له ستۆکهۆلم، پایته‌ختی سوێد ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆزکرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
له ستوکهولمی پایته‌ختی سوێد ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆزکرا.
له ڕێکه‌وتی ٢٧ ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی ٢٨ ڕێبه‌ندا پیرۆز کرا، ئه‌و یاده له ستۆکهۆلم‌ی پایته‌ختی سوێد له شیستا به به‌شداری ده‌یان له ئه‌ندامانی پارتیامان به‌ڕێوه چوو.
کۆبوونه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڤیان سێوه‌تاڵییه‌وه سازکرابوو بۆ ئه‌ندامانی پارتیمان که له شوێنه جیاوازه‌کانی دیکه‌ی سوێده‌وه هاتبوون بۆ به‌شداری کردن.
به‌ڕێز ڤیان به‌ڕێوبه‌ری کۆبوونه‌که به‌خێرهاتنی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستی کرد و دواتر به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌که کرایه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا وتاری دڵشاد په‌روانه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی سه‌ربه‌ستی هه‌روه‌ها یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان خوێندرایه‌وه.
له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا به‌ڕیزیان ئاماژه‌ی به مێژووی ٨ ساڵه‌ی پارتیمان کرد و هاوکاتیش باسی ئه‌و گرفتانه‌ی کرد که هاتوونه‌ته سه‌ر ڕێگای خه‌باتی پارتیمان.
به‌ڕێزان باسی ٢٨ی ڕێبه‌ندانی کرد که به بیرۆکه‌ی عارفی باوه‌چانی ئه‌و پارته دروستبوونی خۆی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و کات دروستبوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێویستیه‌ک بوو بۆ کوردستان، به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.
به‌شێکی وتاره‌که‌ی کاک دڵشاد باسی هه‌ڵگرتنی چه‌ک و ته‌شکیلدانی هێزی سه‌ربه‌ستی بوو، به‌ڕێزیان هه‌بوونی هێزی سه‌ربه‌ستی بۆ ئامانجی لێدانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی زۆر به پێویست زانی و به‌ڕێزیان باسی کرد که زۆر گرنگه ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی له‌وه تێبگه‌ن که پێویسته به کرده‌وه له کۆماری ئیسلامی ئێران بدرێت.
دوای وتاره‌که‌ی کاک دڵشاد وتارێک له‌لایه‌ن ڤیان سێوه‌تاڵی خوێندرایه‌وه سه‌باره‌ت به کار و چالاکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له وڵاتانی سکاندیناڤیان به تایبه‌ت وڵات سوێد.
2014-02-20 07:26:35
12 ساڵ و 20 کاتژمێر و 10 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان