بەبۆنە‌ی هه‌شته‌مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، به‌ناوی ڕێکخستنی نه‌رویجی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین و له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه پێشکه‌شی سه‌رکردایه‌تی و سه‌رجه‌م کادیرو ئه‌ندامانی پارته‌که‌تان ده‌که‌ین و هیواخوازین ته‌مه‌نی خه‌باتی هه‌شت ساڵه‌ی پارته‌که‌تان گوڕوتینێکی تازه ببخه‌شێته کاروانی خه‌باتی گه‌لی کوردستان.
به‌ڕێز / کۆمیته‌ی نه‌رویجی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان به‌ڕێزان سالیادی پارته‌که‌تان له‌کاتێکدایه که‌ڕه‌وشی ناوچه‌که‌و کوردستان به قۆناخێکی گرنگ و هه‌ستیار گوزه‌ر ده‌کات و ده‌رفه‌تی تازه و چاره‌نووس ساز له هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان هاتۆته پێش، که‌له هه‌موولایه‌کمان ده‌خوازێت به‌گیانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌و پێشهاته سیاسیانه بکه‌ین. به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له گشت پارت و ڕێکخراو و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین، که هاوکار و هەماهەنگ و یه‌ک هه‌لوێست بن و کاره نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان بکه‌ینه پێشه‌نگی خه‌بات و تێکۆشانمان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافە ڕەواکانی گه‌لی کوردستان، چونکه ئه‌مه تاکه ڕێگه‌ی ڕزگاربون و سه‌ربه‌خۆی کوردستانه.
- سڵاو له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای رزگاری کورد و کوردستان
- به‌رزو پیرۆز بێت یادی 8 ساله‌ی دامه‌زراندنی پارته تێکۆشه‌ره‌که‌تان
به‌روار : 16 / 2 / 2014
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©