دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ەو دیدارەدا بەڕێز گەنی کێنت بە خێرهاتنی گەرمی بەڕێز باوەجانی کرد، و پێناسەیەکی کورتی کاری گروپەکەی و سەردانەکانیان بۆ باشوری کوردستان و کارو چالاکیەکانیان بۆ کورد لە پەرلەمانی بەریتانیا کرد. پاشان بەڕێز باوەجانی بە ناوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە سوپاسی هەوڵی دڵسۆزانەی بەڕێز
دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا.

ڕێکەوتی ٥ / ٣ / ٢٠ ١٤ بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەر دیدارێکی تایبەتی پێشوەخت ڕێکخراو، لە رۆژەڤی چالاکیە دیپلوماتییەکانی پ س ک، لە ئاست حکومەت و ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهانی، و بە هاوکاری چەند دۆستێکی پارتیمان لە وڵاتی بەریتانیا، سەردانی پەرلەمانی بەریتانیا لە شاری لەندەن کرد. کە لە لایەن بەڕێز گەنی کێنت ڕاوێژکاری تایبەت بە کاروباری کورد لە پەرلەمانی بەرێتانیا، و دامەزرێنەری گروپی ئۆڵ جی پارتی، کە گروپێکی پشتیوانیە بۆ گەلی کورد لە پەرلەمانی بەریتانیا پێشوازیکرا.
لەو دیدارەدا بەڕێز گەنی کێنت بە خێرهاتنی گەرمی بەڕێز باوەجانی کرد، و پێناسەیەکی کورتی کاری گروپەکەی و سەردانەکانیان بۆ باشوری کوردستان و کارو چالاکیەکانیان بۆ کورد لە پەرلەمانی بەریتانیا کرد. پاشان بەڕێز باوەجانی بە ناوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە سوپاسی هەوڵی دڵسۆزانەی بەڕێز کێنت و گروپەکەی کرد بۆ گەلی کورد. هەر لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی پ س ک پێناسەیەکی کورتی لە سەر ڕەوشی مافی مرۆڤی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، و ڕووداوە تازەکانی ناوچەکەی بۆ بەڕێز کێنت کرد. بەڕێز باوەجانی داوای لە بەڕێز کێنت کرد کە دۆسیەی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بخەنە ناو ڕۆژەڤی کاری گروپەکەیانەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا. لە وڵامدا بەرێز گەنی کێنت سوپاسی زانیاری و پێشنیارەکانی بەڕێز باوەجانی کرد، و ڕایگەیاند بە خۆشحاڵییەوە ئامادەین پشتیوانی لە کوردانی رۆژهەڵاتیش بکەین، هەر وەها بەڕێز کێنت داوای لە بەڕێز باوەجانی کرد، کە لەو بوارەوە هاوکارییان بکات. هەر لەو کۆبوونەوەدا لە سەر چەند پروتووکۆڵی کاری هاوبەش هەردوو لایەن ڕێکەوتن، کە لە داهاتوودا درێژە بە دیدارو نامە گۆرینەوەی پ س ک و گروپی ئۆڵ جی پارتی دەکرێت.
کۆبوونەوە بە خۆشحاڵی و ڕەزامەندی هەردوو لایەن پاش ١ کاتژمێر کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٥ / ٣ / ٢٠ ١٣
2014-03-06 04:22:12
11 ساڵ و 11 مانگ و 23 کاتژمێر و 8 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان