ئەولایەنانەی کە سەردانی بارەگای ئۆسڵۆی پ س ک یان کردوە بریتین لەمانەی خوارەوە.
١- حیزبی دیمۆکراتی ئەمریکا بەڕێز کریستین نۆێنەری بەشی سکاندیناڤیا
٢- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
٣ - کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٤- بزووتنەوەی گۆران
٥ - حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
٦ - پارتی سەربەخۆی کوردستان
بە بەشداری نوێنەری حیزبی دیمۆکراتی ئەمریکا و دەیان پارت و ڕێکخراو و کەسایەتی کوردستانی و عەرەبی, یادی ٨ ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج پیرۆز کرا.

بەمەبەستی پیرۆزکردنی یادی ٨ ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، پێوەندییەکانی ئووروپای پ س ک لە بارەگای ئوروپای پارتیمان لە ئۆسلۆ و بە مەبەستی پێشوازیکردن لە مێوانەکان، رۆژی٢٢ / ٢ / ٢٠ ١٤ لە کاتژمێر٢ هەتا کاتژمێر٥ پاشنیوەرۆ پێشوازیان کرد لەو میوانانەی کە بە مەبەستی پیرۆزباییکردنی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی یۆفیسی پارتیمانیان کرد لەو وڵاتە.
دەیان هێز و لایەن و کەسایەتی سیاسی سەردانی بارەگای پارتی سەربەستی کوردستان لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ کرد, و لە لایەن ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
جێگای ئاماژەیە کە زۆربەی لایەن و کەسایەتییە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانی و غەیرە کوردستانی وێڕای پێشکەش کردنی پەیامی پیرۆزبایی و دەستە گوڵ بەم بۆنەوە، لە نزیکەوە پیرۆزبایی ٨مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمانیان کرد کە لە لایەن هەر یەک لە بەڕیزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، قادری خەندەرەش، کاروخ ئەحمەدی، شێرکۆ پاڵانی و کاوە موحەممەدی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتیمان و کۆمەڵێک لە ئەندام و کادرەکانی پارتی سەربەستیی کوردستانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ پێشوازی لە میوانانەکان کرا.
جێگای باسە کە هەرکام لە نوێنەری لایەنە سیاسیەکان لە دەرفەتێک دا پیرۆزبایی ٨مین ساڵی پارتی سەربەستیان بە ئەندامانی ئەو پارتە ڕاگەیاند و لە وتەیەکی کورتیش دا پێداگریان لە سەر یەکگرتویی و لێک نزیک کردنەوەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان کرد لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکان.
هەر لەو پێوەندیەش و وێرای بە خێرهێنانی میوانانەکان لە لایەن بەڕێز قادری خەندەرەش بەرپرسی کۆمیتەی گشتی پ س ک، بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتیی پ س ک باسێکی گشتی لە سەر ٨ مین ساڵی دامەزراندنی پارتیمان و هەلومەرجی ئەمرۆیی کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی ئاراستەی میوانەکان کرد, و هاوکات شرۆڤەی لە سەر چەند بابەتێکی گرنگی پێوەندیدار بەکوردستانەوە کرد و بیرورایان لەگەڵ یەکتر ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەولایەنانەی کە سەردانی بارەگای ئۆسڵۆی پ س ک یان کردوە بریتین لەمانەی خوارەوە.
١- حیزبی دیمۆکراتی ئەمریکا بەڕێز کریستین نۆێنەری بەشی سکاندیناڤیا
٢- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
٣ - کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٤- بزووتنەوەی گۆران
٥ - حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
٦ - پارتی سەربەخۆی کوردستان
٧- کۆمیتەی هاوبەشی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێکهاتووە لە ٨ پارتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی خوارەوە/ حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی سەربەخۆیی کوردستان، رێکخراوی دیمۆکراتیکی یارسان، پارتی سەربەستیی کوردستان. ڕێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان، بەڕێز کامەران مورادیان بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەش
٨ - سەنتەری ئاینی پێشەوا
٩ - مەحمود بەشاری نوێنەری ٣ پارتی ئەحوازی
١٠ جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی بەلوچستان
١١ - یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
١٢ - هاوبیرانی کوردایەتی/ پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستان/
١٣ - چەندین کەسایەتی کوردستانی لە وڵاتی نۆروێژ.
هەروەها بە سەدان کەسایەتی و ڕێکخراوی کوردستانی وجیهانی لە ڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبوک، تویتەر، ئیمەیل، ڤایبەر و کورتە نامەی تەلەفونی پیرۆزباییان بەو بۆنەوە ناردوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا پیرۆزبایینامەکانیان بڵاودەکرێتەوە.
بۆ دیتنی چەندین وێنەی پێوەندی دار تەماشای ئەم پەیجەی فایسبووک بکەن.
https://www.facebook.com/mnpartiserbesti.kurdistanm
کۆمیتەی نەرویجی پ س ک
www.psk2006.org
[email protected]