بەشداری کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان لە مەراسمی ٢٦ی ڕێبەندان
کۆمیتەی نەرویج پ س ک
ە پەراوێزی ئەو مراسمە تایبەتییەدا کە بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕێکخرابوو، نۆێنەری چەندنین لایەنی کوردستانی بەشدارییان هەبوو. کە شاندی پ س بە پێشکەشکردنی پیرۆزبایی نامەیەک و چەپکە گوڵێک،
بەشداری کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان لە مەراسمی ٢٦ی ڕێبەندان

لەسەر بانگهێشتی فەرمی کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، ڕێکەوتی ١٥ / ٢/ ٢٠ ١٤ هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی پارتی سەربەستیی کوردستان بەشداری لە مەراسمی یادکردنەوەی٢٦ ڕێبەندان ساڵیادی ئاشکرا کردنی خەباتی سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە کرد. کە لە لایەن بەرپرسان و بەڕێوەبەرامی ئاهەنگی ساڵیادی کۆمەڵەوە بە گەرمی پێشوازی لە شاندی پ س ک کرا.
لە پەراوێزی ئەو مراسمە تایبەتییەدا کە بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕێکخرابوو، نۆێنەری چەندنین لایەنی کوردستانی بەشدارییان هەبوو. کە شاندی پ س بە پێشکەشکردنی پیرۆزبایی نامەیەک و چەپکە گوڵێک، بەشداری و هاوشادی خۆیان بۆ کۆمەڵە پێشاندا. شایانی ئاماژە پیکردنە لە پەرواێزی ئەو ئاهەنگەدا شاندی پ س ک چاوی کەوت بە نۆێنەرانی چەندین لایەنی کوردستانی.
کۆمیتەی گشتیی نۆرویژی
پارتی سەربەستیی کوردستان
١٥ی فێوریەی٢٠ ١٤
2014-02-16 12:40:15
12 ساڵ و 14 کاتژمێر و 54 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان