ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە پێویستی زانی کە بە ناوی سەرجەم ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە سوپاسنامەیەک پێشکەشی سەرجەم ئەو هێز و لایەن و کەسایەتییانە بکات
سوپاسنامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک بە بۆنەی پیرۆزباییەکانی ٨مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان.

٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٣ ی کوردی بەرانبەر بە ١٧/٢/٢٠ ١٤ی زایینی هەشت ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان دا تێپەری، هەر بەم بۆنە پیرۆزەو زۆرێک لە هێز و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەسانی سەربەخۆی کورد و غەیرە کوردستانیی وڕێکخراوە گرنگەکانی جیهانی، چی بە سەردانیکردنی بارەگا و ئۆفیسەکانی پارتیمان بە چەپکە گووڵەوە، و یان لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش کردین، و ئەو رۆژەیان لە ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆز کرد.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە پێویستی زانی کە بە ناوی سەرجەم ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە سوپاسنامەیەک پێشکەشی سەرجەم ئەو هێز و لایەن و کەسایەتییانە بکات کە لەو ڕۆژەدا چی ڕاستەخۆ یان لە ڕێگای پەیام و نامەوە پیرۆزبایی ٢٨ی ڕیەبدانیان لێکردوین. دەستی دۆستایەتی و هاوسۆزیان دەگوشین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین و هیوادارین نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ دا جێژن بگرین.
هەر لێرەوە بە پێویستی دەزانین کە سوپاس و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەش لە شانەکانی ناوخۆیی و یەک بە یەکی ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان بکەین بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمانەوە.
پیرۆز بێت هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ئازاد و ئاوەدان بێت کوردستان
٢٣/٢/٢٠ ١٤
www.psk2006.org
[email protected]
2014-02-23 13:22:17
11 ساڵ و 11 مانگ و 14 کاتژمێر و 9 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان