پسک٢٠ ٠ ٦: لە نەوسودی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان، تێکهەڵچوونی کاسپکاران و دانشتوانی ئەو ناوچەیە لەگەڵ لەگەل هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی روویدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
بەرەبەیانی رۆژی ٢شەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٣ی کوردی، هێزەکانی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێکی زۆری ناوچەکانی نەوسود و هەورامانیان مین ڕێژ کردوە، بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە هاوسنوورن لەگەڵ باشوری کوردستان
پسک٢٠ ٠ ٦: لە نەوسودی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان، تێکهەڵچوونی کاسپکاران و دانشتوانی ئەو ناوچەیە لەگەڵ لەگەل هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی روویدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری پ س ک ٢٠ ٠ ٦ ، بەرەبەیانی رۆژی ٢شەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٣ی کوردی، هێزەکانی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێکی زۆری ناوچەکانی نەوسود و هەورامانیان مین ڕێژ کردوە، بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە هاوسنوورن لەگەڵ باشوری کوردستان، ئەمەش بووەتە کۆسپێکی گەورە بۆ کۆڵبەران و کاسپکارانی ئەو ناوچەیە لەگەڵ باشوری کوردستان. لەبەرامبەر ئەم کردوەی هێزەکانی رێژیم و ئاستەنگ دروستکردن بۆ دابینکردنی ژیانی رۆژانەی دەیانهەزار کەسی ئەو ناوچانە. تێکهەڵچوونی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم و کۆڵبەران و دانیشتووانی ناوچەکانی هەورامانی لێکەوتەوە، و تەقەی ڕاستەخۆ و سەنگەر گرتن لە بەرامبەر یەکتریدا هاتە ئاراوە.
بە گۆیرەی زانیارییەکان کۆڵبەرێک برینداربووە و چەند کەسی دیکەش لە ترسی ئەوەی دەست بە سەر نەکرێن ناوچەکەیان جێهێشتووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
2014-02-05 07:16:50
12 ساڵ و 20 کاتژمێر و 20 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس