شاندێکی کۆمیتەی گشتیی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان یەکێک بوو لەو لایەنە سیاسیانەی لە لایەن کۆمیتەی حدکا وە بانگهێشت کرابوو بۆ ئەو یادکردنەوەیە. جێگای باسە کە کۆمیتەی پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆمیتەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بەشداری مەراسمی یادکرنەوەی ٢ی ڕیبەندانی کرد.

لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، کۆمیتەی گشتیی نۆروێژی پارتی سەربەستیی کوردستان بەشداری لە مەراسمی یادکردنەوەی٢ی ڕێبەندان ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانی لەو وڵاتە کرد.
رۆژی ٣١/١/٢٠ ١٤ و بۆ هەرچی بەرزتر ڕاگرتنی یادی کۆماری کوردستان، کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، مەراسمێکی بەو بۆنەوە ڕێکخست کە شاندێکی کۆمیتەی گشتیی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان یەکێک بوو لەو لایەنە سیاسیانەی لە لایەن کۆمیتەی حدکا وە بانگهێشت کرابوو بۆ ئەو یادکردنەوەیە. جێگای باسە کە کۆمیتەی پارتی سەربەستیی کوردستان بە پیرۆزبایی نامەیەک و چەپکە گوڵێک بەشداری مەراسمی یادکردنەوەی دامەزراندنی کۆماری کوردستانی لە وڵاتی نۆروێژ کرد. کە لە لایەن کۆمیتەی نۆرویژ و بەڕێوەبەرانی ئاهەنگەکە بە گەرمی پێشوازیکران.
هەر لە پەراوێزی ئەو ساڵیادکردنەوە شاندی پارتیمان چاوی کەوت بە نۆێنەری چەندین لایەنی کوردستانی و هەروەها چەندین رۆشنبیری کوردستانی.
کۆمیتەی گشتیی نۆرویژی
پارتی سەربەستیی کوردستان
١/٢/٢٠ ١٤
2014-02-01 07:43:28
12 ساڵ و 19 کاتژمێر و 49 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس