فەرمی بۆ ئەو یادەوەرییە بانگهێشتکرابوو.
کاتژمێر ٧ ی ئێوارە بەرنامەکە بە پێشکەشکردنی بابەتێکی ٣٠ خولەکی لە لایەن باڵۆێزی وڵاتی ئیسرائیل لە نەرویج دەستی پێکرد. پاشان ١٥ خولەک تەرخانکرا بۆ بەڕێز عارف باوەجانی. بەڕێزیان بە شێوەی خوارەوە بابەتەکەیان پێشکەشی بەشداران کرد.
بەڕێز باوەجانی وێرای ئەوەی کە ئاماژەی بە کارەساتی دڵتەزێنی هۆلاکۆست کرد و ڕایگەیاند لەو کارەساتەدا زیاد لە ٦ ملۆین مرۆڤی جولەکە کوژراوەو هەروەها سەدان هەزار قەرەج و نەتەوەی دیکەش کوژران. بەڵام بە کوشتنی ٦ ملۆین جولەکە نەتوانرا مێشکی پاشماوەکانی دیکە بکوژێت، بەربەرەکانی و خۆراگری بەردەوامی ئەو گەلە نەتوانرا مێژوو وڕیشەی یەهودیەت بشۆردرێت و کۆتاییان پی بهنێنریت.
ئەمرۆ دەبینین ئیسرائیل وەک وڵاتی جولەکە یەکێکە لە وڵاتە گرنگەکانی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست. گەلی کوردیش لەوەتی هەیە بەردەوام لێێ دەکوژرێت و قەتڵ و عام دەکرێت. کارەساتی هەڵەبجەو ئەنفال بە هۆلاکۆستی دووەمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێناسە دەکرێت. بەڵام کوردیش هەرگیز کۆڵی نەداوە و کۆڵنادات و رۆژ تا رۆژ هەستی کوردایەتی و دەوڵەتخوازی کوردستانی پەرە دەستێنێ. ئەمەش وا پێشاندەدا کە پاش ئەو هەموو خۆراگریەی گەلی کورد، بە هەمان شێوە سەرکەوتنی مەزنی وەک گەلی ئیسرائیل بە شۆێندا دێت. هەروەک ئیستا کەم کەم لە باشوری کوردستانەوە هەستی پێدەکرێت.
هەروەها بەڕێز باوەجانی ئاماژەی بەوەکرد، کە بە هاتنە سەرکاری حەسەن ڕۆحانی و زیادکردنی پرۆسەی کوشتن و بەندکردنی کوردان و نەتەوەکانی دیکەی بندەست هەر درێژەی هەیە. بەڕێزیان وتیان ئەگەر هۆلاکۆست لە نێوان ٨ بۆ ٩ ساڵدا کۆتایی پێهات، بەڵام هۆلاکۆست و نەهامەتی کورد نزیک بە ٥٠ ٠ ساڵە هەر بەردەوامە.
بەڕێز باوەجانی لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە گشت میوانان و بە تایبەت پەرلەمانتارانی نەرویج کرد، کە پشتیوانی لە دۆزی رەوای گەلی کورد بکەن. شایانی ئاماژە پێکردنە کە بە تێکرای بەشداران پێشوازییان لە قسەکانی بەڕێز باوەجانی کرد. لە پەراوێزی ئەو بەشدارییەدا بەڕێز باوەجانی چاوپێکەوتنی کورتی لەگەڵ باڵۆێزی وڵاتی ئیسرائیل و٢ ئەندام پەرلەمانی پارتی ڕاستی نەرویج و ٧ کەسایەتی دیپلوماتکاری ئوروپی و نەرویجی پێکهێنا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٨ / ١ / ٢٠ ١٤
2014-01-28 12:50:09
12 ساڵ و 14 کاتژمێر و 47 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان