شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی ٢٣ ساڵەی راپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی ٢٣ ساڵەی راپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان.

هەر بۆیە سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە پێویستی دەزانێت کە لەو یادە مێژویی و لە بیرنەکراوەدا سەری ڕێز ونەوازش بۆ بنەماڵەی شەهیدانی ئەو بەرخۆدانە وسەرجەم خەڵکی ڕاپەڕین و دەڤەرەکەی دابنوێنێت. و پێیان بڵێت کە ئێوە تێکۆشەرانی ڕاپەڕین

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی ٢٣ ساڵەی راپەڕینە   مەزنەکەی خەڵکی کوردستان
صورة
کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان!
لاوانی سەربەرزی نەتەوەی گەورەی کورد!

ئەوڕۆ ٢٣ساڵ بەسەر ڕاپەڕینە پڕ شکۆیەکەی باشوری کوردستان کە لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین دا تێپەڕ دەبێت، هەر بۆیە سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە پێویستی دەزانێت کە لەو یادە مێژویی و لە بیرنەکراوەدا سەری ڕێز ونەوازش بۆ بنەماڵەی شەهیدانی ئەو بەرخۆدانە وسەرجەم خەڵکی ڕاپەڕین و دەڤەرەکەی دابنوێنێت. و پێیان بڵێت کە ئێوە تێکۆشەرانی ڕاپەڕین، دەرگای ئازادیتان بە سەر خەڵکی کوردستاندا کردەوە، بۆیە جێگای خۆیەتی کە نەوەکانمان بۆ هەتا هەتایە شانازی بە ئێوە و بیر و باوەڕ و هەڵوێستە کوردانەکانتان بکەن و بیکەن بە سەرمەشقی ژیانی داهاتوو لە پێناو ڕزگار کردن و پاراستنی کوردستان دا.
خەڵکی بە زاڵەهاتووی باشوری کوردستان لەسەردەمێک دا لە دوژمنی داگیرکەر ڕاپەڕین کە ستەمکاریەکانی ڕێژیمی داگیرکەری بەعس بەرانبەر خەڵک و خاکی کوردستان گەیشتبوە ئەوپەڕی خۆی و هەموو سنورە ئەخلاقی ومرۆ‌یەکانی تێپەڕاندبوو، ڕێژیمی داگیرکەری ئێڕاق، کوردستانی وێرانکردبوو، خەڵکی کوردیشی کۆیلە ئاسا دەچەوساندەوە، وخوێن و سەر و ماڵیشی بۆ نەتەوەی عەرەب حەڵاڵ کرابوو، ئا لەو کاتەدا کە سەرانی ڕێژیم پێیان وابوو کورد بە کۆیلەیی ڕاهاتووە و تازە هیچ توانا و ورەی سەربزێوی و بەرخۆدانی نەماوە، خەڵکی قارەمانی شاری دەروازەی ڕاپەڕین وەک شێری ناو بێشە لە جەلادەکانی ڕێژیمی بەعس ڕاپەڕێن و لە ماوەیەکی کورت دا گشت دەڤەرەکەی لێپاک کردنەوە، ڕانیە موژدەی ئازادی و نەبەردی بە هەموو شار و دێهاتەکانی کوردستان داو لە ماوەیەکی کورتدا. رۆژ بە دوای رۆژ تیشکی ڕاپەرین هەموو شارەکانی کوردستانی گرتەوەو  رۆژ تا رۆژ مزگێنی رزگاربوونی شارێک بڵاو دەکرایەوە.

لە ئاکامی ورە و سەربزێوی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، دەوڵەت و پەرلەمانی کوردستان وەک دوو دامەزراوەی شەرعی و بە دەنگ و پشتیوانی ئەو گەلە خۆڕاگرە هاتنە کایە و بوون بە ڕووگەی نەتەوەی گەورەی کورد.

جارێکی دیکە و لەو یادە پیرۆزە دا، سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان سەری ڕێز دادەنوێنێت بۆ سەرجەم شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی ڕاپەڕین کە بە خوێنی خۆیان ئازادیان بۆ نەتەوەکەیان بە دیاری هێنا.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی 

پارتی سەربەستیی کوردستان

٤/٣/٢٠ ١٤

2014-03-04 16:16:12

11 ساڵ و 11 مانگ و 11 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©