بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا له بری خۆپیشاندان?
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هه‌مومان ئاگادارین که چه‌ند خۆپیشاندانێک تا ئێستا دژ به ڕاپۆرته‌که‌ی هامڵتۆن ساز دراوه وه‌ک خۆپیشاندانه‌که‌ی زانکۆی سه‌لاحه‌دینو کۆیه وه هه‌روه‌ها بڕیاریشه له زانکۆی سلێمانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست خۆپیشاندانێک ساز بدرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئێمه ڕاده‌وه‌ستێنێتو سڕمان ده‌کات ئه‌وه‌یه که سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌یه‌وێت له بری ئه‌و خۆپیشاندانانه کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا به‌کار بێنێت، له کاتێکدا بڕیارێک یان داخوازییه‌کی له‌م جۆره له گڕو تینی هه‌ناوی خۆپیشیناده‌ران به‌تایبه‌تی چینی گه‌نجان که‌م ده‌کاته‌وه‌و ده‌مرێنێ. با بپرسین بۆ ئه‌م بڕیاره?
بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا له بری خۆپیشاندان?
له‌وه ده‌چێ سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌ڵوێسته‌کانیان دژی ڕاپۆرته‌که‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ته‌واوه‌تی گه‌ڵاڵه نه‌کردبێت. به‌ڵام بۆچی ده‌بێ تا ئێستا خۆیان یه‌ک لایی نه‌کردبێته‌وه? هه‌رچه‌نده به شێوه‌یه‌کی ڕامیاری به پێی بیر‌و بۆچونی من‌و ئه‌توانم بڵێم هه‌ندێ له ڕوناکبیرانی دیش ڕاپۆرته‌که‌ی هامڵتۆن یه‌کلایی بۆته‌وه.
خۆ ئێمه هه‌موو کاتێ ده‌ڵێین پێویسته دیبلۆماسیه‌ت بخرێته گه‌ڕ، به‌ڵام ئاکامه‌که‌ی وه‌ک کورد ده‌ڵێت (مانگ دیاره پێویست ناکات په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشی) وایه، واته ئه‌نجامی ڕاپۆرته‌که ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک بۆش ناتوانێت ئه‌و خاڵانه پشتگوێ بخات که له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتون گه‌ر هه‌مووشی نه‌بێت ئه‌وا به‌شی زۆری هه‌ر ده‌بێت جێ به جێ بکرێت چونکه ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ له زه‌لکاوی جه‌نگی عیراقدا به‌ره‌و نوقم بون ده‌چێو هه‌موو که‌س ده‌کاته قوربانی بۆ ڕزگارکردنی خۆی.
هه‌مومان ئاگادارین که چه‌ند خۆپیشاندانێک تا ئێستا دژ به ڕاپۆرته‌که‌ی هامڵتۆن ساز دراوه وه‌ک خۆپیشاندانه‌که‌ی زانکۆی سه‌لاحه‌دینو کۆیه وه هه‌روه‌ها بڕیاریشه له زانکۆی سلێمانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست خۆپیشاندانێک ساز بدرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئێمه ڕاده‌وه‌ستێنێتو سڕمان ده‌کات ئه‌وه‌یه که سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌یه‌وێت له بری ئه‌و خۆپیشاندانانه کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا به‌کار بێنێت، له کاتێکدا بڕیارێک یان داخوازییه‌کی له‌م جۆره له گڕو تینی هه‌ناوی خۆپیشیناده‌ران به‌تایبه‌تی چینی گه‌نجان که‌م ده‌کاته‌وه‌و ده‌مرێنێ. با بپرسین بۆ ئه‌م بڕیاره?
به بۆچونی من ئه‌م پرسیاره ته‌نها یه‌ک وه‌ڵامی هه‌یه‌و سه‌رچاوه‌که‌ی یه‌ک هۆکاره، ئه‌ویش هێشتنه‌وه‌ی باردودۆخه‌که‌یه به نهێنی، گه‌ر وا نه‌بوایه هه‌مومان ده‌زانین میدیا‌و ڕاگه‌یاندن چه‌ن گرنگه بۆ ناساندی کێشه‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی گه‌ل به هه‌مووان. ئاخر پێمان ناڵێن ئیمزاکانی ڕیفراندۆم ئێستا له کوێ زینده به‌چاڵ کراون‌و تۆزی گه‌ردونیان لێ نیشتووه? پێمان ناڵێن ئه‌و ملیۆنه‌ها ئیمزایانه کوان که بۆ ئازاد کردنی به‌ڕێز ئۆجالان کۆکرانه‌وه? من ناڵێم خۆپیشاندان زۆر باشتر‌و به سود تره له کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا، به‌ڵام خۆپیسشندان هیج نه‌بێت زیاتر گڕو تینی ناڕه‌زایی ده‌خاته پێش چاوو کاریگه‌ر تریشه. هه‌ر وه‌ک له لوبنان ده‌بینین ئۆپۆزیسیۆنی لوبنان ئه‌وه به‌چه‌نده‌ها ڕۆژه شه‌قامه‌کانی لوبنانی وه‌ک سه‌نگه‌رێک به‌کار هێناوه دژی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌نیوره ئه‌وه‌تا کۆمکاری عه‌ره‌بی و ووڵاتانی ئه‌فریقا دێن بۆلای ئۆپۆزیسیۆن‌و له‌گه‌ڵی ده‌دوێن، ئه‌و هه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سێ به‌شی حکومه‌ته‌که‌ی به‌ربکه‌وێت، ده‌بینرێت که له‌سه‌رماو سۆڵه‌ی زستانداڕه‌شماڵ هه‌ڵدراوه ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل،
ده‌با ئێمه‌ش گه‌ل بکه‌ینه سه‌رکرده‌و نه‌یه‌ڵین که‌س ڕێ له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی گه‌له‌که‌مان بگرێت‌و با ئێمه‌ش واز له خۆپیشاندانه‌کان نه‌هێنینو تا بتوانین زیاتر ناڕه‌زایی خۆمان نیشان بده‌ینو واز نه‌هێنین تا ئیداره‌ی ئه‌مریکی ڕێ نه‌دا خاڵه‌کانی دژ به کورد جێبه جێ بکرێت. ئه‌گینا ئه‌مه‌ریکا لای ئاسانه ئێمه وه‌ک هه‌موو کات بکاته قوربانی ئامانجه‌کانی خۆی‌و هێشتنه‌وه‌ی هێزی مارێنز.
ئێستا گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه نه گه‌ل نه په‌رله‌مان سه‌ربه‌خۆن له ده‌رکردنی بڕیاره‌لکاندا ئێمه هه‌مومان له ژێر ده‌ستی دوو پارت داین که ده‌یانه‌وێت ته‌نها به بۆچونه‌کانی خۆیان گه‌ل به‌ڕێوه به‌رنو کار بکه‌ن.
ئایا چینی گه‌نجان به‌تایبه‌تی خوێنداکارانی زانکۆ‌و په‌یمانگاکان چۆن ڕازی ده‌بن به‌و جێگۆڕکێیه? بێگومان ده‌بێت ئه‌وانیش نه‌یه‌ڵن وه‌ک گشت کات داواکاری‌و هیواکانیان ژێر گڵ بکرێن، ده‌بێت هێزی خۆیان نیشان بده‌نو بڵێن که شه‌قامی کوردی له هێزه ڕامیارییه‌کان به هێز تره‌و ده‌بێ خۆی چاره‌نوسی خۆی دیاری بکات....
با چینی خوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێشڕه‌و بن.
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا
2006-12-15 22:27:28
19 ساڵ و 2 مانگ و 5 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان