٣ - پشتیوانی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا و لێبراڵی نێۆنەتەوەیی لە دۆسیەی گەلی کورد.
٤ - دۆسیەی داواکاری پەنابەرانی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی بەریتانیا، کە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا بە دەست پارتی لیبراڵدیمۆکراتە.
دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و سەرۆکایەتی لیبراڵی نێونەتەوەیی و سەرۆکایەتی پارتی لیبراڵدیمۆکراتیی بەریتانیا لە ناو هۆڵی پەرلەمان.

لە درێژەی سەردانە دیپلوماتیەکانی پ س ک و کۆکردنەوەی پشتیوانی جیهانی بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کورد بە گشتی، و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی. ڕێکەوتی ٥ / ٣ / ٢٠ ١٤ بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە بە بانگهێشتنێکی دۆستانی(پ س ک)لە پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا گەیشتبووە ئەو وڵاتە، لەگەڵ بەڕێز ڕوبەرت برۆنە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی بەریتانیا، و هاوکات ئەندامی ڕێبەری ڕێکخراوی لیبەرالی نێونەتەوەیی کە ناوەندەکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، لە هۆڵی پەرلەمان لە شاری لەندەن کۆبوونەوە.
ئەو کۆبوونەوە کە نزیک بە ٢ کاتژمێر درێژەی هەبوو، وێرای پێشوازی گەرمی بەڕێز ڕوبەرت لە بەرێز باوەجانی لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە ٢ کەسی شرۆڤەی لە سەر کرا.
١- پێوەندی درێژخایەنی نێوان هەردوو پارتی لیبراڵ، وەک پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا شرۆڤەی لە سەر کراو، باس لە سەر بەهێزکردن و کاری هاوبەشی زیاتر کرا.
٢ - نزیکایەتی زیاتری پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لیبراڵ ئینتەرناشیوناڵ.
٣ - پشتیوانی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا و لێبراڵی نێۆنەتەوەیی لە دۆسیەی گەلی کورد.
٤ - دۆسیەی داواکاری پەنابەرانی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی بەریتانیا، کە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا بە دەست پارتی لیبراڵدیمۆکراتە.
٥ - هەوڵدان بۆ ناساندنی پارتی سەربەستیی کوردستان بە چەندین ڕێکخراوی گرنگی جیهانی، کە لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە ناوەکان و وردەکارییەکان کرا.
٦ - باسێکی گشتی لە سەر هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ئوروپا و چۆنیەتی بەرنامەو پرۆژەکانی لیبراڵەکانی ئوروپا بۆ ئەو هەڵبژاردنە.
٧ - لەگەڵ هیندیک پرۆژەی زانستی و پێگەیاندنی کادیرانی پ س ک، کە لەلایەن بەڕێز باوەجانی پێشنیاریکرا.
٨ - هیندێک پرۆژەی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا خاوەنی ٥٨ ئەندام پەرلەمانە، هەروەها ١٥ وەزیرە لە حکومەت، لەگەڵ ٥ پارێزگارە لە ناو حکومەتی ئیستای بەریتانیا.
لە پاش ٢ کاتژمێر لێدوان و شرۆڤە کردنی خاڵەکان، شاندی خانەخۆی بە ڕێزەوە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیان بەرەو شۆینی دیاریکراوی بەڕێکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٥ / ٣ / ٢٠ ١٣