شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ٨مین ساڵی دامەزراندنیەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ٨مین ساڵی دامەزراندنیەوە

وەک ئاشکرایەØ› زۆر لەمێژبوو لاوانی ئازادیخواز و ناسیۆنالیستی کورد چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەیان دەکرد کە هێزێکی مۆدێرن، نەتەوەیی، سەربەخۆخواز و ناسیۆنالیست جاڕی دەرکردنی داگیرکەر لە کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد بە گوێی دۆست و دوژمن بگەیەنێت، به‌ دامەزراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایه‌‌‌تی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان به‌‌‌ بۆنه‌‌‌ی ٨مین ساڵی دامەزراندنیەوە

 صورة

نەتەوەی وڵات داگیرکراوی کورد!

ژنان و پیاوانی تێکۆشەر و ماندوو نەناس!

لاوانی ناسیۆنالیست و سەربزێوی کوردستان!

ئەندام و دۆست و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان!
وەک هەموو لایەکتان باش دەزانن، بە مەبەستی گەشە پێدانی بیری کوردایەتی و چاندنی تۆوی ناسیۆنالیستی لە دڵی لاوانی کورد و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، هەشت ساڵ بەر لە ئەوڕۆ و لە ٢٨ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٠ ٥ ی کوردی بەرانبەر بە ١٧ / ٢ / ٢٠ ٠ ٦ی زاینی پارتی سەربەستیی کوردستان دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند، پارتی سەربەستیی کوردستان‌ وه‌‌‌ک هێزێکی ناسیۆنالیست و جیاوازیخواز لەسەر بنەمای کورد بوون گەشە پێدانی بیری نەتەوەییی پێی نایە مەیدانی خەباتی بە کردەوە، هەر وەک لە بەرنامە و پێڕەوی پارتیمان دا هاتووە، پارتی سەربەستیی کوردستان خەبات دەکات لە پێناو بە سەربەخۆیی گەیاندنی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمێکی ئازاد و دێمۆکرات دا کە مافی هەموو کەمە نەتەوەیی و ئاینی‌یەکانی تێدا پارێزراو بێت.

وەک ئاشکرایەØ› زۆر لەمێژبوو لاوانی ئازادیخواز و ناسیۆنالیستی کورد چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەیان دەکرد کە هێزێکی مۆدێرن، نەتەوەیی، سەربەخۆخواز و ناسیۆنالیست جاڕی دەرکردنی داگیرکەر لە کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد بە گوێی دۆست و دوژمن بگەیەنێت، به‌‌‌ دامەزراندنی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستانیش ئەو ئاواتەی لاوانی ناسیۆنالیست هاتەدی و مزگێنی به‌‌‌ گشت سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆخوازانی وڵاته‌‌‌که‌‌‌مان دا و دڵنیای کردنەوە که‌‌‌ پ س ک ئەو هێزەیە کە لاوانی کورد چاوەڕوانی بوون. هەر وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پەیمانی بە نەتەوەکەی داوەØ› هەتا گەیشتن بە سەربەخۆیی یەکجاری وەفادار دەبێت بە بەڵێنەکانی.

لە کەس شاراوە نی‌یە کە پارتیمان به‌‌‌ هه‌‌‌ستکردن به‌‌‌و به‌‌‌رپرسایه‌‌‌تی‌یه‌‌‌ی کەوتۆتە سەر شانی و لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانی نەتەوەی کوردØ›  بەبێ هەستکردن بە شەکەتی و ماندوو بوون ئەندامانی پارتیمان لە هەر جێگایەک بۆیان لوابێت کاری زۆر گەورەیان کردووە و لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا چەندین سەرکەوتنی سیاسی و دیپلوماتی گەورەیان ئەنجامداوە، ئەوە وێڕای ئەوەی کە بەسەر دەیان کۆسپ و پیلانی ناحەزان و دوژمنانی نەتەوەکەمان دا زاڵ بوونە.

پارتیمان له‌‌‌ کاتێکدا یادی ٨ ساڵی دامەزراندنی خۆی ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ کە هێشتا جووڵانەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە و بە بارودۆخێکی نالەبار و نەخوازراو دا هەنگاو دەنێت، ئەمە وێڕای ئەوەی کە نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژ بە رۆژ گوشاری زیاتریان دەخرێتە سەر و لاوانمان ڕاپێچی بەندیخانەکان دەکرێن و لە ژێر وئەشکەنجە و ئازار دا گیان دەسپێرن، ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە ماوەی  ٣٥ ساڵ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارێتی ڕەشی خۆی دا تەنیا بە سازدانی سیناریۆ و گۆرینی دەم و چاوەکانی باڵادەستی ڕێژیمەکەی درێژەی بە تاوانەکان داوە دژ بە نەتەوە جیاوازەکان، ڕێژیمی داگیرکەر لە ماوەی زیاد لە ٣ دەیە دەسەڵاتی خۆیدا رۆژ بە رۆژ گوشارەکانی بۆ سەر خەڵک زیاتر و زیاتر کردووە و زۆر سەرسەختانە درێژەی بە  پێشێلکردنی مافی مرۆڤەکان داوە.

ڕێژیمی تاران که‌‌‌ له‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ی نایاسایی و تێکده‌‌‌رانه‌‌‌ ڕوو بە خه‌‌‌ڵک وخاکی کوردستان هیچکات نەسڵمیوەتەوە و درێغی نه‌‌‌کردوه‌‌‌وØ› بەردەوام کار دەکات بۆ بە چۆک داهێنانی لاوانی کورد و بە له‌‌‌ سێداره‌‌‌دانی تێکۆشه‌‌‌ران و چالاکانی بوارە جیاوازەکانی سیاسی، مەدەنی و مافه‌‌‌کانی مرۆڤ و... لە لایەک و، لە لایەکی دیکەشەوە بە بڵاو کردنەوەی مادەی هۆشبەر و ئالودە کردنی لاوانی کورد دەخوازێت هەستی کوردایەتی و کورد بوون لە نێو دڵی لاوانی کورد دا بسڕیتەوە و کورد بوونی کوردستان بە تەواوی بنەبڕ بکات، بەڵام  لاوانی دڵ پڕ لە هەستی نیشتمانی و ناسیۆنالیستی کورد ڕاست بە پێچەوانەی ویست و خواستەکانی ڕێژیمی داگیرکەری تارانØ› نەک کورد بوونیان فەرامۆش نەکردووە، بەڵکوو هەستی کوردایەتی و کوردستانی بوون وا رەگ و ڕیشەی لەناو دڵی لاوانی کورد دا داکوتاوە کە هیچ هێز و توانایەک ناتوانێ هەڵیبکێشێت و لە بێخی دەربێنێت.  ئاشکرایە کە ڕێژیمی داگیرکەر هەر بەوەندەوە نەوەستاوە و تەنیا لە لایەکەوە هێرشەکانی چڕ نەکردۆتەوە بۆ سەر نەتەوەکەمان، بەڵکوو لە هەموو لایەنێکی سیاسی، فەرهەنگی، کەلتوری، مێژویی، ئاینی و ... کار دەکات بۆ لەناو بردنی نەتەوەکەمان، ئەوەتا لە ژێر ناوی نوێگەرایی، و بەناو کەسایەتی بەخشین بە تاکەکانی کۆمەڵگا و بە نێو بە فەرهەنگ بوونی تاک، زمانی فارسی دەئاخنێتە ناو زمانی کوردی و زمانەکانی دیکە و وا بە گوێی منداڵان و تازە پێگەیشتواندا دەخوێنێنن، کە گۆیا وشەی فارسی وشەیەکی بە فەرهەنگە و هەرکەس جگە لەم زمانە بکار بێنێت دەبێت بە کەسێکی بێ فەرهەنگ و نەزان، دیارە ئەو کارەی ڕێژیمی داگیرکەر تازە نییەو شتێکی سەرسوڕهێنەریش نی‌یە، ئەوە کارێکە کە هەر لەدوای داگیرکردنی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.
هیچ گومان لەوەدا نی‌یە کە لە ماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوو دا کوردستان بە بارودۆخێکی زۆر نالەبار دا گوزەری کردووە و ڕۆژ بەڕۆژیش هەر بەرەو نەهامەتی زیاتر هەنگاو دەنێت، دوو کەوتنەوەی هێزی پێشمەرگە و باڵی سیاسی ئەوە نەتەوەیە لە خەڵک و وڵات گەورەترین کێشەی بۆ هەر دوو لا دروست کردووە، لە لایەک دانیشتن  و تێڕامان لە پێشهاتە چاوەڕوان کراوەکان و خۆ دزینەوە لە ڕاستی‌یەکان و لە لایەکیش خۆ خۆری و یەکتر تاوانبار کردنی ناڕەوا و تانە و تەشەر لە یەکتر دان بۆتە کاری سەرەکەی باڵی سیاسی گەل، هەمووی ئەوانەش تەنیا و تەنیا بە مەبەستی خۆ دزینەوە لە ڕاستی کێشەکان و خۆ بە بەرپرس نەزان ینە بەرانبەر بە نەتەوەکەمان.

هەموو لایەک باش دەزانن کە دوورەپەرێزی و دابرانی هێز و لایەنە سیاسی‌یه‌‌‌کانی رۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان بۆتە جێگای نیگەرانی نەتەوەکەمان و هەر لەو کاتەشدا بۆتە لەمپەرێکی گەورە لە پێش بەرەوپێش چوونی خەباتی ‌سیاسی، دیپلۆماسی و چەکداری لە ڕۆژهەڵات دا.
 پارتی سەربەستیی کوردستان لەسەر ئەو باوەڕەیە کە هەموو ئەو دڕدۆنگی و دوژمنایەتی کردن و یەکتر تاوانبار کردنانە ناڕەوان، و هیچکامێکیان لە جێگای خۆیاندا نین وبگرە لە ڕوی یاساییشەوە کار و کردەوەیەکی نا یاسایی و تەواو دژبەرە لەگەڵ بیر و بۆچوونی کورد بوون و کوردستانی بوون، دایک و باوکی هەژاری کورد هەرگیز کچ و کوڕی خۆشەویست و جگەرگۆشەی خۆی پەروەردە نەکردووە و نایکات بۆ دژایەتی کردنی خوشک و براکانی و دروست کردنی کێشە لەناو ماڵی گەورەی کورد دا، هەر بۆیە پێویستە و ئەرکی سەر شانی هەموو لایەک و لایەنێکی سیاسی‌یە کە هیچ بڕوبیانویەک بۆ دژایەتی کردنی خوشک و براکانی یان لایەنێکی سیاسی کوردی دانەتاشێت و هیچ بەهانەیەک نەهێنێتەوە لە پێناو دژایەتی کردن و کێشە دروست کردن لە ناو ماڵی گەورەی کورد دا، کەسایەتی و لایەنە سیاسیەکان پێویستە زۆر بە دڵێکی فراوان و بە دوور لە خۆ بەزل زانی و یەکتر بە کەم زانین دانیشنە سەر مێز و گفتوگۆ و نەتەوەکەشیان بکەن بە دادوەر و پەیمانی وەفاداری و کار کردن لە گەڵ یەکتر بە یەک بدەن و بەڵێن بدەن کە تەنیا کاریان خزمەت بە نەتەوە و خاک و وڵاتەکەیان بێت و بەس، لایەنە سیاسی‌یەکان پێویستە زۆر بە لەز  دەستی هاوکاری بۆ یەکتر درێژ بکەن و ئەو بڕو بیانوو بەهانانەی کە بە ناڕەوا دەیخەنە پاڵ یەکتر لە بیر بکەن و کاری هاوبەش و دۆستایەتی و پێکەوە کاردکردن و برایەتی و کورد بوون بخەنە سەروی هەموو شتێکەوە، هێزە سیاسی‌یەکان دەبێ کارێک بکەن کە کورد بوون ببێتە سیاسەتێکی نەگۆڕ و لە بەرنامەی سیاسی لایەنەکان دا رەنگ بداتەوە بۆ ئەوەی لە داهاتووشدا بکرێتە بنەمایەک بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان لە هێرشێ داگیرکەران.  
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان که‌‌‌ خۆمان به‌‌‌ بەرپرس دەزانین لە ئاست دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان دا، داوا له‌‌‌ سەرجەم لایه‌‌‌نه سیاسی‌یە‌کانی کوردستان ده‌‌‌که‌‌‌ین که‌‌‌ له‌‌‌م کاته‌‌‌ ناسکه‌‌‌دا کە دونیا و بە تایبەت رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە پەلە به‌‌‌ره‌‌‌و گۆرانکاری دەڕوات، پێویستە بیر له‌‌‌ داهاتووی نەتەوەکەیان و بگرە خۆشیان بکەنەوە و نزیکبوونه‌‌‌وه ‌و پێکه‌‌‌وه‌‌‌ کارکردن بکەن بە کاری ئەمڕۆیی و ئەو کێشانەی کە لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکی یاسایی و سیاسیان نی‌یە چارەسەر بکەن، هەر لەو پێوەندیەشدا پێویستە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسی و کەسایەتی‌یە سیاسی و تێکۆشەرەکان بانگهێشتی کۆبونەوەیەکی گشتگیر بن و پەیمان نامەیەک لە ژێر ناوی (سنووری سوور) واژۆ بکەن و سنورێک بۆ تاوانبار کردن و دژایەتی و شەڕکردنی کور دلەگەڵ کورد دابنێن بۆ ئەوەی چیتر کورد لە لایەن کوردەوە تاوانبار نەکرێت و خوێنی کوردیش بە دەستی کوڕی کورد نەڕژێت.

لێرەو لە ٨ مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان دا به‌‌‌ڵێن نوێده‌‌‌کەینە‌وه‌‌‌ که‌‌‌ هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی نەتەوەکەمان و لە پێناو سەقامگیری سیاسی و هاوهەڵوێست کردنی گەلەکەمان و گەیشتن بە سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی بۆ ساتێکیش لە خەبات ناوەستین، پارتی سەربەستیی کوردستان وەک چۆن لە رۆژی دامەزراندنی دا بەڵێنی بە نەتەوەکەی دا کە سەربەخۆیی تاکە ئامانجی ئێمەیە، ئێستاش هەر لەسەر ئەو ڕێبازە سوورە و بەردەوام کار دەکات لە پێناو دەرپەڕاندنی هێزی داگیرکەری تاران لە وڵاتەکەمان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

پیرۆز بێت هەشەمین ساڵیادی دامه‌‌‌زراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەرجەم خەڵکی کوردستان.‌ هەر شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی سەربەخۆ خوازی لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ دا.

سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٨ی ڕێبه‌‌‌ندانی ٢٧١٣ی کوردی/  ١٧ / ٢/ ٢٠ ١٤ ی زاینی.
www.psk2006.org     [email protected]
2014-02-16 05:42:04

12 ساڵ و 21 کاتژمێر و 50 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©