لە ناوچەکانی شارەزوور گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و کۆیە، یادی پارتی سەربەستیی کوردستان بە شێوەی کۆبوونەوەی ئەندامان پیرۆزکرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
شایانی ئاماژە پێکردنە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠ ١٤ تا یادی ٨ ساڵەی پسک واتە لە نیوان ٢ مانگدا ٤٣ ئەندامی نۆێ لە باشوری کوردستان و دەرەوەی وڵات پێوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە کردوە.
لە باشوری کوردستان: ناوچەکانی شارەزوور گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و کۆیە، یادی پارتی سەربەستیی کوردستان بە شێوەی کۆبوونەوەی ئەندامان و بنەماڵەکان پیرۆزکرا.

بە بۆنەی یادی ٨ ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە، لە ڕۆژانی ١٧، ١٨، ١٩، ٢٠ و ٢١ی فەبرواری ٢٠ ١٤. ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ناوچەکانی باشوری کوردستان، وەک گەرمیان ( کەلار، خانەقین، باوەنور) شارەزور( هەڵەبجەی تازە، نەسرو باریکە ) سلێمانی وهەولێر و کۆیە، بە شێوەی گردبوونەوە و کۆبوونەوەی بنەماڵەیی و بارەگای پ س ک لە هەولیر، لە دەوری یەکتر و دابەشکردنی شیرینی، بە بەشداری ئەندامانی سەرکردایەتی و بەشداری سەرۆکی پ س ک لە ڕێگەی تەلەفونەوە یادی ٨ ساڵە پیرۆزکرا. هەموو ئەندامانی پ س ک لەم ساڵیادەدا بەڵێنیان لەگەڵ پارتەکەیان نۆێکردەوە کە هاوبیر و هاوسەنگەری بە وەفای ڕێبازی سەربەخۆیی کوردستان بن. بەشداری سەرۆکی پ س ک لە ڕێگەی تەلەفونەوە، ئاماژەیەکی کورت بە مێژووی ٨ ساڵەی پارتیمان و کردەوە گرنگەکانی ڕابوردو داهاتوومان کرا. کە بەڕێزیان وڵامی پرسیاری زۆربەی ئەندامان لە بواری کارەکان و سیاسەتی پ س ک و گۆرانکارییەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان درایەوە،
شایانی ئاماژە پێکردنە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠ ١٤ تا یادی ٨ ساڵەی پسک واتە لە نیوان ٢ مانگدا ٤٣ ئەندامی نۆێ لە باشوری کوردستان و دەرەوەی وڵات پێوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە کردوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2014-02-21 09:41:59
11 ساڵ و 11 مانگ و 19 کاتژمێر و 31 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان