وەک کۆمیتەی نەرویجی پارتی سەربەستیی کوردستان داوای پشتگیری لە گشت ئێوە خوشک وبرایانی بەڕێزی کوردستانی دانیشتووی وڵاتی نەررویج دەکەین، کە پشتگیر و پشتیوانمان بن لە بەرگری کردن لە ناردنەوەی ئەو ئەندامەی پارتی سەربەستیی کوردستان
پێویستمان بە پشتگیرتانە: عەتابەگ ئەسکەندەری ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە وەک پەنابەر لە وڵاتی نەرویج دەژی، مەترسی ناردنەوەی بۆ وڵاتی ئێران لە ئارادایە.
گشت ڕای کوردستانیانی دەرەوەی وڵات بە گشتی و وڵاتی نەرویج بە تایبەت ئاگادار دەکەینەوە، کە بەڕێز عەتابەگ ئەسکەندەری ئەندامی کۆمیتەی نەرویجی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە بۆ ماوەی١٢ساڵە لە وڵاتی نەرویجە وداوای پەنابەری کردوە، بەڵام چەندین جار داواکاری پەنابەرییەکەی ڕەدکراوەتەوە. وێرای ئەوەی کە سەرجەم بنەماڵەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژین.چەند رۆژپێش پێێ ڕاگەیاندراوە کە لە نزیکترین کاتدا بەڕێی دەکەنەوە بۆ ئێران.
وەک کۆمیتەی نەرویجی پارتی سەربەستیی کوردستان داوای پشتگیری لە گشت ئێوە خوشک وبرایانی بەڕێزی کوردستانی دانیشتووی وڵاتی نەررویج دەکەین، کە پشتگیر و پشتیوانمان بن لە بەرگری کردن لە ناردنەوەی ئەو ئەندامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی ڕزگاری گیانی ئەو گەنجە کوردە. هەروەک ئاگادارن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە لە بچووکترین بیانوو گەراوە بۆ لە سێدارەدان و بەندی کردنی لاوانی کورد، کاک عەتابەگ وەک ئەندامی پارتێکی نەتەوەیی وسەربەخۆخوازی کوردستانی کە چەندین چالاکی ئاشکرای هەبووە، ئەگەر بدرێتەوە دەست کۆماری ئیسلامی ئێران،
سزاکەی بەندی چەند ساڵە یا سزای لە سێدارەی دەبێت. با هەموومان یەکدەنگ پشتیوان بین لە ڕزگاری گیانی عەتابەگ ئەسکەندەری.
تکایە بە شێوەی خوارەوە بەنووسینی ناوتان و شۆێنی ژیانتان پشتیوانی خوتان دەرببرن.
بە ڕێزەوە کۆمیتەی نەرویجی پارتی سەربەستیی کوردستان
Navn ; Bosted.
Navn ; Bosted.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©